تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بناو
[[؟]]
«نا.» دارێکی پڕ لق و پۆپه، گەڵاکانی خڕ و درێژۆکەن، دەوریان ددان ددانه، وەکوو چەتر ڕادەوەستن، دارەکەی پتەو شلکه، له دار تاشیدا بەکاردێت و بۆ جوانیش له کەناری چۆگه و خیابانیش دەنێژرێ.
بناو بوون
[[بن/1+ئاو/1+بوون]]
چوونه خواری شتێک به ئاوی چۆم و ڕووبار و....دا و لەبەر چاوم گوم بوونی «گرینگ نییه چەنده بەئاوا دەچێته خوار، هەر ئەوەنده بەسە ئاوی بەسەر بکشێ و ون ببێ.
1-بناوان
[[بنه/1+وان «ئم:ڕاگرتن» ]]
«نت.»، «مک.» ئافرەتێکه ئیش و کاری ماڵ ڕادەپەڕێنێ و دەگەڵ پیاوی خاوەن ماڵ مشووری دەخوا، جا حەز دەکا ژنی بێ دایک و خوشکی یا هەر ئافرەتێکی دیکه، بێجگه لەوەی که پێی دەگوترێ کارەکەر یا کڵفەت. * بنەوان.
2- بناوان
[[بن/6+1-ئاو/1+2-ئان/1]]
«نت،.»، ئەو ئاوەیه بەهۆی هەڵبەستن «بەند» له شوێنێک پۆنگ دەخواتەوه و بۆ کشتوکاڵ کەڵکی لێ وەرد ەگیرێت.
بناوان هەڵبەستن
[[2-بناوان+هه‌ڵبه‌ستن]]
«مست. مت.»، «مک.» دروست کردنی دیوارۆکەیێک «به هەر جووره کەرەستەیەک بێ» لەبەردەمی ئاوێکی ڕەوان بۆ کۆ بوونەوه و بەرزبوونەوەی ئاستی تا لابدرێ به جێگایەکی ترا بڕوا، لەکوردستانی خۆمان ئەمه هەر بۆ کشتوکاڵ دەکرێ.