تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئازیەت بار
«ستـ.» کەسێکی مردووی لێ مردبێ. تازیەدار.
بار بردن
[[بار + بردن]]
(مست. لا.) پەیدابوونی توانایی لە وڵاغێکدا بۆ ئەوەی باری لێبندرێ. ئەم ئێسترە بار نابا (توانایی هەڵگرتنی باری نییە، یا ناکرێ- لەبەر هەر هۆیەک بێ- باری لێبندرێ). *بار هەڵگرتن.
بار نەبردن
(مست. لا.) ١- قبووڵ نەکردنی وڵاغێک کە باری لێ بندرێ، جا لەبەر چەمووشی بێ یاخۆ لەبەر لاتی و کەنەفتی. ٢- (مج.) بە کەڵکی کار نەهاتنی ئینسانێک.
بار چەوتی
(حمس.) ئەنجامی کار و کردەوەی ئینسانی بارچەوت.
بار ڕاست کردنەوە
(مست. مت.) ١- یارمەتی کاروانی یا هەر کەدێکی دیکە بۆ راست کردنەوەی بارێکی لاسەنگ بووبێ. ٢- (کن.) یارمەتیدانی کەسێکی تووشی گیروگرفت و ناڕەحەتی بووبێ بە تایبەتی لە لانی پارە و پووڵەوە. ئازاد حاڵی شڕ بوو شێرکۆ فریای کەوت و باری ڕاست کردەوە.
بن بار
«نت.» تەمبەڵیتێکه له ژێربارەوه دەخرێته سەر پشتی وڵاخ. // سەربار.
هێنانه بەر بار
1- ڕام کردن و ڕام هێنانی وڵاغێک بۆ بار هەڵگرتن. 2- «مج.» ڕام کردن و موتیع کردنی کەسێ بۆ ڕاپەڕندنی ئیشێ.
١- بار
[[پە: بار]]
(نا.) ١- کاڵا و کەلوپەل یا هەر شتێکتی تر کە دە دەفرێکەوە پێچرابێ یا توند بەسترابێ تا لە وڵاغ (کەر، ئێستر، بارگین، وشتر) یا هەر هۆیەکی دیکەی ئازوگوێز (گارێ، عارەبە، لۆری،...) بندرێ و لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر (دوور یا نیزیک) بگویزرێتەوە. بارە تووتن، بارەدار، بارە گوێنی. ٢- قورسایی شتومەکێ کرابێتە بار و ئەوەندە گران بێ وڵاغێکی باری هەڵیبگرێ. باری ئێسترێ گەنممان ناردۆتە شار، ئەمە هەر باری کەرێک دەبێ. ٣- (مج.) ئەرک و قورسایی مەعنەوی کارێک. ئەو بارە بە من هەڵناگیرێ (ئەو کارە بە من ناکرێ). ٤- ئازار، ئەزێت، ڕەنج. ((لەش بە بار بێ))- (کن.) قسەیەکە ئافرەتان لە حاڵێکا کە هەست بە ناڕەحەتی (ماددی یا مەعنەوی) دەکەن دەیڵێن. ٥- (کعر.) تم: بەر. منداڵی لەبەر چووە.
٢- بار
(نا.) ١- چلۆنایەتی و شێوەی هەڵکەوتنی شتێکی ماددی. فەڕشەکە بە باری خۆیدا ڕاخەن. ٢- حاڵەتێکی کارێک بەخۆیەوە دەگرێ. ئەم ئیشە بە بارێکدا بخەن. ٣- (نمس.) ئامادەیی، قابیل بوون بۆ...، بەکاری... هاتن. ئەوەی لە باراندا نییە.
٣- بار
[[؟]]
(نا.) تویژێکی سپی زەرد باوە، لە ئەنجامی هەندێ نەخۆشی (لەرزوتا، قەبزی...) لەسەر زمان و لێو دەنیشێ. زمانی دەرهێنا باری لەسەر نیشتبوو، ئەو هەموو بارە چییە بە لێوتەوە؟ * (کعر.) بەڵغ.
