تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باڵا
[[پە:بالاد + بەرزایی]]
١-(نا.) درێژایی بەژنی ئادەمیزاد «... باڵای بە باڵای گرتووە، دوو پەنجە کورتی دێنێ» (فولکلۆر). ٢-(س) سەر، بەرەژوور.، درێژ: دەستێکی باڵای لە کیمیا دا هەیە.
باڵا بستە
[[باڵا/١+ ب‌ست +٥- ئە/١]]
(ست.، نت.)، ئادەمیزادی کورتە باڵا (باڵای بە قەدەر بستێکە)، (عا.)، قزم.
باڵا بەژن
(نت.)، (مک.) تم: ئاوێنە (ئاوێنەی باڵا بەژن).
باڵا دەس
(ست.)، تم: باڵا دەست.
باڵا دەست
[[باڵا/٢+ دەست]]
(ست.)، (مک.) دەست ڕۆییو، دەست ڕۆێشتوو، حاڵی کەسێکی د ست بڕاو و خاوەن دەسەڵات بێ « من قاپی جە بۆن جە تۆ نەبەستم ! + یانی بزرگم، یا باڵا دەستم).(خانا - ٥٠٨)
باڵا دەستە
[[باڵا/١+دەستە (نە گە‌‌وە نە بچووك)]]
(ست.)، (مک.) حاڵی منداڵێکی خەریک بێ هەڵ بدا، باڵای دەستی کردبێ بە دێژ بوون.
باڵا فڕ
[[باڵا /٢+فڕ(فرین)]]
(نت.)، (بک.) فڕۆکە، تەیارە. تێبــ. – ئەو وشەیە لە جەنگەی شەڕی دووەمدا، کە ڕادیۆی (بەیروت) دەنگوباسی بەزمانی کوردی بڵاو کردەوە، داتاشڕاوە.
باڵا نوان
[[باڵا /١+ نوان (نواندن)]]
(نت.)، تم: ئاوێنەی باڵا نوان.
باڵا نوێن
[[باڵا+ نوێن(نواندن)]]
(نت.) تم: ئاوێنە (ئاوێنەی باڵانوێن).
باڵا پۆش
[[باڵا/١ پۆش (پۆشین)]]
(نت.)، هەر جل و بەرگێکی سەرتا پای خواری مرۆڤ دا بپۆشێ. «ئەگەر مەیلەکەت فەرامۆشم بێ+ سفیدی کەفەن باڵاپۆشم بێ» (فولکلۆر).
باڵا ڕەوان
[[باڵا/١ + ڕوان(ڕوانین)]]
(نت.) تم:ئاوێنە (ئاوێنەی باڵا ڕوان).
به باڵابڕان
[[به /3+باڵا/1+بڕان]]
مست. لا.»، «کن.» 1- به قیسمەت بوون، به نەسیب بوون:: ەد یگوت من ناچم با ئەو جاره یەکێکی تر بچێ خۆ بە باڵای منەوه نەبڕاوه، 2-کارێک که له هەموو کەس چاتر به کەسێ بکرێ یا شتێ بۆ یەکێ له هەموو کەس زیاتر دەست بدا:: ئەوه هەر به نەوزاد دەکرێ دەڵەی به باڵی بڕاوه.
ئێسترە باڵانی
[[ئێستر + ئە + باڵانی ؟]]
(نت.) ئێسترێکە بە پێچەوانەی ئێستری ئاسایی، ئەسپ لە ماکەر دەپەڕێ و ئەمەی لێ دەکەوێتەوە، وەکوو ئەسپ دەحیلێنێ و لە ئێستری دی بچووکترە.
باڵابەرز
(ست.) ١-حاڵی ئینسانی درێژ، حاڵی کەسێکی باڵای درێژ بێ. *کەڵەگەت ٢-(کن.) ئادەمیزادی شوش و باریک و بەژن ڕێک و پێک. «خاستەر جە زومڕەی ئەو باڵابەرزان +بە ڕێزەی ڕازان شەکەر کەرد ئەرزان» (خانا - ٢٠٦).
باڵابەرزە
[[باڵبەرز+٥-ئە /١]]
(نت.)، (سیم.) پەنجەی هەرە درێژی دەستی ئادەمیزاد، قامکی ناوەڕاستی دەست.
باڵاداهەڵکووتن
مست. مت.»، «کن.» باسی چاکەی کەسێ کردن، پەسن دان، تاریف کردنی.
باڵادەستی
(حمس.) دەستڕۆیشتوویی، دەسەڵاتداری، بەدەسەڵاتی.
باڵاشمە
(نا.)، (سن.) تم: باڵیشمە.
باڵانشین
(نت.)، کەسێکی جێگای لە لای سەرووی مەجلیسان بێ، پیاوی گەورە و ماقوڵ « ئەمێستەش شێخ عەلی باڵا نشینی ئەوجی ئیڕشادە + ئەویش وەک باوک و باپیری لە زومڕەی ئەولیا مەعدود » .(شێخ ڕەزا- چاپی ئەنجومەنی ئەدیبان)
باڵانشینی
(حمس.)، ١-لە لای ژوورووی مە جلیسان دانیشتن. ٢-(کن)، ماقووڵی، گەورەیی.
باڵاکردن
(مست. لا)، (مک.)، ١-زیاد بوونی درێژایی بەژنی ئادەمیزاد. ٢-(کن.) گەورە بوونی مەعنەوی.: زۆرم پێ خۆش بوون بوو تەشریفتان هێنا، باوەڕ فەرموون گەز گەز باڵام کرد ٣- بەرز بوونەوە ی گژوگیا، هەڵچوون و گەشەکردنی شیناوەرد.
باڵاگرتن
(مست. لا.)، تم: باڵ کردن. تێبــ. – باڵاکردن وەختێک دەکار دەکرێ کە گەورەبوون، درێژ بوون و گەشەکردنەکە، شتێکی پێویست و تەبیعی بێ، بەڵام باڵا گرتن بۆ کارێکی چاوەروان نەکراوە.
به باڵاگرتن
مست. مت.»، جلوبەرگی درواو، یا قوماش به بەژنی ئینسانێک پێوان بۆ زانینی گەوره و بچووکی و درێژی و کورتی «بۆ جلکی حازر» و زانینی ئەندازەی «بۆ قوماش» * به باڵا بڕین.
بەباڵادا بڕین
«مست. مت.» تم: به باڵا گرتن.
بەژن وباڵا
«نت.»، «مک.»، «سیم.» دیمەنی ئادەمیزاد سەرتا خوار:: دایکی دەبەر ئەم بەژن و باڵایه ی مرێ.