تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرک
«نا.»، «بک.» تم: گولله. تێبــ.ینی: له نێوان دەنگی «ر» و «ک» دا بزوێنه کوردی هەیه «بەر، ک» .
بەرکۆش
[[1-به‌‌ر/4+كۆش]]
«نت.» بەرهەڵبێنەی بچووک.
بەرکار
«نت.» هەر شتێکی ئامادە کرابێ بۆ ئەوەی د ەکار بکرێ یا کارێکی لەسەر بکرێ.
بەرکاو
[[به‌ر/4+كاو=كێو]]
«نت.»، «سن.» دامێنی چیا و کێو * «سن.» بەرزاخ، کەمەر. «تم:مردۆخ، ب1، «ل- 149»، «مک.» بەرقەد.
بەرکوت
[[1-به‌ر/2+كوت «كوتان» ]]
«نت.» بەشێکه لە دەغەڵی درواوەی هێشتا گێر ە نەکراو، کە لەبەر پێویستی جیا دەکرێتەوه و سوور دەکرێ.
بەرکوڵ
[[1-به‌ر/4+كوڵ «كوڵین» ]]
«نت.» هێندێک چێشتە کە پێش ئەوەی بۆ هەموو خەڵکی ماڵ تێ بکرێ، دەکرێتە قاپێکەوه. تێبــ.ینی: ئەمە زیاتر بۆ «منداڵان تێدەکرێ و دەیاندە نێ بیخۆن، یا بۆ کەسێک «زیاتر کابان» کە زووتر برسی بووبێ.
بەرکوڵ کردن
«مست.، لا» خواردنی چێشت پێش ئەوەی خەڵکانەی کە دە بێ لێی بخۆن.
بەرکۆ
[[؟]]
«نت.» «سن.» گوپکەیێکه لە لای پێشەوەی «زین» ی کوردی، له سوار بوونا دەستی پێ دە گیرێ و لەکاتی پێویستایشا د ەستە جڵەوی بەسەردا دەکرێ.* «بک.»، «ملقەرپووز.
بەرکەمره
[[به‌ر «به‌رد» +كه‌مره» ]]
«نت.»، «مک.» جۆرە بەردێکه له هێندێک شوێنی کوردستانی ئێران «ئەوەندەی من پێم شک دێت،» وەکوو خەڵووز ئاگر دەگرێ و دەگەشێتە وه و بۆ گەرم کردنی سەماوەر بەکاری دێنن. تێبــ.ینی: ا» «بەرکەمران» ناوی دێیەکه لە مەڵبەندی لاجانێ نزیکی «خانێ» ئەو بەردە ی زۆره. ب) ئەگەر ئەم ناوە لەباتی: ڕەژی بەرد، زووغال سەنگ و (فحم الحجری) دەکار بکرێت جێی خۆیەتی.
بەرکەوتن
[[1- به‌ر+كه‌وتن]]
«مست.، لا.» 1- هەڵەنگووتنی جسمێک د ە جسمێکی دیکه:: بەردێکی بەرکە وت سە ری شکا، گوللە ی بەرکەوت * پێکەوتن. «مک.». وێکەوتن. 2- بوون بە ژێر شتێکە وه:: دیوارەکە ڕووخا دوو کە سی بەرکەوت، بەر ترۆمۆبیل کەوت و مرد. 3- بەش پێ بڕان، به نەسیب بوون:: هەر سەری کیلۆیەک شەکری بەردەکەوێ کوڕ ه داینێ ئەوەند ەت بەرناکەوێ. هەر ئەوەندەم بەر کە وت. * «مک.». وەبەرکەوتن.
بەرکەکردن
[[عا. كو]، [بركه «بركه» + کردن ]]
«مست.، لا.»، «مک.» زیاد کردن و زەووزو کردنی گیاندارانی کەوی:: وەحەوەح یا خوا بەرکه نەکەی، خۆ شیرەکەی ڕشت. تێبــ.ینی: جاروباره دایکان کە تووڕ ه دەبن وەکوو «تووک» به منداڵانی خۆیانی د ەڵێن.
بەرکەڵ
[[١-بەر/٤+ کەڵ]]
«ت.» ڕ ەشەوڵاغی سێ ساڵانه که بۆ ئەوە دەست دەدا کەڵ بگرێ.
بەرامبەرکردن
«مست. مت.» .1- پێک گرتنی دوو شت «نووسرا و...» بۆ دەرخستنی فەرق و جیاوازیان. «عا.» مطابقة. 2- وەک یەک لێ کردنی بەرزایی. قورسایی و.... و.... چەند شتان.
بەرامبەرکێ
[[به‌رامبه‌ر+1-ئه‌ك/2+ئین]]
«نت.»، «سن.» تم: بەربەرەکانی. تێبــ.ینی: دەنگی «ن» ی پاشبەندی «ئێن» لەم وشەیەدا و له گەلێ وشەی تری لەم بابەتەدا دەکەوێ.
وەبەرکەوتن
«مست.، لا.»، «مک.» تم: بەرکەوتن /3