تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



٢-بەندۆکه
[[ 5- به‌ند + ئۆكه ]]
«نت.» قەیتان یا پارچە قوماش یا هەر شتێکی لەم بابەتانەیه، تیلماسکێکی باریکی لەولاولاوی تاس کڵاوی ژنان یا کڵاوی لبادی دروێنەوانان قاییم دە کرێ و د ەخرێته ژێر چە نەوە بۆ ئەوەی کڵاوەکه به سەریانەوه ڕابوەستێ.
٢-بەندەن
[[محر. عا.:بەدەن]]
ئاوبەند
«نتـ.» نەخۆشییەکە تووشی ئادەمیزاد دەبێ: ئاو یا هەر تراوێکی دیکە لە ورگدا کۆدەبێتەوە و دەبێتە مایەی ئەم نەخۆشییە، نەخۆشەکە زۆر ئاو دەخواتەوە و تینوێتیی ناشکێ، زگی دەئاوسێ. ئەم دەردە گەلێ جار نەخۆشیی دڵ یا جەرگیشی دەگەڵە. *«مک.ـ» ئیسقایی.
ئینشابەند
[[ئینشا + بەند]،[عا. کو.]]
(نافا. سفا.) ١- ئەو کەسەی نامە و مەقالە و... بە ڕێکوپێکی دەنووسێ. ٢- کەسێکی بە کەسێ یا شتێ هەڵدەڵێ. ((ئینشابەند شەرح شیرین ئەرمەن)) ((بەی تەور کەرد ئینشای حاڵات کۆکەن)) (خانا-٣٥١).
باربەند
[[بار + بەند]]
(نت.)، (کئێر.) باریکە گوریسێکە لە (گوش) یا لە (موو) دروست دەکرێ و پاش پێچانەوەی بار بەم گوریسەش دەیبەستن تا قایمتر بێ و لە ڕێگا هەڵنەوەشێ.
بازووبەند
[[بازوو+ بەند]]
(نت.)، (مک ) ١-نووشتە دوعا یەکە بۆ مە بەستی جۆر بەجۆر دەبەرگێکی چەرم دەگیرێ و لە باسکی دەبەستن.٢- بازنەیەکە لە باتی ئەوەی دەقۆڵ بکرێ لەپشت ئانیشکەوە ژنان دەیکە نە باسکیان *(سن.) بازووبەن، قۆڵ بە ن، قۆڵەوان، بازی وەن. (مک.) بازیبەند.(بک) بازبەند. (جنو.) بازووەن.
بازیبەند
[[بازی = بازوو +بەند]]
(نت)، (مک) تم: بازووبەند. «...ماڵ ماڵ دە کوتی کاکە ناسر، بە خودای چاک دەڵێن، ئەوان لەمە بە غیرەت ترن، بازیبەندیان لەقۆڵی خۆیان دەرهێنا...» (تحفە،ب٢ -ل- ه).
بڕبەند
[[بڕ «بڕین» + به‌ند؟]]
«نت»، ئامرازێکی پۆڵای کونجر کونجره، بۆ ڕنین و و لێک و لووس کردنی مەعدەنان ودار و تەخته بەکاردێت. چەشنی زۆره: گردبڕ، سێ سوو، جوار پاڵوو، پشته ماسی، کلکه مشک، کارتیخ «تیغ»، چێوەسان «چێو هەسان» و هەریەک لەوانه گەورە و بچووک و ئەەستوور و باریکی هەیه و هەر چەشنەی شوێنێ دەکارکردنی جیایه *«سن.» بڕبەن، سوان، مورەد «لەمبرد عارەبی»، «بکر.» مەبڕەد.
بەهاربەند
[[به‌هار/1+6- به‌ند/2]]
جێگایەکە وەکوو بەر هەیوان لایەکی بەڕەڵڵایه، کاتی تەشقی سەرما دەشکێ و بەرزه وڵاخ له تەویله گەرمایان دەبێ لەوێ دە یانبەستنەوه.