تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بایی بوون
«مست.، لا.»، «کعر.» خۆ لێگۆڕان، بەدەعیەبوون:: ئەوەنده له خۆ بایی بووه لە بیری چۆتەوه دوێنێ چبوو.
بریندار بوون
[[مست. لا.]]
1- پەیدا بوونی «برین /1» لە ل سی ئادەمیزاد:: دەستی شامراد به چەقۆ بریندار بوو. 2- وجوودی «برین/1و 2» له شوێنێکی لەش:: چووینه سەری هەموو گیانی بریندار بوو «برینی لێ بوو، برینی پێوه بوو».
به بووک بردن
«مست. مت.»، «کن.» جنێوه و کەسێکی ئەم قسەیەی پێ دەگوترێ وەکوو پێی بڵێن «ژنه و به مێردی دەدەن» وایه.
به چاوه بوون
مست.» له چاوی پیسەوه تووشی ناڕەحەتی هاتن. کار کردنی «چاو و زار» له کەسێ. «دووەم ! به چاومەوەبی»، «مک.» ڕستەیەکە بۆ ترساندن یا توووڕە کردنی کەسێ دەگوترێ.:: دایکم ! ئەم منداڵه هێنده مەگێڕه با خوڵا نەخواسته به چاوەوە نەبێ.* به چاوی پیسەوه بوون.
بوار
[[؟]]
«نا.»، «مک.» تەنکایی نیسبی لەو چەم و ڕووبارانه، که پێیاندا بپەڕێتەوه. «هەتا مەلا، مەلا بوو ئێره بوار بوو.» «سن.» بگار. «بک.» بۆر.
بواره
[[بوار+5-ئه‌/1]]
«نت.» ماوه، دەر فەت. «عا.» مجال. «سن.» بگاره.
بوت
[[ست:بوئینی=خوای درۆزنه]]
«نا.»، «کئێر.» 1- هەیکەلێکه بە شێوەی ئینسان یا گیاندارێک له بەرد، دار، مەعدەن و...،... دروستیان دەکرد و دەیانڕازاندەوه و بە خودایان دەزانی و دەیان پەرەست. 2- «مج.» یار، دڵدار، مەعشووقه. «هەرئەو بوتی فەرخاره هەر ئەو دولبەری پارەم + هەر ئەو گوڵ و گوڵزار و هەر ئەو تازه بەهارەم» «ئەدەب، گم.، ل- 39» * «کعر.» بت.
بوت پەرەست
«نف.، سفا.»، «کئێر.» تم: بت پەرەست.
بوخچه گەردان
«نت.»، «سن.» تم: بوخچە بگەردانی.
بوغ
«نا.»، «مک.» 1- هەموو هەڵم و دووکەڵی وشک و گەرم که له سووتانی سووتەمەنی یا له هەرشتێکی دیکه هەڵدەستێ و گیانداران تەنگەنەفەس دەکات.* «سیهسن.، جن.» بۆق. 2-غازێکه لە سووتانی سووتەمەنی وەکوو دار وخەڵووز هەڵدەستێ و ئەگەر ژوور کون بڕ بێ، ئەو خەڵکەی تێیدا دانیشتوون سەریان دەکەوێته ژان و هێندێ جاران له هۆش خۆیان دەچن و ئەگەر نووستبن و هەستی پێ نەکەن دەشیان کوژێ. تێبــ.- ئەم وشەیه مانای دووەمی له موکریان که زستانان بۆ گەرم کردنی ژوور «کورسی» باوه، بەکاردێت ناوی عیلمی ئەو گازه «ئۆکسیدی کاربۆن» ه که له تەرکیبی کیمیایی «کاربۆ ن» و «ئۆکسیژن» پەیدا دەبێ.
بوغه
[[بوغ+5-ئه/1]]
«ست.»، «مک.» حاڵی گای قەڵەوه ی مل ئەستوور:: تەماشای تەماشای دەڵەی گای بوغەیه. تێبــ.- وەکوو لە دۆستی شاعیرم مام هێمنم بیستووه مامۆستا مەلا جەمیلی ڕۆژبەیانی له بابەت ئەم وشەیه ڕای وایه که به گایەکێوتراوه دایان بەستبێ بۆ ئەوەی بیکەنه «قوربانی»، مامۆستا «هێمن» یش خۆی لەو باوەڕە دایە که بە گایەک وتراوه بۆ «پەرستن» تەرخان کرابێ. هس.: «بەغه» و «بەگه» له زمانی ئاوێستاییدا و «بهەگه» لاسانسکریتیدا به مانای خودا و «بەگ» ی ئێستای کوردی و «بیگ» ی ئینگلیشی به مانی پیاوی گەوره و چتی گەوره.
بولبول
«نا.»، «مک.» 1- باڵندەیێکی بچکۆلانەیه به ئەندازەی چۆلەکەیەک، ڕەنگی پشتی کەوەیەکی ئاماڵ سوور و بەرزگی زەرده، دندووکی بچووک و خۆی به تێکڕایی جوان و ژیکەڵەیه، دەنگی زۆرخۆشه هەر بۆیە دەیگرن و دەیکەنه قەفەزەوە. 2- «ست.»، «مج.». آ» حاڵی ئینسانێکی بێ گرێ و گۆڵ و ڕەوان قسەبکا. ب» حاڵی کەسێکی دەمی ڕاناوەستێ و زۆر قسە دەکا، زۆر بڵه.
بوهار
«نا.»، «هل.» تم: بەهار.
بووژانەوه
«مست. لا.» 1- هاتنەوه حاڵی گیاندارێک. که لەبەر نەخۆشی یا هەر هۆیەکی دیکه، کەنەفت بووبێ:: سەرما کەسیرە ی کردبوو باش دامان پۆشی، تۆزێ بووژایەوه. گرانەتا پەکی ئینسان دەخا و زۆر درەنگ دەبووژێتەوه. 2- زیندوو بوو نەوه و وەبا کەوتنەوەی شتێک یا ڕێ و شوێنێک که کزبووبی یا هابێیته لە ناو چوون.:؛ نەورۆز جێژنێکی کۆنی کوردانە و تازه بووژێتەوه. هس.: «په._: بووژیتەن، ڕزگاربوون کردن.
بووک دابەزاندن
بەدڵ بوون
مست. لا.» پەسەند بوونی شتێ یا کەسێ لەلای یەکێکی تر.:؛ ئەم کابرایەم زۆر بە دڵه، زۆریش به دڵی نەبوو بەڵام هەر چوو
بەرگەشت بوونەوه
[[فر. کو.]]
«مست.، لا.»، «مک.» تم: بازگەشت بوونەوه. پیاو نابێ له قسەی خۆی بەرگەشت بێتەوه. «یاڕەببی خوڵایه تۆبە و ئەستەغفیر وڵڵا،. بەرگەشت بوومەوه» «ڕستەیێکه یەکێک دەیڵێ که «کفر» ێکی بە دەمدا هاتبێ.
بەلەسە بوون
[[؟]]
«مست، لا،» «یاخی بوون» تم+خا: ب1، ل-174.
ئاخر بوون
[[ عا. کو.] ]
«مستـ. لا.» دوایی هاتن، خراپ بوون، تێکچوون «هەر بۆ دنیا» : «کە جرجال هەستا نیشانەی دنیا ئاخربوونە».