تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بۆڵه بۆڵ کردن
«مست. لا.» تم: بۆڵاندن.
1- بۆر
«ست.». ڕەنگی خۆڵەمێشی، *«سن.» کەووگ. «جف.» کەوە. تێبــ.- له زمانی ئاوێستاییدا «بەڤره» و له سانسکرێتیدا «بەبهرو» به مانای سوور یا سووری مەیلەو قاوەیی هاتووه «تم: معین، بورهان، ج1، ل-314». لە بن لەهجەی «لۆڕی» دا که یەکێکه له بن لەهجەکانی لەهجەی جنووبی زمانی کوردی «بوور» ڕەنگێکی سپی ئاماڵ زەرده و له بن لەهجەی «زازا» ییدا «بوێنر» قاوەیی یه و له زمانی «تەبەری» دا که کۆن له مازەندەران قسەی پێکراوه «بور» بەڕەنگی زەرد بیژراوه و فارسی ئیمڕۆ «بوور» به سوور دەڵێن.
1- بۆری
[[1-بۆر+2-ئی]]
«حمس.» حاڵەتی شتێکه که ڕەنگی بۆربێ.
1- بۆق
«نا.» گیاندارێکه له وشکانی و ئاوا دەژی، پیستێکی لینجی هەیه،پنۆک پنۆکی ڕەش و قاوەیی تێدایە، لە ئاوا (هەرا) دادەنێ، بە گەرا کەی دەڵێن «سەرمێکوته». تێبــ.- آ» ئەم گیانداره له نێوان گیانداراندا به دەستەیەک حیساب د ەکرێ که زۆر چەشنی هەیه، به پێودانی زانستی تا ئێستا 116 چەشنی ناسراوه. ب» ئەم گیانداره ماددەیێک به ڕێگای پێستی دا له لەشی خۆی دەردەخا که «ژەهر» ه و بۆیه نابێ دەستی لێ بدرێ. ڕ ەنگه نگە هەر بۆیەش بێ له کوردەواریدا دەڵێن هەر کەسێ دەست له بۆق بدا دەستی «بالۆکە» ی لێدێ. *«سن.» قورواق. «بک.» بەق. «جن.» قۆرواق.
1- بۆڕ
«نا.»، «مک.، کعر.» تێشکاوی و ژێرکەوتەیی له شیعرێن و شەڕە قسە و شە ڕه جنێو و هەموو جۆرە دمەو قاڵه و و مجادلەیەکدا. *(مک.) قژ.هس.: «جن.» بوور = شەرمەزار. تێبــ.-٠ نازانم ئەسڵی ئەم وشە لەکوێڕا هاتووه، بەڵام «بوور» له زمانی فارسیدا هەم به ڕەنگی سووری مەیلەو قاوەیی دەڵێن «تم: 1-بۆر، تێبــ.-» و هەم بە مانای سەرشکاوی وخەجاڵەتی هاتووه و دوکتۆر معین «تم: بورهان، ج1، ل-314» دەڵێ چونکوو ئینسان کە خەجاڵەت بۆوه، سوور هەلدەگەڕێ، بۆیه وشەی «بوور» سوور هەڵدەگەڕێ، بۆیه ووسەی «بوور» مانای خەجاڵەت بوونەوەشی وەرگرتووه.
1- بۆیه
[[4-بۆ/1+1- ئه]]
(شر.) لەبەر ئەوە، لەبەر ئەم هۆیە. تێبــ.- ئەم (شر.) وەڵامی (بۆچی؟) پێ دەدرێتەوە و بێ ئەوەی باسی (هۆ) بکات و کاتێک دەگوترێ کە کەسێک نەیەوەێ کردەوەی خۆی تەعلیل بکا. ئەوە بۆچی ڕیشت نەتاشیوە؟،-بۆیە! * بۆیەکا، بۆیەکانێ، بۆیەکە. بۆیەکۆ.
1-بۆره
[[1-بۆر+5-ئه]]
«ست.»، «مکسیه.» 1- ئەسپ، مایین، سەگ و تانجی که ڕەنگیان «بۆر» بێ.. تێبــ.- بۆ یەکسمان بە پێی ڕەنگیان که بەلای ڕەش یا شین دابێ، ڕەش بۆره یا شین بۆرەیا ن پێ دەگووترێ. 2- «مج.» ناوانەوه دێت و له (معرفە)یی ڕا دەیانکەنە «نکره» .:: بۆره زەلام، بۆره پیاو.
