تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەفر
[[ست:ڤه‌فره. په: ڤه‌رف]، ]
«نت.» ١- کلووی. شەشپەڕی سووکه به دیمەن وەک لۆکه وایه، زستانان کاتێک پلەی گەرما دادەبەزێته خوار «.» هەڵمی ئاو که له ئاسمانا وەستاوه دەبێتەوه ئاو و دێته خوار و له سەرمای نزیک زەویدا دەیبەستێ. 2- «کعر.» سەهۆڵی دەسکرد.* «بک.» بەرف. بەفر. «جف.» بەرف. «جف.» بەور. «زا.» وەورێ. «هو.» وەرو.
بەفر و دۆشاو
«نت.»، «مک.» بەفری دانارداناری ئاخروئۆخری زستان و سەرەبەهاره که له هێندی نواڵ و قەد پاڵان د مێنێتەوه دەگەڵ دۆشاوی ترێ تیکەڵی دە کەن و بە چەشنی شەربەت دەیخۆنەوه.
بەفر بەسەر
«ست.» حاڵی ڕێگا و بان و دەشت و دەر که بەفر دایپۆشین و لەبەر سەرمای زۆر بەستبێتی و کاتێ پیاو بەسەریدا بڕوا قاچی دانەچێ.* «سن.» بە فرەسەر ڕچه/2.
بەفر فرۆش
«نفا.» کەسێکه زستانان بەفر له چاڵێکا کۆ دەکاتەوه و به هاوین دەیهێنێتەوه بازاڕ دەیفرۆشێ.
بەفر ماڵک
«نت.» تم: بەفر ماڵ.
بە بایە و بە بارانێ لە عومری بەفری کەم دەبێتەوە
(کن.) بە هەر بارێکدا بێ هەر زیان دەبینێ، کارێکی لە هەموو سەرێکەوە زەرەربێ.
بەفرانبار
هەوەڵ مانگی زستانی به حیسابی نەورۆزێ سی ڕۆژه، «21ی کانونی یەکەم - 21ی کانونی دووەم» ٠ * «کئێر.» دەی «فر.» .
بەفراو
(نت.) ١- ئاوە. کە هاوینان بەفری تێدەکەن تا سارد بێ و بۆ خواردنەوە دەست بدا. ٢- ئاوێکە کە هەوا گەرم بوو لە توانوەی بەفری شاخان پەیدا دەبێ و بۆ شیو و دۆڵان دێتە خوار. ٣- (کعر.) ئاوێکە سەهۆڵی دەسکردی تێ خرابێ.
بەفرخۆرکه
«نت.» پرووشە بەفرێکه له ئاخر و ئۆخری زستانا و پاش ئەوەی تە شقی زەوی دەشکێ، لە هەورێکی ئەستووری چڵکن دەبارێ و پاش ئەوه گەلێ شوێنی پێدەشتان بەفریان لێ دەچێتەوە و دەبنە ڕەشانگ.
بەفرماڵ
[[1- به‌فر +ماڵ «ماڵین» ]]
«نت.»، «کعر.» شتێکه وەکوو بێڵ «پان و گەورەتر» له چەند پارچه تەخته دروست دەکرێ، بە فری سهر بان و حەوشەو...ی پێ دەماڵنەوە.*بەفر ماڵک، «مک.» وەروەره.
بەفره ژیلکه
[[به‌فر/١ئه‌‌/2+ژیل+که «ئم:بچووکی» ]]
«نت.»، جوورێک بەفره، کلووی ورده، له حاڵەتی نێوان بەفر و تەرزه دایه. تێبــ.ینی:کەرتی «ژیل» لەم وشەدا یه، به لای منەوه هەر «ژیله» ی بن لەهجەی «لوڕی» یه که به مانای تەرزەی ورد هاتووه «تم: لوڕی»، ل-77» بەفرەڵووکه.
بەفره ڵووکه
[[به‌فر/1+ ئه‌ڵ/١+ئووکه]]
«نت.» تم: بەفرە ژیلکه.
بەفری پیرێژن
«نت.» بەفرێکه له کاتی سەرمای پیرێژنێدا «حەوتووی دوایی مانگی ڕەشەمه» دەبارێ.
بەفری یەکشەوه
[[1-_ به‌فر+ -ئی+ یه‌ک+شه‌و5-_ئه/1]]
«نت.» 1_ هەر بەفرێکی شەوێک بەسەر بارینیدا تێپەڕیبێ و هێشتا تۆز و خۆڵی لێ نە نیشتبێ و بۆر و چڵکن نەبووبێ. 2- «کن.» ڕەنگی زۆر سپی.
بەفرە سە ر
«ست.»، «سن.» تم: بەفر بەسەر.
بەفرەچاڵ
[[به‌فر/2+چاڵ]]
«نت.»، «سن.» تم: چاڵه بەفر.