تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



1_ بەش
[[ ست: به‌غا.، په،: به‌خش]]
«نا.»، «کئێر، کعر.، بک،» 1- هەر پارچەیەک له شتێک که لەت و کوت کرابێ. جا ئەم لەتانه هەموویان به قەد یەک بن یا گەوره و چووک، قورس و سووک، و گەوره و چووک، قورس... بن. هەر «جزء» ێک له ئەجزای «کل» ێک.:: دنیا سێ بەشی ئاو و بەشێکی وشکانییه. بەشی زۆری قسەکانی دەربارەی نەخۆشی زەردوویی بوو. 2- نەختێ له شتێ که بۆ چەند کەس تەرخان کرابێ. ئەو نەختەی بەر یەکێکیان دەکەوێ. «عا.»، حصة، سهم.:: بزانن بەشی خۆی چەندی بەردەکەوێ بیدەنێ. بەشی خۆی به زیادەوه وەرگرتووه و هێشتاش ناڕازییه. 3- ڕزق و ڕۆزی. قیسمەت و نه سیب. «بەشی قڕژەی نان و گۆشته»، «یاخوا بەشت هەر دووزمانی بێ». «خوایه ڕازیم به بەشت» .4- پارچەیەک، هێندێک و نەختێک له شتێ که به شەریکایەتی ئی چەند کەسان بێ.:: ئەم ئۆتۆمبێله بەشی خەسرەوی پێوەیه. ئەم خانووه بە شی هەتیوی پێوەیه، بێ ئاگاداری قازی نافرۆشرێ. 5- مەڵبەند، ناوچەی ان هەر هەرێمێکی وڵاتێک:: شاری هەڵەبجه له بەشی شارەزووره، بەشی جوانڕۆ دەکەوێته جنووبی کوردستانی سنه. بەشی موکریان له کوردستانی ئێرانه.
2_- بەش
[[؟]]
(ست.) ئاواڵە داپچراو،لێک کراوەوە. برینەکەی دەمی بەش کردۆتەوە. تێبــ. -آ) ئەم سفەتە زیاتر بۆ دەمی گیاندار و برین بەکاردێت. ف) من وای بۆ دەچم کە ئەم وشەی دەگەڵ (١-بەش) هەر یەک بن و یەکێک لە مەءناکانی (١-بەش) بێ، چوونکو وەختێ (دەم) دادەپڕێ یا (برین سەری دەکاتەوە، ڕاستتییەکەی ئەوەیە (کل)ێک دەبێتە دوو (جز) سەرەڕای ئەوەش چوونکو زۆر لەم بۆچوونەی خۆم دڵنیا نەبووم وەکوو واحیدێکی سەربەخۆ حیسابم کرد و بە جیا نووسیم.
3-بەش
«ست.»، «مک.» حاڵی گایەکی ناوچاوانی تا سەردەمی سپی بێ، خۆی ڕەنگی چ دەبێ ببێ. «وەک گای بەش وایه» .* «هل.» قەش.2- حاڵی بزنی ناوچاوان سپی. * «مک.، هل.» قەشان. 3- (هل.) حاڵی مانگایەکی ناوچەوان سپی.
بەش به حاڵی
... ڕستەیەکه، یەکێک له سەرەتا یا دوایی قسەی زیاد دەکا تا ئەو کەسانەی گوێیان له قسەیەتی نەیبەنە سەرخۆیان:: بەش به حاڵی خۆم دەڵێم پیاوی ! درۆزن ڕووی ڕەش بێ.
بەش بڕان
«مست. لا.. فج.» بێ نسیب بوونی کەسێ له شتێ «ماددی، مەعنەوی» که به هیوا بووبێ پێی بگا و دەستی کەوێ.
بەش بڕاو
«نمف.: بەش بڕان» کەسێکی بەهەویای شتێک بووبێ دەستی کەوێ و و دەستی نەکەوت بێ.
بەش بە ش کردن
«مست. مت.» شتێک، جێگایەک یا وڵاتێک کردنه چەند پارچه:: گۆشتەکه بەش بەش کەن و بیبەن بۆ ئەو ماڵانه. ئیستعمار نەبا کەس نەیدەتوانی ئەم وڵاته وا بەش بەش کات.
