تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەڕوو
[[ په: به‌لووت] ]
«نا.» 1- بەری دارێکی گەورەی جەنگەڵییه، توێکڵێکی تەنک بەڵام سەختی هەیه که ڕەنگی قاوەییه له سەرێکەوه کڵاوێکی گرنج گرنجی سەخت و مەیلەو شینی پێوەیه. ئەم داره له لێڕەکانی کوردستان زۆره و «بەڕوو به کاڵی، بە ڕوو به کوڵاوی، بەڕوو به برژاوی» دەخورێ و له هێندێ شوێن «دێیەکانی دووری ناو لێڕەواری سەردەشت» دەشکرێ به نان. * «بک.» بەڕوو. «جن.» بەلی. «هو.» بەڵوو. 2- یەکێکه له بەرەکانی دارمازوو، تێبــ.ینی: ا» بەڕای من «بەڕوو» شکڵێکی کۆنتره له «به لووت» ی پە هلەوی که کراوه به عاڕەبی و بۆته «بەللوت» ب» «لاڕوس» یش و «معین» یش هەرتکیان «بەڕوو» به یەکێ له بەرەکانی «دارمازوو» دەزانن. ج» بەڕووی دار مازوو له کوردستان تەنیا ئاژەڵ دەیخوا.
بەڕووله خۆره
[[ به ڕووڵه /2+ خۆر «خواردن» + 5-ئه/1]]
«نت.»، «مک.» کونی شیلەپه که «بەرووله /2» ی تێدەخرێ بۆ ئەوەی له باسکیشی توندکا.
بەڕووڵه
[[ به‌ڕوو+ له «ئم: بچووكی» ]، ]
«نت.»، «مک.» 1- خەیار و ترۆزی که له حاڵەتی «فیسکەیی» دەرچووبن و بۆ خواردن دەس بدەن بەڵام زۆر گەوره نەبووبن. 2- سینگێکی بچکۆلانەیه له شێوه و ئەندازەی بەڕوو دەخرێته کونی «شیلەپه» ی «هەو جاڕ» ەوه تا له شوێن خۆی ڕابوەستێ و نەهێڵێ له باسکێش بێتە دەرێ* گایینجه.