٤- بار
[[؟]]
(نا.) لەباتی، لەجێگەی، بەرامبەر... تێبــ.- ئەوەندەی پێم شک بێ ئەم وشەیە تەنیا لە وشەی (باری کەڵڵا) و (بارمتە)دا دەبیندرێ، بەلای منەوە ڕەنگە وشەی (بات) یا (بەر)بێ کە لە (وەبەرخستن)دا دەیبینین و جەڕابێ یا بە مەعنای (هاوسەنگ) دەگەڵ (کەللا) و (متە)دا تەرکیب کرابن.
٥- بار
(پب.) ئەم وشەیە پاشبەندی جێگایە و ئەوەندەی من پێم شک بێ تەنیا لە وشەی (ڕووبار) و (جۆبار)دا دەبیندرێ. تێبــ.- ئەم وشەیە لە زمانی پەهلەویدا (بار)ە و چەشنی وشەیەکی سەربەخۆ مانای (کەنار، لێوار، قەراغ و ساحیل) بووە (تم: فرە، پفا، ل-٦٩) و لە زمانی سانسکرێتیدا (ڤارە) هەر ئەو مانایانەی هەیە (تم: معین، فەرهەنگ، ج١، ل-٤٤٥). واتێدەگەم وشەی (وار) و (هەوار) بەمانای جێگای دابەزین، کەمپ، معسکر، مەنزڵ، قۆناغ، هەروەها وشەی (وار) قومار کە مانای (هەقی جێگا)ی وەرگرتووە و لە (ڤەر)ی ئاوێستایی وەرگیراون ئەسڵی (بار) بن. هس.: دەوار (ڕەشماڵ).
٦- بار
(پب.) بەدوای هەندێ ناوانەوە دەلکێ و دەیکاتە؟ سفەتێک و پێشانی دەدا (موصوف) مەدلوولی ئەو ناوەی تێیدایە یا هەیەتی کە (سفەت)ەکەی لێ دروست بووە. گوناحبار، هەتیوبار. تێبــ.- دوور نییە ئەم (پب.) هەر (١-بار) بێ و مەبەست ئەوە بێ (موصوف) ئەو ناوەی لێ بارکراوە.
ئازیەت باری
«حمسـ.» لە حاڵی تازیەدابوون.
باراش
[[بار + ئاش]]
(نت.) دەغڵ (گەنم، جۆ) کە ئامادە کرابێ تا بینێرنە ئاش و بیکەنە ئارد. ٢- (مج.) آ) ئەوەندە دەغڵەی کە بە یەکجار دەچێتە ئاش و دەکرێتە ئارد. ب) ئەو دەغڵەی کە چۆتە ئاش و کراوە بە ئارد جا یا لە ڕێگایە و یا کە هاتبێتەوە ماڵێ هێشتا بەتاڵ نەکرابێ. بچۆ لە ماڵی کوێخا تۆفیق مشتێ ئارد قەرزکەن تا باراشەکەمان دەگەڕێتەوە.
باراش لێکردن
(مست. مت.) بردنی (باراش) بۆ (ئاش) و کردنی بە (ئارد) * باراش هاڕین.
باراش هاڕین
(مست. مت.) تم: باراش لێکردن.
باران
[[پە: ڤاران]]
(نا.) ١- (نم) و (شە)یەکی لە حەوا کۆبۆتەوە و بە شکڵی (دڵۆپ) لە ئاسمانێڕا دەڕژێتە سەر زەوی. * (بک.) باران. (جنو.، هو.) واران. (زا) ڤاران. (مک.) بارانە ٢- دەگەڵ هێندێ ناوان تەرکیب دەبێ و ناوێکی تازە پێکدێنێ کە دەگەیینێ میقدارێکی زۆر لەو شتەی (ناو)ەکە پیشانی دەدا (وەکوو باران) لە شوێنێکەوە (بە تایبەتی لە بەرزایی ڕا) بەسەر کەسێ، شتێ یا جێگایەکدا فڕێ دەدرێ. گوڵباران، بەرد، باران، بۆمباران، تیر، باران.