بەش بەش
«ست.» حاڵی شتێک، جێگایەک یا وڵاتێک که پارچه پارچه و لەت و کوت کرابێ،
بەش خواردن
«مست.، مت.» 1- بێ بەهره کردنی کەسێک لەوەی بۆی دیاری کرابێ:: فەرزنده چووه دەرێ هەتا هاتەوه بەشەکەیان خواردبووو. 2- «مج.» به ناڕ وا دەست، دە ماڵی خەڵکی نان و دەست به سەر هێندێکی یا هەموویدا گرتن.:: مامەکەیان بەشی ئەو هەتیوانەی هەر خوارد.
بەش خواردن
«مست. لا.، فج» بێ بە هره بوون، مەحرووم بوون:: منداڵینه هەرچی درەنگ بێتەوه بەشی دەخورێ.
بەش خوراو
«نمف.: بەش خوران، کە سێکی بەشی خورابێ، شتێکی لێ داگیر کرابێ، به زۆر ماڵی زەوت کرابێ.:: ئەی بەش خوراو خۆمان.
بەش چوونەوه سە ربەشان
«کن.» به کەسێک دەگوترێ: «ڕەببی بەشت بچێتەوه سەربەشان» به نیازی ئەوەی ئەو کەسه کەسێکی نزیکی بمرێ و ببێته میراتگری و هێشتا میراتەکە بەش نەکرابێ خۆشی بمرێ و بەشەکەی ئەو بەسەر میراتگرەکانی پێشوودا بەش کرێتەوه.
بەش کردن
بەس بوون، کفایەت بوونی له شتێ بۆ مەبەستێ:: سێ مێتر فاسۆنیا بۆ کۆت و شاڵوار بەش دەکا. چێشتەکه زۆره سێ کەسی دیکەش بێن هەر بەش دەکا. کەوشەکەی برزۆ بەشی سێ مانگی نەکرد. دەستی پێوه نەگرتبا تووتنەکەی بەشی هەفتەیێکی نە دەکرده. زیاتر بیری له پارەی سەرفترەکه دەکردەوه چۆنی خەرج کات، جێژنانەیەکیش بۆ ژنەکەی و منداڵەکەی بکڕێ.
بەشکی
[[ به/2 + شك + ئی «زه‌میری:وی = ئه‌و ]]
«تب.، بنت.» تم: بەشکه.
بەشکێکو
[[ به/2 شك +ئێك «= 3- ئی» +ئوو «زه‌میری: ئێوه» ]]
«تب.، بنت.» تم: بەشکه.
ئەگه بەشە به شدارین
«کن.» ئەگەر شتێک بەش دەکەن ئێمەش بەشی خۆمان دەوێ. تێبــ.ینی: به لای منەوه ئەم وشەیه، هەر بۆ ئەو کاته بەکاردێت که یەکێک به حەققانەت و ڕاستی بەشی دەشتێکدا هەبێ و ئەگەر ویستی وەری بگرێ، نەک ئەوەی که «بەش» بخاته ناو شتێکەوه «ببێته شەڕێک تێیدا»، جا بۆیه وا تێدەگەم:: «بەشداری خەمتانم» یا «له خۆ پیشاندانەکەدا بەشدار بوو» که تازه له «مساهمة» و «اشتراک» ی عەڕەبی ڕا تەرجمه کراون، له جێی خۆیان نەبن و بۆ ئەم تەرحە وشتانه: هاوبەش، هاوبەشی، به باشتر دەزانم. 2- «مج.»،مک.» سەگ. تێبــ.ینی: بەو ئیعتیبارە ی که هەرچی له ماڵێ بخورێ بەشی ئەوی تێدایه و دەبێ بیدرێتێ.
بەشدار
« «سفا.» 1- حاڵی کەسێکی بەشی له شتێکدا هەبێ.
بەشقم
[[ محر: به‌شكم]، ]
«تب.، بنت.»، «مک.» تم: بەشکه.
بەشورار
[[ب/8+ شوار]، ]
(ست.)، (مک.) حاڵی سابوونێکی باش کەف بکا.
بەشوو
«ست.»، «کعر.، سن.» حاڵی ئافرەتێکی که شووی کردبێ.:: مام بارام سێ کچی بە شووی هەیه و دوانیشی لە ماڵەوه عازەبن.* «مک.» به مێرد.
بەشوودان
«مست. مت.»، «کعر.، سن.» ١-ژن یا کچێ له پیاوێک مارەکردن. 2- هەڵخەڵەتاندن و تووشی بەڵاکردنی کەسێ.
