تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەڕێ بوون
«مست. لا.» ڕۆیشتن بۆ جێگایەک.کەوتنه ڕێگا:: بەیانی زوو بەڕێ بووین دە مەدەمی ئێوارێ گە ییشتنه جێ.* وەڕێ کەوتن.
بەڕێ و جێ
«ست.» حاڵی کارێک یا قسەیەک که به شێوەی ڕێک و پێک و له شوێن خۆیدا بکرێ و ئەنجام بدرێ. // بێ ڕێ و جێ.
بەڕێ چوون
1- «نت.» هەموو ئەو شتانەی بۆ ژیانی کەسێک پێویسته.:: ئەم بەسته زمانه خۆ کەسی نییه، کێ - بە ڕێ چوونی دەدا. 2- «مج.» ژیان:: جا ئەگە هیچ کارێک ناکا ئەدی بەچی بەرێێ دەچێ «دەژی»
بەڕێ کردن
«مست. مت.» 1- خستنه ڕێی کەسێ یا کەسانێ که بچن بۆ شوێنێ یا له ماڵێک میوان بووبن و بڕۆن:: دەگەڵ حاجی مەلا مەحەمەدی تا «ماسوێ» چووین بەڕێمان کرد. بۆ حەج// به پیرەوەچوون.2- «مج.» هەبوونی توانایی «زیاتر مەعنەوی» و لێهاتوویی بۆ بەجێ گەیاندنی ئەرکی میوانداری:: کابانی وەکوو خورشید خانم هەر نابێتەوه، ئەوەندەی بڵەی یەک و دوو سەت میوانیش بان هەمووی بەڕێ د ەکردن.
بەڕێوه بردن
«مست.، مت.» 1- تم: ئیداره کردن / 2. 2- ژیاندن و دابین کردنی پێداویستی ژیانی کەسێ.* بەرێ بردن.
بەڕێوەبەر
«نفا.»، «تت.» ئەو کەسەی کارێک هەڵدەسووڕێنێ. «عا.» موودیر.