تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بۆن و بەرام
«نت.»، «مک.» تم: بۆن و بەرامه.
بۆ بەرامه
«نت.»، «سن.» تم: بۆن و بەرامە.
بەرامبە ر بوون
بەرامبەر
[[1-به‌ر/1+2-ئان/3+1-به‌ر/1]]
«ست.» 1- حاڵی دوو کەس یان دوو کۆمەڵە خەڵک یان دوو شت که هێندێ لێک دوور بن ڕوویان ده یەکتری بێ.:: دووکانی باوکی شێرکۆ بەرامبە ری ماڵی پیرۆته. «لەشکریان بەرامبە ر وەستاوه. «بەرامبەرم دامەنیشه، جەرگت دەرهێنام له ڕیشه» «فولکلۆر». 2- حاڵی دوو شتی بە تەنیشت یەکەوه لێک جیاواز که بڵیندییان وەک یەک بێ:: سەری شێرکۆ بەرامبەر شانی شابازه. تەرازۆکه بەرامبەره «کاسەکانی له سەر یەک خەت ڕاوەستاون» 3- له باتی...، مقابل... له جێگەی...:: بەرامبەر به پیاوەتی فەرهاد مەگەر بیکووژێ و باقی بداتەوه. تێبــ.ینی: دەنگی «ن» لەپاشبەندی «2-ئان» دا به جیرانە تی دەنگی «ب» له وشەی «1- ب ر/1» دا دادەگۆڕێ و دەبێته «م» .
بەرامبەر وە ستان
«مست. لا.» 1- ڕووبەڕووی کەسێک وەستان «تحدی کردن». 2- دژایەتی کردنی کەسێ به کردەوه. 3- جوابه جەنگی کردن دەگەڵ کەسێ. 4-هاوسەنگ بوون
بەرامبەرکردن
«مست. مت.» .1- پێک گرتنی دوو شت «نووسرا و...» بۆ دەرخستنی فەرق و جیاوازیان. «عا.» مطابقة. 2- وەک یەک لێ کردنی بەرزایی. قورسایی و.... و.... چەند شتان.
بەرامبەرکێ
[[به‌رامبه‌ر+1-ئه‌ك/2+ئین]]
«نت.»، «سن.» تم: بەربەرەکانی. تێبــ.ینی: دەنگی «ن» ی پاشبەندی «ئێن» لەم وشەیەدا و له گەلێ وشەی تری لەم بابەتەدا دەکەوێ.
بەرامبەری کردن
«مست. لا.» 1- وەکوو یەک لێهاتنهاوتا بوون، هاوسەنگ بوون له هەموو بابەتێکەوه 2- دژایەتی کردن.
بەرامه
«نا.»، «سن.» تم: بۆن و بەرامه.
بەرامپیل
[[1-به‌ر/2+2-ئان/1+پیل]]
«نت.»، «هل.» تم: بەرهەڵبێنه. تێبــ.ینی: جیاوازێکی بچووک له نێوان «بەرامپیل» و «بەرهەڵبێنه» دا هەیه، هەرچی بەرامپیله له بنەنگڵەوه ڕەت دەبێ و دوو لکی لەسەر شان گرێ دەدرێ، بەڵام شێوەی گرێ دانی «بەرهەڵبێنه» وا نییه. (تم: -)