تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



2- بز
[[؟]]
«س.» 1- دەڕپەڕیو، زەق «ت ەنیا بۆ چاو» :: ئەم کابرایه چاوی بزه، لە ژێر لێفەکە یدا چاوی بز دەچۆوه. 2- قیت، قووچ. هس.: دووبز «شاڕۆکەیەکه له دەوری کەرکووک»، بستوو «بزتوو ؟» .
1- بز
«نا.»، «هو» تم: بزن.
3- بز
«نا.» 1- ئەنجامی بز پێوەکردن * «مک.» جووز. 2- پەنجه. قامک. تێبــ.- 1» ئەم وشەیه به مانای دووەمی، ئەوەندەی من پێم شک بێ تەنیا له «مست.» ی بز پێوەکردندا ماو ە و له هەموو لەهجەکانی زمانی کوردیدا لە بیر چۆتەوه. ب» ژابا لەباسی وشەی «بازن» دا ئاوای نووسیوه: «هەروەکوو لەزمانی «بریتۆنی» دا «بیزۆن» به مانای «ئاڵقه» یه، لە «بز» به مانای پەنجه «تم: ژابا -35» لەوانەیه کەرتی «بز» یا «بزم» له وشەگەلی بزمار، بزماته، بزمک دا هەر ئەم وشەیە بێ. هەروەها «بز» و «پژ» ی بە مانای درەوشه هێناوه «تم: ژابا- 49، 78». ج» 1- زمانی «برێتۆنی» که ژابا باسی د ەکا زمانی دانیشتوانی کۆنی خەڵکی «ئارمۆریک» ه که لە بریتانیا و ئێرلەندەوه کۆچیان کردووه و له چەرخی پێنجەمەوه لەو شوێنه که ئێستا پێی دەڵێن «بریتانی» ودەکەوێته ڕۆژاوای فرەنسا نیشتەجێ بوون. «تم:لاڕووس، چاپی 1960، ل1225و 1162» .
بزر
[[؟]]
«س.»،، «کعر.، سیەحاڵی کەسێکی لەبەر چاوان نەبێ:؛ دوو سێ ڕۆژێکه جوامێر بزره. شازاد ئەوه لەکوێی ماوەیەکه بزری.* «مک.» ون. «سنسیه.» گووم، «بک.» بەرزه، وواندا.
بزنه دۆخه
[[بزن+3-ئه/2]]
«نت.» ئەو بزنەیه که هەر خاوەن بزنێک بۆ «ئاغای» دەنارد تا شیر و ماستی بخوا و پاش ئەوەی وشکی دەکرد وەری دەگرتەوه.
بزووت
[[؟]]
«نا.»، «مک.» بڕه دارێکه خرابێته ئاوورگ و تەندوورە وه و هێندێکی سووتابێ و گڕی دامرکابێتەوه و هەندێ جێگا ی هێشتا ئاگری مابێ و بسووتێ و دووکەڵی لێ هەڵبستێ.* سەرەبزووت، سەلکه بزووت. تێبــ.- من واتێدەگەم ئەسڵی ئەم وشەیه له قۆناغی پێش ئێستایدا «بسووت» بێ و له [2- ب/2+ سووت «سووتان» ] پێکهاتبێ و پاشان دەنکی «س» بووبێته «ز» .
بزگوڕ
[[؟]]
«نت» 1- پارچه قوماشی کۆنی بێ کەڵک. 2- «مج.» هەر پارچەیێکی جلک.:: هەموو جلکەکانی لەبەر خۆی داڕنی و بزگوڕێکی د ەبەر خۆیدا نەهێشت.
بزۆک
[[2-ب/2+زا «زان، زانین» +ئۆك/1]]
«سفا.»، «سن.» 1-حاڵی ئافرەتێکی سکوزا زۆر. 2- حاڵی هەر گییاندارێکی هەموو ساڵێ بەچکەی ببێ.// نەزۆک. قسر. تێبــ.- به پێی ئەو کەرتانەی که ئەم وشەیان لێ پێکهاتووه، د ەبێ ئەسڵی وشەکه لەپێشدا «بزائۆک» بووبێ و قۆناغ به قۆناغ گۆڕانی بەسەرا هاتووه.
بزێو
«سفا.» لە بزاوتن.» 1- ئەو کەسەی زۆر دەجووڵێ و ناڕ ەحەتی بۆ د ەوربەری خۆی سازدەکا. * بزۆز. بزووک/1. 2-«پب.» بەدوای ناوێکەوە دەلکێ و «سفا.» دروست دەکا. سەربزێو، بن بزێو، دەست بزێو.
بزافتن
«مست. مت.»، «کی.، بک.» تم: بزاوتن.
