تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بنک
[[بن+ئك]]
«نت.» تم: بن /1 و2 - تم: ئاغزه. تێبــ.- لەنێوان دەنگی «ن» و «ک» دا بزوێنه کوردی هەیه.
بنکەن
«نت.»، «سیم.، سن.» تم: بنکۆڵ.
بنکەن «د» کردن
«مست.، مت.»، «سیه.، سن.» تم: بنکۆڵ کردن.
بنکه
[[ بنه/1+كه «ئ،: بچووكی» ]]
«نت.»، «تت.» «ئەو شوێنەیه له شەڕی پێشمەرگەییدا «پارتیزانی»، پارتیزانەکان «پێشمەرگەکان» لێی کۆدەبنەوه و پاش پەلاماردانی دوژمن دەگەڕێنەوه ئەوێ. «عا.» القاعدة العسکریة.
بنکه جغاره
«نت.»، «مک.» تم: ئاغزه.
بنکڕ
[[بن/1+كڕ «كڕاندن» ]]
«نت.» 1- ئەو بەشەی قبووڵی و پڵاو که بە بنی مەنجەڵە وه دەنووسێ و سوور دەبێتەوه. 2- بەشێک لە هەموو چێشتێکی تر کە وای بەسەر هاتبێ:: بنکڕێ فڕنی خۆشه.
بنکۆڵ
«نا.»، «مک.» تم: بنکۆڵ کردن.
بنکۆڵ کردن
[[بن/4كۆڵ «كۆڵیین» +كردن]]
«مست. مت.»، «مک.» 1-کۆڵینەوه و هەڵکۆڵینی بنی شتێ «دار، دیوار....» به نیازی هاسان کردنی خستن و ڕووخاندنی. 2- «مج.» کنەکردن و پیلان گێڕان دژی کەسێ یا هەیئەتێکی کۆمەڵایەتی، به شێوەیەکی ئەوتۆ تا بەخۆی دەزانێ پرزەی بڕابێ. *«سیم.، سن.» بنکەن، بنکەند «کردن» .
بنکەند
«نت.»، «سیم.، سن.» تم: بنکۆڵ.