تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاگرتێ بەربوون
«مستـ. لا.» ١- ئاگر گرتن و سووتانی شتێک بێ ئەوەی یەکێک بە دەست یا لە ئانقەست بیسووتێنێ.: ئوتۆمبیلەکەی ئاگری تێبــ.ەربوو، کوڕە هێندە لە سۆبەکە نیزیک مەکەوە با ئاگرت تێبــ.ەرنەبێ. * ئاگر گرتن / ١. ٢- «کنـ.»، ١» سووتان و فەوتان، لە ناوچوون: کوڕە دانیشە هەی ئاگرت تێبــ.ەربێ، ئاخوا ئاگر دە عومر و ماڵیان بەر بێ. ب» ناڕەحەت بوون، لەبەر زگ پێسووتان و بەزەیی هاتنەوە بە حاڵی یەکێکدا.: پیاو هەر نەیبینێ چاکە، ئاگری تێبــ.ەردەبێ، ئاگرم بۆی تێبــ.ەربوو. ج» تمـ: ئاگر گرتن/ ٢.
بەربوون
[[8-به‌ر+بوون «فع.» ]]
«مست. لا.» 1- هاتنە د ەری کەسێک له زیندان، ئازاد بوونی لە بهەدیخانه:: گیراوه سیاسیەکان هەرچی بوون بەربوون. دە ڕۆژ دەبێ شێرکۆ بەربووه.2- پەت پساندنی وڵاغێکی بەسترابێتەوه.:: عەوول ئێسترەکە بەربووه بەرەو باخی ئاشی چوو، بڕۆ بزانه نایگریتەوه. 3- تەواو بوونی مانگ گیران و ڕۆژ گیڕان:؛ ئەو ساڵە مانگ گیرا دوو ساعەتی کێشا ئینجا بەربوو.
لێ بەربوون
«مست.، لا.» تڕکەندنی کەسێ.:: مەحموود ئاغا یەکێکی لێ بەربوو خۆی کرد به نووستوو. ئاگای له خۆ نەبوو هەر دەڕۆی و لێی بە ردەبوو.
بەربوونەوه
[[1-به‌ر/4+بوونه‌وه]]
«مست. لا.» کەوتنە خواری شتێ یا گیاندارێک له جێگەیەک ڕا بۆ جێگەیێکی دیکەی که لەچاو ئەو ی پێشوو نەرمتر بێ. 2- بەلادا هاتن و کەوتنە سەرزەوی ئاد ەمیزاد لە شوێن خۆی:: کوڕ ه دلێر هێندە مەچوو سەر گوێسوانەکە بەردەبیتەوه. چاوی لەبە ر پێی خۆی نەبوو ده بەردەکە هەڵەنگووت و بەربۆوه.* بەر ە وە بوون.
لێ بەربوونەوه
«مست. لا.» ک وتنە خواری شتێک لە شتێکی تر.:: پە رداغەکەی لەدەست بەربۆوه و شکا، دەرپێی لێ بەربۆوه، توندی بگره تا لێت بەر نەبێتەوه.*لێ بەرەوەبوون.
لێ بەربوونەوه
«مست.لا.» تم: بەربوونەوه «لێ بەربوونەوه» .
ئاگربەربوونەوە
«مسـتـ. لا.»، «سیمـ.» پەیدابوونی سووتمان لە شوێنێک، ئاگر دەجێگایەک بەربوون: لە لای خەرمانەکان ئاگرێ بەربۆتەوە هەرچی دەکەن بۆیان ناکوژێتەوە.