تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بۆته
[[؟]]
«نا.»، «کئێر.» تاپۆچکەیەکە، له گڵێکی تایبەتی «گڵی حیکمەت» دروست دەکرێ و زێڕینگەر «زێر» و «زێو» و «مس» ی تێدا دەتوێننەوه، شکڵی وەکوو هێلکه وایه که له سەرێکەوه نەختێکی خشت بڕابێتەوه. تێبــ.- هەر ئەم وشەیه کراوه بە عاڕ بی و بووە «بوتقه» و بودقه» .
بۆته گه
[[1-بۆ+بۆته‌گه‌]]
«نت.»، «مک.» بۆنێکی ناخۆشه، پێش تێ بەربوون له نێری دێ.
بۆدراو
[[1-بۆ+دارو (مف: دان) ]]
«مک.» 1- «سمف.» هەر شتێکی بۆدرابێ:: قاوەی بۆ دراومان نەماوه. 2- «نت.» گەنمێکه توێکڵی لێ کرابێتەوه و سپی کرابێ و لەسەر ساج بۆیان دابێ و پاشان به دەستاڕ قەڵت و بڕیان کردبێ. دەکرێ بە چێشتێکی شل و پیواز و ڕۆنی بۆ داغ دەکەن به سەریدا دەکرێ، یاخۆ وەکوو ساوار و برنج د یکەن به قبووڵی و پڵاو.
بۆدڕن
[[1-بۆ+دڕن؟]]
«نت.» 1- بۆنی چڵکنی که له لەشی ئادەمیزاد و جلوبەرگی دێت. 2- بۆنی ئاڕەقەی بنەنگڵ و قاچ و.... *«سن.» بۆ کڵێشه. «با.» بێهن قتک.
بۆران
[[؟]]
«نا.»، «مکسیهسن.، بک.» بای توند و به تەووژمی زستان کە بارانیی دەگەڵ بەفر لەشوێنی خۆی هەڵگرێ و گێژی بدا و بیباته جێگایەکی دیکه.:: ئەسپی با و بۆران.
بۆرایی
[[1-بۆر+1-ئاو/2]]
1- پەلەی بۆر لەسەر هەر شتێکی بێ. 2- شتێکی له دوورەوه هەروا بۆر بچێتەوه و ن ەزانرێ چییه. 3- «مج.» قوون، «حیز باب چەندت ڕق له منه + بۆرایەکەت بەدوو گونه» «وردی بەرده شانی، ل-90».
بۆرجوازی
«نا.»، «کعر.» 1- تم: بۆرژوا. 2-تم: بۆرژوازی. تێبــ.- ئەم وشەیه له زمانی ئینگلیسی ڕا و به ڕێگای زمانی کوردی له کوردستانی عێڕاق و دەگەڵ بورژوا و بۆرژوازی یەکن و جیاوازیان له دەنگی «ژ- ج» دایه که بەرامبەرەکەیان به خەتی لاتینی «G» یه و فرەنسی به «ژ» و ئینگلیسی به «ج» ی دەخوێننەوه.
بۆردومان
«نا.»،، «سیه.» تم: بۆمباران. تێبــ.- ئەم وشەیه «بووردمان» ی فرەنسییه و جەڕاوه، وای بۆ دەچم که له ڕێگای تورکی عوسمانیڕا هاتبێته ناو زمانی کوردی له کوردستانی عێڕاق.
بۆرمس
«ست.»، «مک.» حاڵی بزنێکی مووی ڕ ەش بێ و دێغ دێغی بۆری به لا چاویدا هاتبێ.
بۆره بنار
«نت.» دەمەقاڵی. تێبــ.- تەنیام، مامۆستا خاڵ ئەم وشەیەی نووسیوه و کەسی تر، منیش لەوانەم وەرگرتووه.
بۆره خزمایه تی
[[1- بۆره+/2_خزم+ئایه‌تی/1]]
«نت.» پێوەندی دووری بنەماڵەیی که دوو یا چەند کەس یا خێزانان پێکەوه دەبەستێ. خزمایەتی دوور.
بۆره قنه
[[؟]]
«ست.» تم: بۆرەڵووک. «خا، ب1، 131»
بۆره پیاگ
«نت.»، «سن.» تم: بۆره پیاو.
بۆرژان
[[؟]]
«مست. لا.»، «هل.» خەوتنێکی سووکه که پیاو به تەواوی ئاگای له دنیا نابڕێ، چاوی دەچێته خەو بەڵام تا ڕادەیەک هەر وشیار دەبێ.:: هەندێ بۆرژام د ەنگەدەنگ نەیهێشت خەوم لێ بکەوێ.* بیر و هۆش، بیرە خەو.
بۆرینه
[[1-بۆر+2-ئینه]]
«ست.» به هۆی «3- ئه/2» بەدوایی هەندێ ناوانەوه دەلکێ و مانای«مەعهوود، هەر ئەوەی جاران، ئەوەی پێشوو» یان لێ دەکا:: کڵاوه بۆرینه «تم: هبێد، ل- 20».
بۆز
«س.» 1- ڕەنگێکه لە نێوان ڕەش و سپیدا نزیکه له ڕ نگی خۆڵەکەوه، زیاتر بۆ ئەسپ و ئێستر و گوێدرێژ بەکاردێت.:: ئەسپه بۆز. کەره بۆز. ئێستره بۆز. 2- «مج.» هەر ڕەنگێکی کاڵ بووبێتەوه و ڕەنگێکی دەڵبی لێ بە جێ مابێ. 3- حاڵی سەر و ڕیش وسمێڵێ که بەتەواوی سپی نەبووبێ و ڕەنگی خۆشیان لەدەس دابێ. «تووکی سەر و ڕیشم لە غەما بۆز و درێژ بوو+ بەم وەزعیەتی ڕیشەوه، و ک خواجه حەنا خۆم» «عارف» .
بۆسار
[[1-بۆ+سار]]
«ست. سن.» حاڵی هەرشتێکی بۆنی کردبێ بەتایبەتی خواردەمەنی «تم: مردۆخ، ب1، ل-202» .
بۆسه
«نا.»، «مک.» دارێکی ئەستووره داهێنراوه و خوار کراوەته وەکوو ئاڵقه، دەخرێته ناو نیره و به «هیرته قایم دەکرێ وسەری ئامووری تێ هە ڵدەکێشری، ئەو ئەڵقەیه که «نیر» ێ «ئاموور» لێک تووند دەکا.
بۆش
[[تو]]
«س.» حاڵی هەر شتێکی لەبەرچاوان قەوارەی هەبێ و بتەو دیار بکا بەڵام لە ناوەوە هڵۆڵ بێ.:: ئێره بنی بۆشه، ئەم تەنەکەیه بۆشه. کابرایەکی کەلله بۆشه.
بۆشکه
[[ڕووسی:بۆچكا]]
«نا.»، «کئێر.» تم: بەرمیل.