تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



1- بلاو
[[؟]]
«نا.»، «سن.» دانه لغاو. تم: مردۆخ، ب1، «ل- 178» .
2-بلووری
[[؟]]
«نا.»، «کعر.»، قوماشێکی سپییه له لۆکه دروست دەکرێ و له کوردستان بۆ کراس و دەرپێ و بەرگه لێفه و کفنی مردوو و... بەکاردێت.*«کئێر.» مەڕمەڕشا، هومایی، هوماییل.
بلا
«سیفەی ئەمره»، «سن.»، تم:بڵا.
بلانه
سیفەی ئەمره»، «سن.»، تم:بڵا.
1- بلووری
[[ بلوور/1و2 + 3- ئی.]]
«ست.» 1- هەرشتێکی له بلوور دروست کرابێ:: کاسە ی بلووری. 2- هە ر شتێکی و ەکوو بلوور، ورشەدار و ڕوون و بێگەرد وابێ.
1- بلوێر
[[2-ب/2لوێر+لووراندن» ]]
«نت.» ئامرازێکی موسیقای کوردییه، له قامیش دروست دەکرێ، حەوت کونی تێدایه - بە ئەندازەی حەوت پیتی- نۆتەی موسیقای که تازه دۆزراونەوه «دۆ، ڕێ، می، فا، سۆل، لا، سی» -و هەموو هەوایەکی پێ لێدەدرێ.* «بک.» بلوور، بلوول. «سن.» بلوور، لووکە (تم: مردۆخ، ب١، ل-٣١١ و ب٢، ل-٦٠٠). «جن.» بیک.
2- بلاو
[[2-ب/2+لاو «لاوانده‌وه» ]]
«سفا.»، «سن.» ئەو کەسەیه مردوو دەلاوێنێتەوه و پێی هەڵدەڵێ «تم: مردۆخ، ب1، ل- 178»
2- بلوێر
«نا.»، «مک.» لولەیێکی داره، بستێک درێژ دەبێ و سەرێکی تۆزێ له لاسکە کەی دێته پێشەوه. له بالیفەی بێشکەی منداڵ- هەڵدەکێشرێ، تا کاتێ منداڵەکە میز دەکا بچێته ناو «ئاوەخانه» که به ژێر لانکەوه دەیبەستن. به پێی شکڵی ئەو بەشەی کە لە لاسکەکە ی دێته پێشەوه دەبێته کوڕانەو کچانه. تێبــ.- من وا دەزانم که «1- بلوێر» و «2- بلوێر» یەک وشەن و دووەم لەبەر نیمچە و وێکچوونێکی شکڵی له یەکەمیان خوازراوەتەوه و من به ئانقەست کردوومنەوه دوو «واحید» ی سەربەخۆ. «کک.» بلوین.
بلبل
«نا.»، «کعر.» تم: بولبول.
بللوور
«نا.» «مک.» تم: بلوور.
بله وەز
«س.»، «مک.» 1- کەسێکی زوڵم لەخەڵکی بکا. 2-ئەوەی کاران هەر بەقسەی خۆی دەکاو گوێ ناداته ڕا و تەکبیری کەس.*دیکتاتۆڕ، مستبد. مڵهور. تێبــ.-١» بەلای منەوه ئەسڵی ئەم وشەیه «بوالهوس» ی عاڕەبییه و خۆی و ماناکەشی جەڕێندراوه ب» لەو قامووسانەی لەبەر دەستم بوون، تەنیا خوالێخۆش بوو، مامۆستا گیو، ئەم وشەی نووسیوه وبە «کسلان» ی مانا لێدا وەتەوه. «تم:مهاباد - 97» .
بلوور
[[ممر، یۆنانی:بێرێللۆسی]]
«نا.» 1- ماددەیێکی تەبیعییه، وەکوو شووشە ڕوونە و شتی لەپشتەوەڕا دیار دەبێ، لە کان دەری دێنن و شتی جوور بە جووری لێ درووست دەکەن. 2- ماددەیێکی د ەستکرد، لاساکردنەوەی مادده تەبیعییەکه وەردەگیرێ.* «مک.» بللور. کریستاڵ. 3- «کعر.» بۆڕی شووشە کە بەسەر لامپای نەوتی دا دەکرێ و گرێ چراکەی لەناودا دیارە. * «کئێر.». شووشە لامپا، شووشە چرا.
بلووسک
«نا.»، «سیه.» تم: 1بسته /1.
بلووک
[[؟]]
«نا.»، 1- «کئێر.». کۆمەڵه دێیەک له مەڵبەندێکا. 2- «کعر.» کۆمەلە خەڵک، واحیدێک بووه لەسوپای عوسمانیدا.
بلوین
«نا.»، «کک.» تم: 2- بلوێر.
بلوێر بۆ گا لێدان
«کن.» قسه کردن بۆ کەسێ هیچی تێ ناگا.
بلوێر بەزێن
[[2-بلوێر_به‌زێن «به‌زاندن» ]]
«ست.»، «مک.» 1- حاڵی منداڵێکی که له بێشکەدا زۆر دەجووڵێتەوە و خۆی له «بلوێر» ڕزگار دەکاو «میز» هەکەی د ەکاته بن خۆی. 2- پیاوی چەقاوسوو. ئادەمیزادی پەت پسێن و بێ چاو و ڕوو. *«سن.» بلەربەزێن.
بلوێر لێدان
«مست.، مت.» دەرهێنانی دەنگ له «1- بلوێر» به هەوای مۆسیقا. ئەم کاره به «فووو» پێداکردن و پەنجه بزاوتن و گواستنەوه، لەسەر حەوت کونەکانی «1- بلوێر» جێ به جێ دەبێت.
بلوێر پێچ
[[2-بلوێر_+پێچ «پێچان» ]]
«نت.»، «مک.» پارچه «پەڕۆ» یەکه له لێواری «بلوێر» ی د ەیپێچن تا ناوگەڵی منداڵ ئازار نەدات.
بلوێر ژەن
[[بلوێر+ژه‌ن «ژه‌ندن» ]]
«نت.» کەسێکی بلوێر لێدەدا، کەسێکی بزانێ هەوای جیاجیا ی مۆسیقا بەم ئامرازه لێ بدات.