تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بارشت
(نمس.)، تم: بارین. وادیارە ئەوشۆ هەوای بارشتی هەیە.
بارلێنان
[[بار + لێ (لە + ی) نان (فع.)]]
(مست. مت.) تم: بارکردن.
بارمتە
[[بار + متە ؟]]
(نت.) ئەو شتەیە کە لەباتی هەقێ لای کەسێ بە گرێو دادەندرێ، یا یەکێک لەباتی هەقی خۆی لە کەسیکی ئەوسا لێی وەردەگیرێتەوە یا گل دەداتەوە، تا هەقەکە دەدرێتەوە ئەوسا لێی وەردەگیرێتەوە یا دەیداتەوە. تێبــ.- ئەم وشەیە وەکوو لە سەرەوە نیشان دراوە لە دوو کەرت پێکهاتووە، کەرتی دووەمیان کە (متە)یە لە موکریان بەو (گوێز) یا (پارە)یە دەڵێن کە لە یاری (مێشێن= مووشێن)دا دادەکرێ، من بۆ ئەوە دەچم ئەسڵەکەی (متاع)ی عەرەبی بێ و جەڕابێ.
بارنامە
[[بار + نامە]]
(نت.)، (کئێر.) نامە یا کاغەزێکی چاپکراوی تایبەتییە، ئەوەی (بار) بەڕێ دەکا بۆ ئەو کەسەی دەنووسێ کە بارەکانی بۆ دەچێ *(کعر.) سەرتەمی. تێبــ.- ئەم کاغەزە دەدرێتە دەستی چاروێدار یا شۆفیر و تێیدا دەنووسرێ کە چەند باری بۆ ناردووە و بۆ هەر (واحیدێکی کێش) دەبێ چەندی کرێ بدرێتێ و چەندیشی پێشکرێ دراوەتێ.
بارنەبەر
[[بار + نە (ئم: نەفی) + بەر (بردن)]]
(ست.) ١- حاڵی وڵاغێکی قبووڵ نەکا باری لێ بندرێ یا لەبەر لاتی و لەغەری باری پێ هەڵنەگیرێ. ٢- حالی کەسێکی تەمبەڵ و بێکارە بێ. *بارنەوەر.
بارنەوەر
(ست.) تم: بارنەبەر.
بارهەڵگر
[[بار + هەڵگر (هەڵگرتن)]]
(ست.) حاڵی وڵاغێکی بار قبووڵ کا یا وەختی ئەوەی هاتبێ باری لێ بنێن. ٢- (مج.) کەسێکی ناڕەحەتی و زەحمەتی بۆ قبووڵ بکرێ، دە ناڕەحەتیدا هەڵ بکا.// بارنەبەر.
بارهەڵگرتن
[[بار + هەڵگرتن]]
(مست. لا.) ١- تم: باربردن. ٢- (مج.) توانابوونی کەسێک بۆ جێبەجێ کردن و ڕاپەڕاندنی فەرمانێک و کارێک. ئەم بارە قورسە چۆن بەو منداڵە بەستەزمانە هەڵدەگیرێ (ئەم ئیشە گرانە چۆن بەو منداڵە دەکرێ).
باروبارخانە
(نت.)،(مک.) هەموو ئەو بارە کاڵا و شتومەکەی بە کاروان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێک دەگوێزرێتەوە و زیاتر بە ناوی خاوەنەکەی هەڵدەدرێ. باروبارخانەی میرزا حاجی لە مەسکەوێ ڕا گەییشتە جێ. باروبارخانەی حەمە قەددۆی مووسڵیش وانابێ.
باروبنە
[[بار + بنە]]
(نت.)، (مک.) تم: بنە و بارخانە.
باروبوو
(نت.)، (کعر.) تم: باروبوو.
بارووشە
[[با + ڕووش _ڕووشاندن) + ئە]]
(نت.)،(سن.) تم: باوەشێن.
بارچەوت
[[بار + چەوت]]
(ست. مج.) حاڵی کەسێکی قسەی کەسی بەگوێدا نەچێ، کەسێکی کردەوەی پێچەوانەی باو و نەریتی کۆمەڵ بێ.
بارکردن
(مست. لا.) ١- خۆسازکردنی کاروان و (بار) خستنە سەرپشتی وڵاغان *بارلێنان. ٢- کۆچ کردنی ماڵێک یا خەڵکی شوێنێک لە جێگەیەکەوە بۆ جێیەکی دی. ماڵی مام برزۆ دوێنێ باریان کرد. دە ڕۆژی تر باردەکەین دەچینە هەواری. ((ماڵم لێرە باردەکا، دەچمە دار و بێ داری + هەرکەس تۆی ناوێ بەردی لێ بارێ)) (فۆلکلۆر). ٣- (مج.) موتڵەقی گواستنەوە و ڕۆیشتن. ٤- (مست. مت.)، (کن.) زیاد لە توانستی خۆی کار بە کەسێ ئەسپاردن بۆ جێبەجێ کردنی.
بارکەوتن
(مست. لا.) ١- کەوتنەوە خوارەوەی بار لەسەر پشتی وڵاغ. ۲- (مج.) تووشی ناڕەحەتی (ماددی و مەعنەوی) و بەڵابوون و لە ئەنجاما لەناو کۆمەڵدا بێ قەدر بوون.
بارکەوتوو
[[بار + کەوت (کەوتن) + ئو]]
(سمف.) کەسێک باری کەوتبێ (تم: بارکەوتن) *بارکەوتە.
بارکەوتە
[[بار + کەوت (کەوتن) + ئە]]
(سمف.) تم: بارکەوتوو.
بارگران
[[بار + گران]]
(ست.) ١- حاڵی بارەبەرێکی باری قورس بێ. ٢- (مج.) آ) ئادەمیزادی تەمبەڵ. ب) ژنی زگ پڕ.
بارگرانایی
[[بارگران + ئایی]]
(حمس.) ئەو ئەنجامەی بارێکی گران (ماددی و مەعنەوی) لە ئینسان یا گیانلەبەرێکدا بەدی دێنێ.
بارگرانی
[[بارگران + ئی]]
(نمس.) ١- کەلوپەلی زۆر دەگەڵ خۆ بردن بۆ سەفەر و.... کوڕە جا بۆ دوو ڕۆژ ئەم هەموو بارگرانیەی بۆچییە؟ ٢- کاری ئەرک و تەکلیفی زۆر خستنە سەر کەسێ. ئەگەر بۆتان نابێتە بارگرانی ئەم جانتایەم بۆ دەگەڵ خۆت ببە بۆ فەرامەرز.