بزاوتن
«مست. مت.» 1- جوڵاندنی شتێک لەشوێنی خۆی بۆ جێگەیەکی دی، بێ ئەوەی بەرز بکرێتەوه. 2- «مج.» هاندانی یەکێک به وتوڕە کردنی، بۆ ئەوەی له حاڵی خۆی دەربچێ و کارێک یا قسەیەک بکات.:؛ مەی بزێوه با دەست نەکا به قسەی حەلەق و مەلەق. *بزواندن. «کی.، بک.» بزافتن.
بزر کردن
«مسات. مت.»، «کعر.» 1- لەدەست دە رکردنی شتێ بێ ئەوەی ئینسان ئاگای لێ بێ:: قەڵەمەکەی بزر کردووه. 2- هەلبڕانی کەسێ له کۆمەڵێ بێ ئە وەی به خۆیان بزانن.:: زۆر نەڕۆیشتبووین پیرۆتمان بزر کرد *«مک.» ون کردن. «سنسیە..» گوم کردن. «بک.» بەرزەکرن، وندا کرن. «لوگوم کرده.
بزربوون
«مست. لا.»، «کعر.» 1- له بەر چاوان نەمانی شتێ یا کەسێ:: هەباس ساعەتەکەی لێ بزر بووه. 2- «مج.» ڕێ لێ تێکچوون، ڕێگا هەڵەکردن:: شەوێک لە چۆڵی «قورفه» دوو سێ سەعات بزر بووین ڕێگاکەمان نەدەدۆزیەوه. *«مک.» ون بوون.، «سنسیه.» گووم بوون، وندا بوون. «لوگوم بییه.
بزماته
[[؟]]
«نا.»، «هل.» توێژێکی ئەستووره له ئەنجامی ئیشک هەڵاتنی خوێن لەسەر برینی لەشی ئینسان دەیبەستێ و نیشانەی خۆشەوەبوونی برینەکە یه. * «مک.» قرماغە. «سیەقرتماخە، قەتماخە.
بزمار
[[؟]]
«نا.»، «کئێر.، کعر.» شیشێکی پۆڵای بچکۆلەیه «نسبا»، سەرێکی تۆزێ پان کراوەتەوه و نووکەکەی تیژ کراوه، تەخته چەرم و ئەو جووره شتانەی پێ لێک قاییم دەکەن، لە دار و دیواریش دادەکوترێ وشتی پێوە هە ڵداوەسن. زۆر جووری هەیه: خڕ. چوار سووچ، سێ سووچ، ورد و درشت.* «سن.» بسمار. «بک.» بسمار، بزمار. «جنو.» میخ. تم: 3- بز/2.
بزمار لێدان
«مست. مت.» 1- «بزمار» لەشتێک داکوتان.:: وەستا گیان یەک دوو بزمارم بۆ لەو کەوشە بده. 2- «کن.» فێل له کەسێ کردن، فریو دان و دەست بە زاخاکردنی یەکێک.
بزمار ڕێژ
«ست.» حاڵی هەر شتێکی بزماری زۆر لە سەر داکوترابێ.
بزمار کوت
1- «نت.» هێشووی ترێ که بۆڵەکانی زۆر تێکچڕژابێ.2- «ست.» تم: بزمارڕێژ.
بزماره
[[بزمار+5-ئه/1]]
خرابوونی شوێنێکی پێستی ئینسان (زیاتر بەری پێ) و ڕەق هەڵاتن و ڕیشاڵ ڕیشاڵ بوونی. ) «سن.» بسمارە. «مک.» مێخەکە.
بزمک
«نت.»، «باڵەکایەتی» تم: بزمۆک. تێبــ.- ئەم وشەیه کاتێ لە دە م دێتەد ەر دە بێته دوو کەرتی «بز.» و» مک.» و له نێوان دەنگی «ب» و «ز» و هەرو ەها نێوان «م» و «ک» دا بزوێنه کوردی هەیه.
بزمۆک
[[بزم+ئۆك/2]]
«نت.»، «هل.» دارێکی بچکۆڵەیه به ئەندازەی قامکێک درێژ و ئەستوور دەبێ بەنی د وو سەرەوسەری دەخەن و دەیکەنه دەمی کاریلەی ساو و بەنەکانی لەشاخی دەبەستن، بۆ ئەوەی دایکی نەمژێ. *بزمک، بزمەک،«مک.» «سیهبڵامک. «سن.» دەمبەس، «جن.» بلۆمه. تێبــ.- ژابا «بزمک» ی به «دانەلغاو» مانالێداوەتەوه «تم: ژابا-٥٠». هس ٣-بز/٢.
بزمەک
[[بزم+ئه‌ك/6]]
«نت.»، تم: بزمۆک.
بزن
[[ست:بۆزه. په:بوج.بوز]]
«نا.» گیاندارێکی گییاخۆری کاوێژەکەره، دوو شاخی هەیه، بەرەو دواوه د ەشکێنەوه، ڕدێنێکی درێژ و کلکیێکی کورتی هەیه، لە زۆر کۆنەوه کەوی کراوه، گۆشتی د ەخورێ، شێر دەدا و لە سی «موو» دایپۆشیوه.