تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەن سامۆته
«نت،»، «سیم» تم: بەن سامۆرته.
بەن سامۆرته
[[2- به‌ن +سامۆرته؟]]
«نت» «مک» پەتێکی باریکه بە دانسته دە هۆنرێتەوه، خورجین، هەگبه و... پێ له پاش تەرکی زین دادەبەستن. * تێبــ.- وادەزانم لە موکریان له شێوەی «بەن سامۆرتکه» شدا دەگوترێ،. چونکو دڵنیا نەبووم نەم نووسی.
بەن کێشی
[[5-به‌ند+کێشی «كێشان» ]]
«مک» «حمس» کاری پڕ کردنەوەی کەلێن و دەرزی نێوان ڕیزەکانی خشت و بەرد، له دیوی دەرەوەی دیوار و پایەی خانوو بە گێچ و چیمەنتۆ.... بۆ جوانی و قاییمی.
١-بەن
«نا.» قەزوان. تێبــ.- ئەم وشەیه بە تەنیایی لەبیر چۆتەوه، بەڵام له وشەی «بنێشت و دارەبەن» دا ماوە.. هس.: [ په: ڤەن. ست: ڤەن ] بەمانای دار. درەخت.
٢-بەن
«نا» خوریی، مەرەز و موو که پاش بە شانەکردن، به تەشی ڕێسرابێ و بادرابێ، بۆ ئەوەێ بیکەن بە گۆرەوی و ئەو جوره شتانه.::ئەم بە نه زۆر خاوه. ئەم ماشە ره بەنه بەرە بۆ خم خانه. ئەم بەنه پسۆک پسۆکه چییه هێناوته. بەنی تۆ بەمن با نادرێ - «کن.» له فر و فێڵ و کاروباری تۆ ناگەم. دەرەقەتت نایە م. تێبــ.ینی: لەقسە کردنا زەمیری «من» و «تۆ» دەگۆڕدرێن به ناو یا زەمیرێکی تر.::بەنی خوسرە و به تۆ بانادرێ. خوسرەو بەنی کاوسی پێ بانادرێ* 5- بەند.
ئاوێنە بەند
«ستـ.» تالار یا وەتاغێکی دارودیواری پارچە ئاوێنەی تێ گیرابێ: کۆشکی میرزێندینی هەمووی ئاوێنەبەند بوو. تێبــ.ینی: جاری وا هەیە کە ئەم وشەیە لە باتی «ستـ.» دەبێتە «نتـ.» ئەویش وەختێکە ئەو شوێنەی مەبەستە، زۆر مەشهوور بووبێ و ناوبانگی بڵاو بووبێتەوە.: ئاوێنەبەندەکەی شێخ حەمە سەددیقی نەهرێ جێگەی سەت کەسی زیاتر تێدا دەبێتەوە.
بەناشوانه
[[1- به‌نا+ شوان =+ 5- ئه‌/1] ]
«نت.»، «سیم.» «گیایەکی بۆنخۆشه بۆ تام و بۆندارکردنی ماست بەکاردێت» هبێد، ل- 10». تێبــ.ینی: مردۆخ وشەی «مەنێ» ی وەکوو هاوتای «1- بەنا» نووسیوه کە وا وێدەچێ «مەندێ» ی موکریانی بێ و بەپێی ئەو تاریفەش که مامۆستا وە هبی بۆ «بەنا شوانه» یان نووسیوه دەبێ ئەمەیان مەندێ بێ نەک «1-بەنا» که مەردۆخ نووسیویه.
بەنایی
[[ عا، كو]]
«حمس»، «سیم.، سن.» کار و پیشەێ کەسێکی خانوو،دیوار و... دروست دەکات.
بەنبڕ
[2- 2- به‌ن + بڕ «بڕین» ]، ]
«نت.»، «کن.» چەقۆ، تیخ و...
بەنبڕم ددانه
«کن.» بێ چەک و سیلاحم، هیچم پێ ناکرێ.
بەند
«پب.» 1- به دوای ناوێکه دەلکێ و ومانای بەرهەڵستی «کارکردن» یا «کارتێکردن» ی ئەو شته دەدات کە «ناوه» که دەینوێنی.:: تیغ بەند، گوللەبەند، دێوبەند. 2- بەدوای ناوێکەوه دەنووسێ و مانای بەستنە وەی لێ زیاد دەکا. «کەری شین، کەربە ندی شین، دەیبەستنەوه، بەگوریسی شین»،«کن.»، شووتی. * وەند. «سن.» وەنگ بێن.
بەند
«نا.» هەر شتێکی وەکوو هەودایەک وابێ و دوو شتان پێکەوە ببەستێتەوه، یا یەکێکیان بەوی دیکەوه هەڵاوەسێ:: بەنده سەعات. بەندی کەوش. بەندەخوێن.
بەندان
[[ 6- «به‌ند» + 2- ئان/6]، ]
)پبت.) پاشبەندێکه بە دوای هەر ناوێکەوه بلکێ، پێشان دەدا که مەدلوولی ئەو ناوه بە کۆمەڵ پێکدێت یا به کۆمەڵ دەگێڕێ و دەگەڕێ.:: ڕێبەندان. سەهۆڵ بەندان. خەنەبەندان.
