تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بوخچه گەردان
«نت.»، «سن.» تم: بوخچە بگەردانی.
بوختان
[[محر.عا.:بهتان]]
«نا.» کردەوه یا قسەی ناڕاست که وەپاڵ کەسێکی بدرێ. * «بک.» بوختان. «جن.» بۆخت.، بۆختۆم.
بوختان پێکردن
«مست. مت.» بە ناڕاست قسەیەک یا کارێک دانه پاڵ کەسێ.:؛بوختانی پێدەکەن. بۆختانی پێ کرد گوتی هەزار تمەنم قەرزداره.
بوختان کردن
«مست. لا.» قسەی ناڕاست وەپاڵ خەڵکی دان، کردەوەی وەها وەپاڵ خەڵکی دان که نەیان کردبێ.* «بک.» بوختان کردن. «جن.» بۆخت ڕخته.
بوخچه
«نا.» 1- پارچە قوماشێکی چوار گۆشەی گەوره یا بچووکه بۆ ئەم مەبەستانەی خوارەوه بەکاردێت. 1» لەماڵی کوردەواریدا ژنان جلوبەرگی کوردی تێدەپێچن و لەسەر تاقەی دادەنێن یا دەنێو یەغدانی دەنێن. ب» ئافرەت کەلو پەلی حەمامی تێ دەنێن و دەگەڵ خۆیانی دە بەن. ج» - بۆ هاتووچۆ و سەفەران پێداویستی کەمی تێدەبەستن. د- فەقێیان کەلوپەل و کتێبــ.ی تێدەخەن. 2- ئەو قوماشه به ئامادەکراوی «به کەلو پەلەوه» بۆ هەریەک لەو مەبەستانەی سەرەوه. «... تەنکه هەێ تەنکه، ت نکەی شیرازی، بوخچەکەی هەڵگرت بۆ مالی قازی» «فۆلکلۆر». تێبــ.- ئێستاکە چلۆنایەتی ژیان و باو و نەریتی کوردەواری دەستی بە گۆڕان کردووە بوخچەش لە مۆدە کەوتووه و «چانتا» و «ساک» و.. جێگەیان گرتۆتەوه.* «جن.» بۆشخه. بوخچەی نەکراوه، «نت.»، «کن.»، کوڕێکی هێشتا ژنی نەهێنابێ.
بوخچه بگەردانی
«نت.»، «مک.» یاریێکی کوردەوارییه، گەورە و بچووک دەیکەن، کۆمەڵێک دادەنیشن و «پرێسکە» یێک بۆ یەکتر هەڵدەدەن و یەکێکیش که «تێکەوتووه» له دەرەوەی کۆڕەکه بەدەوریاندا هەڵ دەخوولێ و هەوڵ دە دا پرێسکەکه بگرێتەوه و له دەستی هەرکەسی قۆستەوه، ئەو کەسه تێدەکەوێ و جێگایان دەگۆڕنەوه.* «کعر.» بوخچە بگەردانێ. «سن.» بوخچەگەردان.
بوخچه بەگەردانێ
«نت.»، « «کعر.» تم: بگەردانی.
بوخچه تێکنان
«مست. مت.» پێچانەوەی کەلوپەل لەناو «بوخچه» یێکدا، بۆ هەر مەبەستێ بێ.
بەروبوخجه
[[ كو. تو.] [ 4-به‌ر/4+ و + بوخچه]]
«نت.» هەموو ئەو بوخچانەی که له ماڵێکی کوردەواریدا هەیه یا ئافر تێک هەیەتی:: نازەنین خێرا دەستی به ناوماڵەکەدا بێنه و بەروبوخچە ت له گۆڕی هەڵگره.