تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باریک
[[پە: باریک]]
(ست.) ١- حاڵی هەر شتێکی پانایی کەم و درێژایی زۆربێ// پان. ((پردی سیڕاتێ لە موو باریکتر و لە ئەڵماس تیژترە)). ٢- حاڵی هەر جیسمێکی قوتر(قطر)ی بچووک بێ// ئەستوور. ((کووچەی فەیزاوا تەنگ و تاریکە + ماتیشقەی ڕووسی ناوقەد باریکە)) (فۆلکلۆر).
باریک و بنێسی
(نت.)، (کعر.) ١- لاوازێکی لەبەر نەخۆشی تووشی کەسێک دەبێ و ڕۆژبەڕۆژ کزتر و زەبوونتری دەکا. خدر لێی پیسی کردووە و داوێتە باریک و بنێسی. ٢- تم: ١- ئازار (ئازاری سیل) *(مک.) بنێسی. سەبنێسی. (جنو.) باریکۆ.
باریکان
[[باریک + ئان]]
(نت.) بەنێکی بە دانستە و باریک ڕێسرابێ. باریکان دەڕێسێ- بە تەشی خوری دەکاتە بەنێکی باریک. ب) (کن.) قسەکانی زۆر درێژ دەکاتەوە، هەر لێی بابڕیتەوە، زۆر ڕینگەڕینگ دەکا.
باریکایی
[[باریک + ئایی]]
(نت.) ئەو شوێنەی کە لە جێگاکانی تری کەمتر ئەستوور بێت. دارەکە لە باریکاییەکەی ڕا ببڕنەوە.
باریکی
[[باریک + ئی]]
(نت.) موتڵەقی باریکایی. (تم: ئەستووری- تێبــ.).
باریکە
[[باریک + ئە]]
(نت.) ١- دروومانی پەراوێزی جلوبەرگ. ٢- (مج.) خۆشاردنەوە، خۆدزینەوە، پێدزکێ. باریکەی دایە و بۆی دەرچوو. ٣- ناوی دێیەکە لە دەوروبەری شاری سلەیمانی.
باریکەڕی
[[باریک + ئە + ڕێ]]
(نت.) ڕێگایەکە تەسک و خۆش نەکراو بێ بەڵام هاتوچۆی پێدا بکرێ.
مل لە موو باریکتر
(کن) زۆر گوێ لە مست و متیع. (مج.) لاواز، لەغەر. *(بک.) زراف.
بە لەباریکه
[[به/1+ 3- 3- ئه/2+ باریك /1+ 5-ئه/1]]
«نت.»، «کێر.، کعر.، جن.» 1- ئاد میزادی بەژن درێژی، لاواز وڕەقەڵه. 2- حاڵی مرۆڤێکی ئاوا:: پیاوێکی بەلەباریکەی زەردە ڵەشی لەکن بوو. تێبــ.ینی: ئەم وشەیه ئەگەر د ەگەڵ ناوێک لە حاڵەتی «ئیزافه» دا بوو ئەوا «سفەت» ه ئەگینا «ناو» ه.