بەنداو
[[1-به‌ند/2+1-ئاو/1]]
«نت.» ئەو ئاوەیه که بە هۆی هەڵبەستنی (١-بەند/١)ە وە بە جۆگەی تایبەتی «1- بە ند /2» دا دەڕوا. هس.: کانیاو «کانی ئاو = ئاوی کانی». چەماو «ئاوی چەم» .
بەندبوون
[[2-به‌/1-به‌ند+بوون]]
«مست، لا» «مک.» مانەوه له شوێنێک، گیربوون، وێستان. سەعاتێکم لەسەر بەندبن با لە سەر شێرکۆ بەند نەبین. هەرچی د کەین خوێنی بەند نابێ.
بەندروو
[[2- به‌ن+ دروو «دروون» ]]
«نت،»، «مک.» هەودا بەنی تایبەتییه، ساز دەکرێ و دادەنرێ بۆ دەروونی زارکی تێڕ و جەواڵ و... تێبــ.ینی: له لادێی کوردستان، ئەو هەودا بەنانه وەکوو کەلوپە لی ناوماڵ تەماشا دەکەن، دەخوازرێتەوه یا بە قەرز وەردەگیرێ و پاشان دەدرێتەوه بە خاوە نی.
بەنده
[[ 2- به‌ند/2 + 5- ئ‌‌ە/1]، [په: به‌نداك ] ]
«نت »، «کئێر.، بک.، سیم.» 1- عەبد، خوڵام، نۆکەر. 2- «کئێر.» نووسەر یا قسەکەر، له نووسین و قسەکردنا بۆ نیشاندانی ئەدەب و تەوازوع و دەربڕینی ڕێز و حورمەتی خۆی بەرامبەر بەو کەسەی قسەی دەگەڵ دەکا، لەباتی زەمیری «من» ئەم وشەیه بەکاردێنێ:: بەنده زۆر زوو عەرزم کردی * «سن. جن.» بەننه.
بەنده ناس هەرخودایه
«کن.» 1-هیچ کە س بەو جۆرەی که پێویسته هەموو شتێکی کەسێکی تر نازانێ. 2- هەر خوا خەڵک دەناسێ و لەڕووی کردەوەی خۆیان - که خەڵکی تر نایزانن - ڕەفتاریان دەگەڵ دەکا.
بەندو باو هەڵبەستن
«مست. لا.» سازکردن و بڵاوکردنەوەی قسه و قسەڵۆک دەربارەی کە سێ بۆ بەدناو کردنی.
بەندوبە ست
«نت.» «کئێر.» تە گبیر کردن و ڕێک کە وتنی کارێ دژی کەسێ یا کۆمەڵی. پیلان، «عا.» مؤامرة. تێبــ.ینی: هەرچەنده کەرتەکانی ئەم وشەیه کوردین، بەڵام بەلای منەوه وەکوو «زاراوه» لە فارسی ڕا هاتۆته ناو زمانی کوردی، ئەگەرچی زمانی فارسی وشەکانی وەک سەتان و هەزاران وشەی تر له پەهلەوی «کوردی» خواستۆتەوه.
بەندکردن
[[ 2-به‌ند/1+كردن]]
«مست.، مت» 1- قاییم کردنی شتێک بە شتێکەوه. 2- گیرۆ کردن و پەل خستنی کەسێ لە شوێنێ. 3- حەپس کردن. خستنە زیندان.
بەندی
[[2- به‌ند/2 +2- ئی]]
«ست.» 1- حاڵی ئەو کەسەی خرابێته زیندانەوه. ئەوەی له ئازادی بێ بەش کرابێ.2- «مج.» تم: بەن/1 تێبــ.ینی: له لەهجەی باکووری زمانی کوردیدا دەنگی «د» لەم وشەیه فڕێ دراوه یا خۆی سواوه و «بەنی» ماوەتەوه که له وشەی «ئەزبەنی» دا دەیبیسین.
بەندی جگەر
«نت.» تم:بەندی جەرگ و دڵ.
بەندی جەرگ ودڵ
[[5- به‌ند _ 1- ئی/1+ جه‌رگ و دڵ» ]
(نت.) 1- هەر شتێکی ماددی که جەرگ و دڵی مرۆڤ دەگەڵ لەشی پێکەوه دەبەستێتەوه. 2- «کن.» خۆشەویستی زۆر. تێبــ.ینی: آ» مەبەست لە مانای یەکەم ئەوەیه ژیانی مرۆڤ بەنده به دوو ئەندامه، واش زانراوه که ئەوانه بەهۆی هەودایەکەیەوه بە لەشەوه بەندکراون. ب» ئاشکرایه ژیان خۆشەویسته و هەر شتێکیش مایەی ژیان بێ خۆشە ویست دەبێ، جا بەندی جەرگ و دڵ کە به مایەی ژیان ناسراوه مانای دووەمی بە کینایەی خۆشەویستی زۆر دایکان بە منداڵی خۆیانی دە ڵێن.
بەندی دڵ
«نت.» تم: بەندی جەر گ و دڵ.