تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەق
«نا.»، «هو.» نێرەکەو.
بان بەسەر دەبانێ، بەقوون نابانێ
1) بە مەڕێ دەگوترێ که بەرخ وەخۆ بگرێ و بیلێسێتەوه بەڵام نەیەڵێ بیمژێ. ب»، «کن.» ژنێکی تەواو ڕام نەبووبێ و خۆی بە دەست مێردەوه نەدات. تێبــ.- ١- ئەم وشەیه بەو شێو ەیه که له مەتەڵەکەی سەرەوەدا دەکار کراوه، دەبێ لە مەسدەرێکەو ه هاتبێ، هەروەکوو دەڵێن دەنازێ له مەسدەری «نازین» یا دەبارێ لەمەسدەری «بارین»، کاتێ دەشڵەین «دەبانێ» یا «نابانێ» بەو جۆرەی له مەتەڵەکەدایه، دەبێ بڵەین دەبانێ لەمەسدەری «بانین» هاتوه، بەڵام ئەم مەسدەره لازمه قەت نەبیستراوه، ب» ئەوەندەی پێم شک بێ لەو مەسد ە ره نەبیستراوه یا گوم بوه. ٢- وشەی «بانۆک» و «نەبان» کەوتوونهوە و له مەتەڵەکەشدا له حاڵەتی مزارعی «دەبانێ» و «نابانێ» دا د ەیبینین.
بەقا
[[عا.: بقاء = مانه‌وه ]]
١- باوەڕ، بڕوا:: پیاوێکی درۆزنه بەقای پێ مەکه.٢ - وەفا، ( دنیا بەقای بۆ کەس نییه)
بەقا پێکردن
[[عا.، کو.]]
«مست.مت.» تم: باو ەر پێکردن.
بەقاڵ
[[عا.= بقال]]
«نا،» دووکاندارێکه، خوارددەمەنی وەکوو برنج و ڕۆن و پەنیر و ماست و میوەجات و کەره و پێواز و سەوزی تر دەفرۆشێت.
بەقاڵی
«حمس.» کار و پیشەیێکی بەقاڵ دەیکا.
بەقبە قوو
[[ند]]
«نت.»، «سن.» دەنگی کۆتر.* «مک.» گمەگم، «هس.: «هو.» بەق.
بەقوونداخستن
[[به/12+قوون+دا خستن]]
«مست. مت.»، «مک.» وەدواخستن. وەدرەنگی خستن. کەم تەرخەمی کردن لە جێ بە جێ کردنی کاران .
بەقین داچوون
«مست.، لا.»، «مک.» ڕق هەڵستان له کەسێ یا کەسانێ و پێ داگرتن لەسەر ئەم ڕقه و خۆ دوور گرتن له ئاشت بوونەوه.:: لێمان به قیندا چووه و سێ ڕۆژه چووەته ماڵی خاڵی و نایەتەوه.* «سیم.» بەقینا کەوتن. «مک.» به قیندا کەوتن. بەڕق دا چوون. بەڕق دا کەوتن. تێبــ.ینی: لەم مەسد رەدا وشەی «قین» هەر «کین» ی پەهلەوییه که دەنگی «ک» تێیدا له پاش بڵاو بوونەوەی ئیسلامە تی گۆڕاوه و بۆته «ق».
بەقین داکەوتن
«مست. لا.»، «مک.» تم: بەقین دا چوون.
بەقەد
[[به‌/2+قه‌د]]
«بنت.» به ئەندزەی...، هێندەی..( به قەد ئەوکێوەی غەم لە دڵم باره)، «فولکلۆر».
بەقەدبەڕ ه ی خۆت پێ ڕاکێشه
«تم:خا، پەند، ل-119»، «کن.» له ئەندازەی توانستی خۆت زیاتر داوا مەکه.
بەقەم
«نا.»، «کعر.» ڕەنگێکی کاڵ ببێتەوه. تێبــ.ینی: آ» ئەم وشەیه له «بەگەم» ەوه شێو ی عەڕە بی دراوەتێ و کراوه به «بەققەم» و گەڕاوەتەوه ناو زمانی کوردی. ب» له ئەسڵا به در ەختێکی مەڵبەندی ئامریکای جنووبی گوتراوه که به فرەنسی «کامپێشی» ناوه و ماددەیێکی تێدایه به لاتینی پێی دەڵێن «هێماتۆکسیلۆن»، ئا لەم ماددەیە ڕەنگی سوور، شین، بنە وش، بۆروڕەش ساز کراوه و زیاتر بۆ ڕەنگ کردنی خوری و ئاوریشم بەکارهاتووه چونکوو له مانە ا درەنگتر کاڵ دەبێتە وه، بە ڵام بۆ لۆکه و کەتان زۆر دەچێتەوه. ج» و کوو دەبینن له زمانی کوردیدا شێوەی گشتی دراوەتێ و بۆ هەر ڕە نگێکی بچێتەوه بەکاردێت.* «هل.» زاج.
بەقەوەت
[[كو.عا.]، [به/8+قه‌وه‌ت=عا.:قوة]، ]
«ست.» تم: به هێز.
ئاوی بابەقەتار
«نتـ.»، «مکـ.» ئاوی کانییەکە لە موکریان، خەڵک لایان وایە خواردنەوەی کۆخە و کۆخەڕەشە چاک دەکاتەوە و لە هەموو لایێکەوە بۆی دەچن و دەیهێنن. تێبــ. ــ بابەقەتار خۆی «چاک» ێکە لە دێی «خوراسانە» ٣٠/٢٠ کیلۆمەتر دوور دەکەوێتەوە ڕۆژهەڵاتی «مەهابات» و کانیاوەکە نیزیکی ئەم «شەخس» ەیە.