تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باکێش
[[٣- با / ١+ كێش (كێسان)]]
(نت.) ١-دەلاقە یا یا کەبەرێکە لە دیواری ژوور و خانوودا (با) ی لێڕا دێتە ناو ماڵەوە و فێنکی دە کا. ٢-(کئێر) پیاڵەیە کی تایبەتییە لە شێوەی ئیستیکان بۆ لابردنی ئێش و ئازاری هێندێ شوێنی لەش بەکار دێت. تێبــ. – بە ئیسپیرتۆ یا د ەنکە شقارتەیەکی هەڵکراو هەوای ناو پیاڵەکە دەسووتێنن وخێرا دێنن بەو شوێنەوە کە ژان دەکا (بە تایبەتی ژانی سەرمابوون و....) جا چونکوو خۆی هەوای تێدا نەما وە هەوای ژێر پێستی لەش هەڵدەمژێ و کەمێک لە پێست دێتە ناو پیاڵەکەوە و گەرم دادێ. پێش ئەم ئامرازە پچکۆلە فەڕەنگییە لە کوردستان (کووپە) یان بە کارهێناوە و هێشتاش (کووپە گرتن) لە باو نەکەوتووە. ئەگەر لە جێیەک باکێشی تایبەتی نەبوو ئیستکانی چای بەکار دێنن *باد کێش، بانکە (جنو،) بای کەش.