تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



1- برنج
[[سن: بێرێجیه.، په:ڤیرینج]]
«نا.» جوورێک دانەوێڵەیە که له زۆر کۆنەوه ناسراوه و بۆ خواردن کەڵکی لێ و ەرگیراوه، گیایەکەی دەبێ ئاوی لەبن نەبڕێ، به شینی کە هێشتا نەدرواو ەتەوه «مەرەزه» یه و زۆر بەرز دەبێتە وه، بڕێشتی زۆره. د ەنکەکانی لەناو توێکڵدان و پێش کڕە کردن و له توێکڵ دەرهێنان «چەڵتووک» ه دە نکەکانی بە شیوەی گشتی ڕەنگیان له ڕێزی «سپی» دایه. چە ند جووری هەیه: سەردی، گرده «نەگازه»، گەرجه، سارده، عەمبەربۆ، لە چین، هیندوستان، ئێران، عێراق، کوردستان، یەکێتی سۆوێت، بۆرما و تایلاند و گەلێ وڵاتانی دیکەش دە چندرێ. تێبــ.- ژابا «تم: ل- ٤٦» و مووبەد فیروز ئازەرگشەسب «تم: بخشی از فرهنگ اویستا، ل- ٢٥». ئاوێستایی ئە م وشەیان وەکوو لەسەر ەوه نیشاندراوه نووسیوه، بەڵام دوکتۆر معین «تم: بورهان، ج١، ل- ٢٦٥» به «ئورڤینج» ی داناوه.* «مک.» برینج.
برنج جاڕ
«نت.»، «کعر.» «تم: برنجه جاڕ.
برنج کوت
[[١-برنج+كوت «كوتان» ]]
١- «نت.» ئامرازێکی تایبەتییه، لە کوردستان برنجی پێ دەکوتن «توێکلی چەڵتوک لێدهکاتەوه و دەیکاته برنج». *دنگ. ٢- «سفا.» کەسێکی پیشەی ئەوەبێ، بەو ئامرازه تایبەتییه چەڵتووک سپی کا و بێ هێنێیته حاڵی برنجی.» دینگچی.
برنجه جاڕ
[[١-برنج+٣-ئه/٢جار]]
«نت.» ئەو مەزرایەی برنجی لێ چێندراوه پاش دروونه وەی مەرەزە. *برنج جاڕ. مەرەزە جاڕ.
برنگ
«نا.» تم: برینگ.
1-برنجۆک
[[١-برنج+٣-ئه/٢+جار]]
«نت،.»، «کعر.» کوانێکی سەخت و بە ئێشه له جێگای زۆر ناڕەحەت «بەتایبەتی لە پەنجه» دێت* ٢- موو «کم.» تێبــ.- تەنیا مامۆستا تۆفیق وەهبی ئەم وشەی نووسیوه.
2- برنج
[[فره‌نسی:بڕۆنز]]
«نا.» مەعدە نێکی دەستکردی ڕەنگ زەرده، لە تێکەڵ کردنی دوو مەعدەنی «مس» و «قەڵایی» پەیدادەبێ، سەماوەر، ئافتاوه و لەگەن و هەندێ خشڵی ژنانەی لێ دروست دەکرێ.* «مک.» زەرد. «هل.کک.» تونج. «سن.» برنجه «بک.» برنج. پرینگۆک.
2- برنجۆک
[[؟]]
«نت.»، «کعر.»، «شتێکی تەنکی کون کونی جوانه ژنان ئەیکەن به کراس و دەسماڵ. «تم: خا. ج١، ل- ١١٦» .
ئاردەبرنج
[[ئارد+ ە ـ ئە ١برنج] ]
«نتـ.» برنجی هاڕاوە