تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بڵن
«س.»، «سن.» تم: بڵند تێبــ.- دەنگی «ن» لەم وشەیه و لقوپۆپەکانی دا تۆزێ د ەگیرێن.
بڵنایی
«حمس.»، «سن.» تم: بڵندایی.
بڵند
[[په:بوله‌ند]]
«س.» 1- حاڵی شتێکی که لە شوێنی خۆیەوه قیت بووبێتەوه و هێندێک له «فضا» ی بە ر ەژووری خۆی داگیر کردبێ.:: ئەم خانووبەرەیه پازده گەز بڵنده، شاخی «تەرەغه» * له کوردستانی ئێرانه و زۆر بڵنده.* «بک.» بلند. «جن.» بولنگ. «مک.»، بڵیند. «کعر.، بک.» ب ەرز. 2-حاڵی شتێکی که له زەوی ڕا بەرەو ئاسمان چووبێ و تا ئەندازەیەک لەزەوی دوور کەوتبێتەوه.:: ئەم فڕۆکەیه هێندە بڵنده بەقەد لەگەگێل دیاره. 3- حاڵی «مانگ» و «ڕۆژ» که له ئاسۆی ڕۆژهەڵات دوورکەونەوه.:: مانگی یەک شەوه وا نابێ. تا ڕۆژ بەقە د ملەوشترێک بڵند ئەبێ، نابێ بوێژی جەژن بکرێ.
بڵند بوون
«مست.، لا» 1- دوور کەوتنەوەی «ڕۆژ» و «مانگ» له ئاسۆی خۆرهەڵاتەوه.:: مانگ زۆر بڵنده. 2- ڕاست بوونەوەی کەسێکی دانیشتوو لە جێی خۆی بۆ ڕێز گرتنی کەسێ یا هەر مەبەستێکی دیکه.:: هەر هاتە ژوورێ خەڵکەکه یەک پێ لەبەری بڵند بوون.* لەبەهەستان، لەبەر هەڵسان.
بڵند کردن
«مست. مت.» 1- هەڵگرتنی شتێک و له شوێنی خۆی بە رەو حەوا بردن یا جووڵاندنی.::کەمێک سەری ئەو داره بڵندکەن. دەستێکی دەگەڵ بدەنێ و تێڕەکەی بۆ بڵندکەن.- هەڵچنینی دیوار و خانوو بەرە و...:: خانو وەکەی و ەها بڵند کردووه ماڵی مەی خنکاندووە. ئەو دیوارەتان بۆچی وا بڵند کردووە. 3- هەڵبڕینی دەست و قاچ و سەر و...:: تۆزێ قاچت بڵند کە. کوڕە دەستت بڵند کە. 4- «کئێر.» دزینی شتێک، سووکەدزی:: کیفی کابرایان بڵند کرد (جزدانەکەیان دزی). ب) ساز کردن و هەڵگرتنی ئافرەت بۆ کەیف و ڕابواردن. تێبــ.- بەم دوو مەعنایە، ئەم دوایانە لە (فارسی)ڕا پەڕیوەتەوە ناو زمانی کوردی.
بڵندایی
[[بڵند+ئایی/1]]
«نت.»، « «سیم.» 1- ئەندازەی بەرزی شتێک به باری قیتی دا، لە زەوی ڕا تا دوایی شتەکه. «عا.» ارتفاع.: چیای هەڵگورد ڕەنگه بڵیندایی سێ ەزار متر ببێ. 2- جێگا و شوێنی بەرز.:: له بڵندایی ٥ میترکەوته خوارەوه و هیچیشی لێ نەهات. تێبــ.- مانای ئەم وشەیه مەحدووده و نیسبی، بەڵام ئی «بڵند» موتڵەق و نامەحدوود.* «کعر.» بڵندی، بڵیند «بڵ + ئیند» بڵ = بەرز = له پاش پ ەیدا بوونی دە نگی «لام» لە زمانی کوردیدا «ئاوێستایی» + ئیند؟، بەرزایی. «سن.» بڵنایی. «مک.» بڵیندایی، بڵیندی، «بک.» بڵندایی. «جن.» بولەنی.
بڵندبوونەوه
«مست.، لا» هەڵبەزینەوەی شتێ پاش ئەوەوی وە عەرزی دەکەوێ.* هەڵستانەوه.
بڵندی
[[بلیند+2-ئی]]
«نت.» «حمس.» تم: بڵندایی.
لێ بڵندبوون
«مست. مت.»، «کن.» تووڕە بوون ل ە کەسێ و له شوێنی دانیشتنی خۆ کەوتنه جموجۆڵ و هەڕەشه و قسە به تووند کردن. *لێ دەر پەڕین، لێ دەر هەڵبوون، لێ ڕاست بوونەوه.