تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بری
«نمس.» تم: برێتی.
2- برینگ
[[؟]]
«نا.»، «مک.» ئامرازێکه وەکوو مەقەست بەلام گەورەتره، دەمەکانی لەباتی ئەوەی وەک ئی مەقەست لەناوەڕاستا به بزمارێک لێک داکوترابن، لێک جودان و کاتی ئیش پێکردن وەکوو نێره و مێیه دەخرێته سەریەک. ئەم ئامرازه بۆ بڕینەوەی مەڕ و بزن بەکاردێت. *برنگ، «هل» دوێرد، جەو، دووکارد. «سن» هەورینگ. «بک» جەو، جەور، جەهرێ.تێبــ.- من واتێدەگەم ئەم وشەیه له «بڕ» ڕیشەی مەسدەری «بڕین، بڕینەوه» و «ئینگ» پاشبەندی دروست کردنی ناوی ئامرازان «ئیسمی ئالەت» پێک هاتبێ.
بریا
[[؟]]
«ئم.»، «مکبۆ دە ربڕینی دەرد و داخ و ئاوات و ئارەزوو له سەرەتای مەبەستا دەگووترێ.:: بریا به بریایی خوڵای با ئەو سەفەرەم هەرنەکردبا.* «مک.، سیە.»، خۆزگە. «بک.، هل.» خۆزی «سیه.» کاشکه، کاشکی.
بریان
«س.» تم: برژاو.
بریسکه بریسک
«نت.» بریسکەی یەک لەدوای یە ک، بریسکانەوه * ئەوه چیه لەوێ کەوتووه هەر بریسکەبرێیسکێتی.
بریق و باق
«نت.» تم: بریسکه.
بریقه
[[ی.عا كو]، [بریق «عا» + ٥-ئە/١]]
«نت.» تم: بریسکه تێبــ.- هەرچەنده ئەم وشەیه مانای بریسکه دەدا، بەڵام فەرقێکیان هەیه که بریسکه زوو دەبڕێتەوه، کەچی «بریقه» درێژخایێن تره.
بریقه بریق
«نت.» بریقەی یەک له دوای یەک.
بریقه هاتن
«مست.، لا.» تم: بریسکانەوه.:: وەکوو ئەڵماس بریقەی دێ.
بریقەدان
«مست.لا» تم: بریسکانەوه.:: له دوورەوه بریقەدەدا.
برین پێچ
«نفا.»، «نت.» ئەوکەسەیه برینان خاوێن دەکاتەوه و خوێنیان دەوەستێنێ و دەرمانیا دەکا و دەیان بە ستێ. «عا.» مضمد.
بریندار بوون
[[مست. لا.]]
1- پەیدا بوونی «برین /1» لە ل سی ئادەمیزاد:: دەستی شامراد به چەقۆ بریندار بوو. 2- وجوودی «برین/1و 2» له شوێنێکی لەش:: چووینه سەری هەموو گیانی بریندار بوو «برینی لێ بوو، برینی پێوه بوو».
برینداری
«حمس.» ئەنجامی بریندار بوون.
برینگی
[[كو، تو]، [ 2- برینگ+چی ]]
«سفا.» تم: برینگەوان.
به برینگ ئەنگوتن
مست. مت.»، «مک.» تم: به برینگ هەڵگەڕان
1- برینگ
[[؟]]
«نا.»، «هل.» ئەو بەشەی خوری مەڕان لەسەر پێستیانەوه تاچە ند سانتیمەترێک لەخوری دیکه نەرم و نیان تره و چەورایێکی هەیه.
3- برینگ
[[؟]]
«س،»، «ئیشک، بەگشتی له ترکیبی «ئیشک وبرینگ» دا»، «هبێد- 17.»
ئیشک و برینگ
[[؟]]
(ست.) هەر شتێکی هیچ تەڕایی تێدا نەبێ. کچێ بڕۆ هەی مەکرباز! قوڕی چی؟ دنیا ئیشک و برینگە.
بریانی
[[بریان+2-ئی]]
«نت.» 1- مریشک، قه لەموون. بەرخ و مەڕ که ناوزگیان پڕکرابێ له برینج و بادام و بەهارات و کشمیش و... و../. و له ڕۆنا سوور کرابنەوه. 2- گۆشتێ که دەگەڵ پیواز و ڕۆن کرابێته ناو دیزه و «پاش نان کردن» خرابێتە تەندوورەوه «ئێستا فڕنیش» و لەسەر خۆ پیشابێ. 3- مەڕ یا بەرخ و.... و... که بەساغی به شیشەوه کرابن و دوور و نێزیکی ئاگرێکی خۆش ڕابگیرێن و بە هەوای ئاگرەکە ببرژێن. 4- «مک.»، «مج.» چەوەندری له تەنوورا پیشاو. تێبــ.- 1» دەنگی «ی» ی هەندێ وشەەی ئاوێستایی له قۆناغەکانی دوایی گەشەکردنیانا بوونه «ج» : 1- «سن.» یەڤه»، «په» یەڤ= جۆ. ئێستاش بن لەهجەی هەورامی «یەو» و به «جۆ» دەڵێن. وشەی «جەژن، جێژن.» ی کوردی له «یەسنه» ی ئاوێستایی به مانای عیبادەت و پەر ستن پەیدا بووه. 3- «یایاتووک» ی پەهلەوی له کوردی ئیمڕۆدا بۆته جادوو. ب» له زمانی پەهلە ویدا «برێج، برێز» بە تەندوورگوتراوه «تم:پفا، فره، ل- «8» و «بریجەن، برێزن» سوێنەیەکه «تاوەی گل و کوو معین نووسیویه» نانی لەسەر دەبێژن» تر: فەرهەنگ معین، ج، 1ل-518». ج» جا ئەگەر بێتوو ئەو دەستوورەی کە دەنگی «ی» ی ئاوێستایی له قۆناغی دوایی «پەهلەوی، کوردی» دا بۆته «ج» لەبەر چاو ڕابگرین و له «برێج» و «برێجەن» ورد ببینەوه بۆمان هەیه بڵەین که ئەسڵی ئەو وشە پەهلەوییانه له قۆناغی ئەوێستاییدا «برێ -ی» و «برێ یەن» بووه و بۆمان دەردەکەوێ که وشەەی «بریانی» شکڵی ئاوێستایی خۆی ڕاگرتووه و لەو کاتەدا به مانای «تەندووری» یا ئەو شتەی لە تەنوورا دەپیشێندرێ گوتراوه و پاشان ئەو مانایەی بۆ پەیدابووه که له سەرەوه باسمان کردن.
بریتی بوون له
شامل بوون، پێکهاتن له... تێبــ.- که دەڵەین فڵانە شت بریتییه له فیسارە شت مەبەست ئەوەیە کە «فڵان» ەکە لە «فیسار» ەکە دروست بووە و پێکهاتووە. کتێبــ. بریتییە لە چەند لاپەڕه کاغەزێ مەبەستێکی لەسەر چاپکرابێ و جزوبەند کرابێ و بەرگی تێ گێرابێ.
بریسوو
[[؟]]
«نا.». «مک.» تم:برئسک/1.