تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەکارهاتن
«مست.لا.» دەست دانی شتێک بۆ مەبەستێ. فایده هەبوون. بەکەڵک هاتن:: وازی لێ بێنن ئەم کابرایه بە کاری هیچ نایه. ئەم هەموو ئاسنەواڵەت کۆ کردۆتەوه بە کاری چی دێن.
بەکارهێنان
«مست. مت.» کەڵک وەرگرتن لە شتێ، لە کەسێ بۆ هەر مەبەستێک بێت:: ئەم قەڵەمه با بۆ تۆ بێ هێشتا بە کارم نەهێناوه، ئەمانه خەڵک بۆ مەبەستی تایبەتی خۆیان بەکاری دێنن.
بەکره
[[ = عا.: به‌ كەره ]]
«نا.»،، «کعر.» 1- ئامرازێکه به شکڵی ئوستوانه له تەخته دەکرێ و ناوقەدی باریک کراوەتەوه، ئەو ئەسەرەوسەر کوونەودیو دەکرێ، دەزووی لە سەر هەڵدەکەن. 2- ئامرازێکی خڕه لە ئاسن، وەکوو دوو پارچه ئاسن پێکەوه نووسابن و هێندێک لێک دوور بن، گوریس، زنجیر یا هەر شتێکی لەم بابەتە بەو نێوە دا ڕەت دەبێ و لە سە رێکەوه به دەست یا هەر هێزێکی تر ڕادەکێشرێ و سەرەکە ی تری د ە«بار» یا شتێکی قورس د ەخرێ. بۆ داگرتن و هەڵگرتنی باری قورس بەکاردێت.* «کئێر.» 1- غەڕ غەڕه. «سن.» قڕقڕه.
بەکرێ گرتن
«مست.، مت.» وەرگرتنی هەر شتێک «خانوو، ئە سپ،...و....» له خاوەنی بۆ ڕاپە ڕاندن و جێ بە جێ کردنی مەبەستێکی خۆ، بەرامبەر بە هێندێک پاره که لەسەری ڕێک دەکە ون.:: خانووەکەی بە هەزار دینار بە کرێ گرتووه. دەگەڵ میرزا قاسمی قادری و یاهوو دوو ئێسترمان به کرێ گرت و چووێنه مەرگەوەڕ.
بەکۆمەل
[[ به‌/2 + كۆمه‌ڵ ]، ]
«بنت.» هەموو پێکەوه، بەتێکڕایی.:: خەڵکەکه کۆ بوونەوه و به کۆمەڵ ڕوویان کرده بەر دەرکی سەرا. کوڕینه وا بە کۆمەڵ مەڕۆن با فڕۆکه نەتان بینێ.
بەکێش
«ست.» حاڵی مرۆڤێکی لە کاراندا پشووی درێژ بێ و لە مەیدان دەرنە چێ و واز لە جێبەجێ کردنی کارەکه نەهێنێ.
بەکەرەم نەمان
بەکەرەم هاتن
«مست.لا.»، «مک.» تم: بەکارهاتن.
بەکەڵ
[[ به‌/8+ كه‌ڵ]]
«ست.» حاڵی مانگایەکی هەوای جووت بوونی دەگەڵ «گا» دەسەردابێ.
بەکەیف
[[ كو. عا.]، [ به‌/8 + كه‌یف] ]
«ست.» دڵخۆش. بەدەماغ. خۆشحاڵ.
بەبەکه
[[به‌به‌+1-ئه‌‌كه]]
نت.» تم: بەبه.