باران بارین
[[باران + بارین]]
(مست. لا.) هاتنەخوارەوەی باران لە هەوران ڕا بۆ سەر زەوی. * باران دادان، دادانە باران (نە)، کردنە باران.
باران ببارێ ئاشم دەگەڕێ، باران نەبارێ جووتم دەگەڕێ
(کن.) دنیا هەرچۆنی بسووڕێ کاری من پەکی ناکەوێ.
باران بڕان
(نت.) ئەو مانگەیە ئیتر باران نابارێ، سێیەم مانگی بەهار *جۆزەردان.
باران دادان
[[باران + دا (پێبف) + دان (فع.)]]
(مست. لا.) تم: باران بارین. تۆزێ خێراکەن خەریکە باران دابدا. کەمێ پێ هەڵگرن خەریکە باران دایدەدا.
باراناو
[[باران + ئاو]]
(نت.) موتڵەقی ئاوێ کە لە باران پەیدا دەبێ. ٢- ئاوی باران کە لە شوێنێکدا کۆبووبێتەوە.
باراندن
(مست. لا.) بوونە هۆی هاتنەخوارەوەی باران. ٢- بەردانەوەی یەک لە دوای یەکی (چەشنی باران) شتێک بەسەر جێگایەک یا کەسێکدا ((باران باراندت خوێیەکەت شووشتمەوە، تەرزە باراندت کەرەکەت کووشتمەوە، چراخ هەڵمەکەی خۆم ئەدۆزێتەوە)) (فۆلکلۆر).
بارانی
[[باران + ئی]]
١- (ست.) هەرچی و هەرشتێکی پێوەندی و نیسبەتی دەگەڵ (باران) هەبێ. ((موبەددەل بوو بە چەندین لەحزە ئاوی سافی بارانی بە یەک دەریایی عوممانی کە هیچ تاریخ نیشان نادا)) (مەلا مارفی کۆکەیی). ٢- (نت.) سەربەرگێکە ئاو دانادا و ڕۆژانی بەفر و باران دەبەردەکرێ. *(کعر.) مشەمما.
باربوو
[[؟]]
(نت.)، (مک.) پێشکێشکردنی شتومەک، کەلوپەلی ناو ماڵ، پارە، یا هەر شتێکی دیکە، لە لایەن چەند کەسێکەوە بە یەکێک بۆ هەڵسووڕاندنی کارێکی وەکوو ژن هێنان، ماڵ پێکەوەنان و خانوو دروست کردن و... و... * باروبوو.
باربەست کردن
[[بار + بەست (بەستن) کردن]]
(مست. مت.) تم: باربەستن. ٢- (مست. لا.) خۆسازکردن بۆ ئەنجام دانی کارێ. باربەستی خۆیان کردووە شەوەکی وەڕێ دەکەون.
باربەستن
(مست. مت.) سازکردن و پێچانەوەی (بار) بۆ ڕەوانە کردن و گواستنەوەی. بارەکان بەستراون و لە (خان)ەکەن. * باربەست کردن.
باربەند
[[بار + بەند]]
(نت.)، (کئێر.) باریکە گوریسێکە لە (گوش) یا لە (موو) دروست دەکرێ و پاش پێچانەوەی بار بەم گوریسەش دەیبەستن تا قایمتر بێ و لە ڕێگا هەڵنەوەشێ.
