تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەزەتاو
«نت.،» «کعر.» کاری داغ کردنی هەندێ جێگای لەش که قەڵشابێ یا بریندار بێ، به بەزی حەیوان. تێبــ.ینی: کەمێ «بەز» له پەڕۆیەکەوه دەپێچن و به ئاوری ڕادەدێرن تا ڕۆن دەردەکا و دەیساوون به شوێنی دا که مەبەسته تا دێ سارد دەبێتەوه، ئەگە ر پێویست بوو هەمیسان گەرمی دەکەنەوه.
بەزەرەک
[[؟ ]]
، «نا.»، ؛ئێر.» تۆوی گیای کە تان. تێبــ.ینی: 1- ئەم تۆوه تۆزێ له هەرزن درشت تره، ڕ ەنگی قاوەییه شکڵی پانکە ڵەیه و چەوره. 2- له کوردەواری خۆمان دەیکوتن و دەگەڵ دۆشاو گەرمی دەکەن و دەیکەنه هەتوان «مەڵحەم»، هەندێ کوان که بنیان ڕەقه و دەرنابن لێی دەنێن، برینەکه د ەگەیێنێ و کێم و هەوایێکی تێدابێ دەیکێشێ. 3- له سەنعەتکاریدا ڕۆنی لێدەگرن بۆ: ا» چێشت لێنان «ڕۆنی گیا هێندێکیان لەم ماددەیەن - دهن بذر الکتان». ب» بۆ بۆیەکاری و ڕەنگ کردنی دار و دیوار و دەرک و پە نجەره، له پێشدا لەسە ر ئاگر ڕۆنەکه تۆزێ گەرم دەکەن و ئەو شتەی ڕەنگ کردنی مەبەست بێ. به فڵچه ئەم ڕۆنەی لێدەدەن «ڕتووبەت» و «شه» یان دەکێشێ و ئیشکیان دەکاتەوه، ئەو جار ڕ ەنگیان تێ هەڵدەسوون. 4- جاران ئەم ڕۆنەیان بۆ «چرا» و «چۆڵه چرا» وەکوو ڕۆن گرچەک بەکارهێناوه.
بەزەوی
«نت.»،» هل.، سن.» تم: بەزەیی.
بەزەیی
[[ به زه + 2- ـ ئی ]، ]
«نت.» هەستی دڵسۆزی بەرامبەر گیروگرفت و ئێش و ئازاری خەڵک. تێبــ.ینی: وشەی «بەزه» له «بەچەک، به زەک» ی پەهلەوی ڕا هاتووه که لەو زەمانەدا به مانای تاوان و گووناه بووه و ئێستا مانای ڕوحم و شەفەقەت» ی وەرگرتووه.
بەزەیی پێداهاتنەوه
«مست. لا.» هەست به هاوردەردی کردن،ناڕەحەت بوون بە ئێش و ئازار و گرفتاری کەسێک. کافر بەزەیی پێدا دێتەوە. * زگ پێ سووتان.
ئازوبەزە
[[ ئاز + و + بەزە ]]
«نتـ.»، «سیمـ.» جوملەیێکە بۆ پاکانە کردن لە مەسئوولیەتی کردەوە و ئاکار و قسە بەکاردێت کە یەکێک دەربارەی کەسێکی تر کردبێتی و کابرا وا بزانێ کە بەم کردەوە یا قسەیە زیانی پێدەگا و نە ئانقەست وای دەگەڵ دەکرێ یاخۆ شتێک ڕووی نەدابێ بەڵام کابرا وای چووبێتە مێشکەوە: ئازوبەزەت بە ملم ئەگەر نیازم خراپ بووبێ لەگەڵت، ئازوبەزەی تۆم بە ملی ئەگەر شتی وام لەدەم دەرهاتبێ * ئازوباز «مکـ.» ئەز. تێبــ. ــ بە لای منەوە ئەم وشەیە لە ئاز «پهـ: ئاز = پێداویستی، تەماح، ئارەزوو» و بەزە «پهـ: بەچەک = تاوان، زوڵم لێکردن» پێکهاتووە.