بەشک
[[ كو، عا.]، [ به /8 +شك] ]
«سفا.» حاڵی کەسێکی گومانی له کەسێ له کارێ،... هەبێ:: هەر له هەوەڵەوه لێی بەشک بوون له خۆی بەشک نەبێ قسەی وا ناکا.
بەشکم
[[به/2+ شك + ئم «زه میری: من» ] ]
«تب. بنت» تم: بەشکه.
بەشکه
[[ به‌/ 2+ شك + 1-ئه]
«تببنت.،» «ئەدی ئەگەر...، ئەگەر ئەگەرهاتوو...، ئەی که.... هات ووا....، تێبــ.ینی: 1» ئەم وشەیه هاوتای زۆره که هەر یەکەیان هێندێک دەنگیان «هێندێکیان له ناوەڕاست و هەموویان له دوایی» لێ زیاد کراوه، دەنگەکانی دوایی بە لای منەوه «زەمیر» ن، له ڕابردوودا «بەشکم» دەگەڵ بەشکوو بە پێی زەمیرەکەی دوایی مانای جیاواز بووه، بەڵام بەرەبەره ئەو فەرق و جیاوازییه لەناو چووه و هەموو وشەکان یەک مانایان بۆ ماوەتەوه. 2- تەلەففوزی ئەم وشانە ش گۆڕانی بەسەردا هاتووه بەلای منەوه له ڕابردوودا «بە، شکم = بەشکی من» گوتراوە و له قورسایی تەلەففوز خراوەته سەردەنگی «ش» بەڵام ئیێستا ئەم وشەکه... ج» وەکوو نیشانم داوه کەرتی «شکلەم وشەیەدا هەر «شک» ی عارەبییه، بە ڵام من خۆشم لەم «شک» ە به شکم. *بەشقم. بەشکم. بەشکێکم. بەشکێکو، بەشکوو، بەشکم. بەشکی.
بەشکۆ
[[ به/2 + شك + ئو «زه‌میری: ئێوه ]]
«تب. بنت» تم: بەشکه.
بەشکەم
[[به‌شكه‌ + ئم «زه‌ میری من» ]، ]
«تب.». «بنت.» تم: بەشکه.
بەشی خوا
«نت.»، «سیم،» هەرچی له لایەن خواوه به ئادەمیزاد بگا، وەکوو: ڕزق و ڕۆزی، بەختەوەری و بەدبەختی، بەڵا و نەگبەتی و نەخۆشی، منداڵ و...:: بەشی خوایه و شوکرانەی دەوێ * «مک.» بەشی خوڵا.
بەشی خودا
«نت.»، «مک.» تم: بەشی خوا.
بەشی خوڵا
«نت.»، «مک.» تم: بەشی خوا.
بەشینەوه
[[به‌شین «به‌خشین +٢- ئه‌وه/2]]
«مست. مت.» ١- دابەش کردنی شتێک بەخۆڕایی:: شیرینی دەبەشنەوه. گۆشتی قوربانی دەبەشینەوه
بەشەرت
[[عا.]، [کە.]، [به/٨+شه‌رت «شه‌رط» ]]
«ست.» بە پێی قەرار و مەدارێکی لە پيشدا قسەی لێ کرابێ.:: به شەرتێ دەگە ڵت دێم که تۆ هیچ نەکەی. بە شەرتێ دەگەڵی ئاشت بۆتەوه. خۆ تۆ بە شەرت نەبویته ئەندام.
ئا، ئا ! دەبەشنەوه
ڕستەیێکه بەسەر سووڕمانەوه دەگوترێ. زیاتر دووکاندار به کڕیارێکی دەڵێ که نرخێکی وا بۆ کاڵایەک بڵێ نەچێتە عەقڵەوه.* بە خشینەوه. دابەش کردن/2.
بەش چوونەوه سە ربەشان
«کن.» به کەسێک دەگوترێ: «ڕەببی بەشت بچێتەوه سەربەشان» به نیازی ئەوەی ئەو کەسه کەسێکی نزیکی بمرێ و ببێته میراتگری و هێشتا میراتەکە بەش نەکرابێ خۆشی بمرێ و بەشەکەی ئەو بەسەر میراتگرەکانی پێشوودا بەش کرێتەوه.