تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرۆک
[[ به‌ر/2 + ئۆك /2]]
«نت.» پێشەوەی کەوا یا کراس له حاستی مل ڕا تا دەگاته نیوەی سینگ. ئەوەەو ند ی له کراسی کوردیدا به «یەخه» دادەندرێ. هس.: «بک.» بەریک «= گیرفان» .* یەخه.
بەرۆک بەردان
«مست. مت.» واز له کەسێ هێنان شەڕ لە یەکێ لادان. دەست له کەسێ هەڵگرتن «سەد جارم گوت تۆم ناوێ، ئیتر بەسیه و پێی ناوێ،. بەرده، بەرده، بەرده! دەبڕۆ بەرۆکم بەرده» «فولکلۆر». * یەخەبەردان.
بەرۆک گرتن
«مست، مت.» شەڕ به کەسێ فرۆشتن، گێچەڵ دەیەیەکێ هاڵاندن.* یەخه گرتن.
بەری بابەرده
(کن.) لە شوێنی خۆت هەڵستە، جێگا چۆڵ کە، وازبێنە. ٣-پێش، لە پێش، «بۆکات» «بەر له مەلا ئەچێته مزگەوت»، «بەر له وەستا دووکان گەرم ئەکا»، بەر لەوەی بگاته بوار دەرپێ دائەکەنێ» «خا، پەند، ل - 112»
بەرینایی
[[ 1_ به‌رین +ئایی/1]]
«حمس.»، «مک»، نێوانی ئەو سەرە و سەری شتێکی پان، نێوانی دوو «حەد» ی که پانی شتێکیان لێ دەبڕێتەوه. «له درێژایی دەردێنێ دەبەرینایی دەکاتەوه» «فۆلکلۆر». تێبــ.ینی: له موکریان ئەم مەتەڵه بەم جوورەیه و له هێندێ مەڵبەندی دیکەی کوردستان له بات وشەی «بەرینایی» پانایی گوتراوه. *پانایی.
بەرێ
[1_ به‌ر /3+4- ئی]]
«بنت.» پێشان، لەوه پێش:: ساڵانی بەرێ زستانان بەفر زۆر دەبارێ.
بەرێ بردن
«مست. مت.» تم: بەڕێوەبردن /2.
بەرە نگار
[[1ـ به‌ر/ 2+ئه‌نگوو «ئه‌نگووتن» + ئار/2]]
«نمس.»، «مک.» له پێشەوه، سەردەرهێنان له پێشەوه و ڕووبەڕوو تێک هەڵەنگووتن. تێبــ.ینی:ا» ئەمه مانای لۆغەتی ئەم وشەیه که چ جاران به تەنیایی دەکار ناکرێ و دەگەڵ فیعلی موساعیدی «بوون» و جار و بارەش دەگەڵ مەسدەری «هاتن» تەرکیب دەبێ و مەسدەرێکی تازه دروست دەکا. ب» به پێی ئەو کارتانەی ئەم وشەیان لێ پێکهاتووه، دەبێ شکڵی پێش ئێستای «بەرەنگوار» بووبێ، جا دەنگی «و» لەبەر قورسی «تلفظ» سواوه.
بەرەباب
[[1-به‌ره+1- باب /1]]
«نت.» هەموو ئە و کەسانەی له عەشیرەتێکدا، له باوکێک کەوتبنەوه بەو حیسابەی کە هەر عەشیرەته لە پێشدا له چەند «برا» یا «خزم» پێکهاتبێ و زەو و زوویان کردبێ و زۆربووبن، بۆ ناسینەوەیان بە ناوی باوکێکی کۆن «نسبیا» هەڵدەدرێن:: عەشیرەتی دزەیی چوار بەرەبابی گەورەن.
بەرەبەره
[[ 4- به‌ر/3+ 3- ئه‌/2 + 4- به‌ر/3 + 5- ئه‌/1]، ]
«نت.» ورده ورده،. نەخته نەخته، کەم کەم، تۆزه تۆزه،:: بەرە بەره هەوا سارد دەبێ. بەره بەرە خۆی دوور دەکاتەوه.
بەرەبەری بەیانی
کاتیکه هێشتا ساغ نەبۆتەوه شەوه یا ڕۆژ.
بەرەبەهار
[[ 1- به‌ر /3 +ئه/2 + به‌هار]، ]
«نت.»، «مک.» ماوەیەک پێش ئەوە ی زستان تەواو ببێ ئاخر و ئۆخری زستان.:: بەر بەهاره گۆشت و خوێن دەژێتەوه.
بەرەبەیان
[[1 به‌ر + 3- ئه/2+ 2- به یان ] ]
«نت.» 1- کاتی یەکەمین ڕووناکایی ڕۆژ تاریکایی شەو دادەدڕێ. * شەبەقی. 2- «مج.» سەر ەتای دەست پێکردنی گە لێ شت:: باپیرانی نەتەوەی کورد لە بەرەبەیانی دێریکا له کوردستان بووه.
بەرەتی
«نت.»، «سن.» تم: بریتی.
بەرەجووت
[[4_ به‌ر/1+3_ئه/2+جووت]]
«نت.» هەموو حاسڵاتێکی جووتێرێک له کەژێکدا له جووت و گاوکاری خۆی کۆی دەکاتەوه.* «سن.» بەربێڵ، بەرەجفت.
بەرەدان
[[ 3_ به‌ره‌ +دان «فع.» ]]
«مست. مت.»، «مک.» زیاد کردنی ژمارەی «گۆ» ی گۆرە ویی و دەستەوانه و... ئەو جووره شتانه، که لەسەر نووکی پەنجە ڕا تەسکه و بۆ پان کردنی هەر ناوبەناو چەند گۆیەکی لێ زیاد دەکەن.:: دوو شیشی دیکەش بچنه ئەوجار بەرەی بده. نابێ گۆرەوی پاش دوازده شیش چیدی بەره بدرێ. هس.: «کعر.» پەرەپێدان.
بەرەمەشکه
[[ 4- به‌ر + 3- ئه‌/ 2+ مه‌شكه ]]
«نت.» هەموو بەرهەمی ڕۆنی کەره «بک.» : نڤیشک، نویشک» ی ماڵه کوردێک له ڕۆژێکدا. 2- «مج.»، «ست.» حاڵی ڕۆنی کەره، که ڕۆژێک بەسەر ڕەنێوهێنانیدا تێ نەپەڕیبێ. تێبــ. - لە کوردەواری خۆماندا، که ڕۆنی کەره، هاته بەرهەم ئە وێ ڕۆژێ هەرچی لێی خورا و ئەوی دەمێنێتەوه خوێی دەکەن و هەڵیدەگرن بۆ قاڵ کردن.
بەرەنگاربوون
«مست. لا.»، «مک.» 1- تێک هەڵەنگوتن، تووشی یەکتر هاتن. 2- پێکاهاتنی دوو کەس یا زیاتر. بە گژ یەکا چوون. دەگژ یەک ڕاچوون:: بەرەنگاری بووم. بەرەنگارم بوو. بۆچی له خۆڕایی بەرەنگاری ئەم کابرایه بووی.
بەرەو
«بنت.» تم: بەربه... 2- لای پێشەوه «بۆ جێگا:: بەردەرگا. بەربووک. بەردەست بەبەر ماڵی ئەواندا تێپەڕین، لەبەر هەتاو خۆیان هەڵخستبوو. «بەرت بابێ و پشتت کە ندەڵان» «خا، پەند، ل-109»
بەرەو بوون
[[ 1_ به‌ر /4+2_ ئه‌وه /2+ بوون]]
«مست.لا.» تم: بەربوونەوه