2- بۆر
[[؟]]
«نا.» ناوی دەنگ بزوێنێکی زمانی عە رەبییه «ضمة». تێبــ.- له موکریان که ڕستەیێکی عەرەبی بە حونجەی دە خوێننەوه ئەم دەنگ بزوێنه به «بەر» ناو دەبەن و دەڵێن: دال، بەر دو. یا دال دووبەر دوون که چی ناوەکەی (بۆر)ە و ناشزانم بۆچی ئەو ناوەی لێ نراوه. فارسی بۆ ئەم دەنگ بزوێنه وشەی «پێش» یان هەڵبژاردووه. * بەر.
2- بۆره
«نا.»، «مک.» تم: 1- بۆرەک.
2- بۆرەک
[[؟]]
«ست.» ڕە نگێکی تەواو «بۆر» نەبێ. مەیلەو بۆر بێ.* «سیه.». بۆربا. بۆرقنه. «کک. بۆرەواش. تێبــ.- به پێچەوانەی گەلێ وشەی تێکەڵی کوردی که به «3- ئه/2» تێک دەبنەوه، من بۆ ئەوه چووم که ئەم وشەیه له [ 1- بۆر+ ئالووک] پێکهاتووه وکەرتی دووەم «ئاڵووک» شکڵێکی تازەتری «ئالووتەک» ی پەهلەوییه که زمانی فارسی «ئالوودە» ی خۆی لێ وەرگرتووه.
2- بۆڕ
[[؟]]
«نا.» «جێگایەکه له زە ویدا چاک ئەکرێت و میوەی تێدا هەڵئەگیرێت و پووش و پەڵاشی بە دەورەدا دا ئەنرێت.» «معر.، کشت، ب1، ل-39» .
2- بۆیه
[[ تو= ڕه‌نگ]]
«نا.0، «کعر.» 1- ئەو دەرمانانەی دارو دیوار و دەرک و پەنجەرەی پێ ڕەنگ دەکه ن. 2- تم: بۆیغ/1. «سمێڵی بۆزه و بۆیه تۆراوه.» ؟
2-بۆق
«نا.»، «سن.» تم: بۆڕیه.
3- بۆڕ
«نا.»، «مک.» دەنگی گڕ و گەوره چ ئی ئادەمیزاد و چ ئی ئامرازەکانی مۆسیقا.:: ئەم کوڕە دەنگی بۆڕ بووه. تێبــ.- بەلای منەوە ئەم وشەیه «دەنگەناو» ه. هس.: بۆڕه.
3-بۆق
«نا.»، «سن.» تم: بوغ/1.
4- بۆق
«نا.»، «کعر.» کارێکه، که یەکێک کەسێکی تر بۆ لایەک ڕاد ەدا و له جێی خۆی د ەیڕەێنێ.* «مک.» پاڵ.
4- بۆڕ
«نا.»، «مک.» گیایەکی دەشتەکییه،گەڵای ورده و وەکوو گەسک، لە نیو میتر زیاتر بەرز دەبێتەوه، له پاییزا دەیدروون و له شوێنێ کۆی دەکەنەوه، زستانان دەیدەن به ماڵات و گاوگۆل.
5- بۆق
«نا.»، «سن.» چاوی زەق، چاوی دەرپەڕیو.
ئاڵ و بۆڵ
[[ئاڵ ؟ + و + بۆڵ]]
«ستـ.» حاڵی بەرسیلە کە ئاوی تێگەڕابێ بەڵام هێشتا بە تەواوی نەگەیبێ و تامی بە لای ترشیدابێ، حاڵێکەوە لە نێوان بەرسیلەیی و ترێی گەییودا، شکڵی ترێی پەیدا کردووە «بۆتە بۆڵ» و تامی بەرسیلە دەدا. تێبــ. ــ ڕەنگە «ئاڵ» ی ئەم وشەیە و «ئاڵ» ی ئاڵبوونەوە پێوەندی و خزمایەتییان پێکەوە هەبێ.
ئاڵ و بۆڵ بوون
«مستـ. لا.» ئاوتێگەڕان و ترش و شیرن بوونی بەرسیلە، گەییشتینە حاڵەتی ئاڵ و بۆڵی.