بارتەقا
(نت.) ١- هاوتا، هاوسەنگ. (عا.) معادل. ٢- لەباتی، لەبری. ٣- بەئەندازە، بەقەدەر. بارتەقای دە پووتێک دەبوو نازانم چۆنی بۆ هەڵگیرابوو. تێبــ.- آ) بەلای منەوە زیاتر لەوەدەچێ ئەم وشەیە لە (بار) وەرگیرابێ، سەرەڕای ئەو ڕێتێچوونانەی لە (ب)دا باس دەکرێن. ئەگەر باری بارەبەرێک تەواو نوبووبێ بۆ ئەوەی (تا) کانی بارەکە هەرتکیان بە یەک ئەندازە قورس بن شتێکیان خستۆتە سەر (تا) سووکەکە و ئەم وشەیان بە مانای (وسیلە التعادل) بۆ داهێناوە و بەرەبەرە بۆ شتی دیکەش غەیری (بار) بەکارهێندراوە، بەڵام بۆچی لە (تا) قورسەکەیان دەرنەهێناوە و نەیانخستۆتە سەر (تا)یە سووکەکە؟ کارێکی وانییە کە بە هاسانی بدۆزریتەوە و زۆر ڕێی تێدەچێ یەکەم جار کە ئەم کارە ئەنجام دراوە و ئەم وشەیەی بۆ داتاشراوە هەردوو (تا)ی بارەکە یەک جسن نەبوون و تێکەڵ کردنیان مومکین نەبووبێ و... و.... ب) ڕێی دەچێتێ ئەم وشەیە لوم کەرتانە پێکهاتبێ: ١-[ بار + دەق +ئە]، ٢- [بار + تەقا (؟)]، ٣- [ بار { دەق + ها].
بارخانە
[[بار + خانە]]
(نت.)، (مک.) ١- کاتی پێگەیشتنی هەندێ تووتنێ، بارخانەی خوری، بارخانەی لۆکەی. ٢- موتڵەقی پێگەیشتینی تووتن و هاتنە بازاڕی بۆ فرۆتن. میرزا گیان هێندێک شتومەک هەڵدەگرم بە وەعدەی بارخانەی. ٣- لەسەریەک هەڵچنینی کۆمەڵێ بار. توونەکان بارخانە بکەن، ئەو بارانە لە هۆو بەرهەیوانە لە بارخانە بدەن. تێبــ.- آ) وەکوو دەزانن (خانە) بە مانای ماڵ و ژوور هاتووە، ئەم وشەیە- وەکوو هەندێ وشەی دیکە کە دەگەڵ (خانە) تەرکیب بوون وەکوو (نانەواخانە، ئاتەشخانە، چاپخانە،...،...) بەپێی ڕێزمانی کوردی پێکهاتووە. ٢- دەبا ئەم وشەیە ماناکەی (جێگەی بار) بێ بەڵام دەبینین ماناکانی، هیچکامیان دەلالەتێکی ئاوایان نییە، بۆیە من وای بۆ دەچم کە مەبەستی ئەم وشەیە لەپێشدا هاتنەوەی باری حاسڵات لە دەشتەوە بۆ ماڵ (خانە) بووبێ و ڕێی دەچێتێ لە قۆناغی پێش ئێستادا (باربەخانە) بووبێ. ب) بۆ مانای سێیەم (هەڵچنینی بار لەسەریەک) چونکوو ماڵ (خانە) تەنگەبەرە و جێگای باری زۆری لەچاو شتتی تردا تێدا نابێتەوە، باریان کە هیناوەتەوە ماڵ لەسەریەکیان داناون، جا دەبێ مەدلوولی ئەم وشەیە لە (تایبەتی) ڕا بۆ (گشتی) گەشەی کردبێ و موتڵەقی هەڵچنینی بار لەسەریەک بۆتە مەدلوولی (بارخانە).
بارخانە کردن
[[بارخانە + کردن]]
(مست. مت.)، (کئێر.) هەڵچنینی فەردە و بار (هەرچێکی بێ) لەسەریەک، لە عەمبار یا هەر جێگەیەکی ترا.
بارخستن
(مست. مت.) داگرتنی بارەکانی کاروانێک لە پشتی وڵاغەکان، لە (خان) یا هەر جێگایەکی ترا بۆ وچان و ماندوو حەسانەوە * خستن. بارکردن.