تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بابەڕۆ
(شر.)، (مک.( تم: باوکەڕۆ.
بابەگەورە
[[باب + ئە +گەورە]]
(نت.) ١- تم: باپیر. ٢- منداڵان بۆ بانگ کردن و ڕووی قسە تێکردن، دەگەڵ باوکی باوکیان بەکاری دێنن. بابەگەورە گیان منیش دەگەڵ خۆت بەرە. تێبــ.- لەم حاڵەتەدا (٢-ئە) دەگەڵ دەنگی (ئە)ی دوایی وشەی گەورە تێکەڵ بوون *باپیرە.
برای دایک و بابی
ئاد میزادێکی نێرینه که دەگەل ئادەمیزادێکی دیکە لە دایک و بابێک بن.
بەری بابەرده
(کن.) لە شوێنی خۆت هەڵستە، جێگا چۆڵ کە، وازبێنە. ٣-پێش، لە پێش، «بۆکات» «بەر له مەلا ئەچێته مزگەوت»، «بەر له وەستا دووکان گەرم ئەکا»، بەر لەوەی بگاته بوار دەرپێ دائەکەنێ» «خا، پەند، ل - 112»
بابابردۆڵە
[[بابابردوو+ ئەڵە]]
(سمف.) تم: بابردەڵە. تێبــ.- لەم وشەیەدا (و)ی وشەی (بابردوو) دەگەڵ (ئە)ی (ئەڵە) تەرکیب بووە و (ئۆ)ی لێ پەیدا بووە. تەنیا خوالێخۆش بوو مامۆستا گیو ئەم وشەیەی لە (مەهاباد)ا نووسیوە.
کەڵەبابێکی بێ وادە بانگ بدا سەری د بڕن
«کن.» کارێکی لەوەختی خۆیا نەکرێ زیانی بە دواو یه. تێبــ.- پێشوونیان کە کەڵەشێرێکی ئاوایان سەربڕیوه، لەوە ترساون کە هەستی بە بەڵایەکی لابەلا کردبێ !! بۆیه بانگ د دا.
ئەرباب
[[عا.]]
«نا.» ۱- «سنـ.» خاوەن مڵک، پیاوی گەورە ئەعیان و ئەشڕاف. ۲- «مکـ.»، آ» بازرگانی گەورە کە کاڵا بە دووکاندار و کاسبان دەفرۆشێ، نیسبەت بەو کەسانەی سەودای لێدەکەن. ب» خاوەنی کار نیسبەت بە دەست و پێوەندیی خۆی «میرزا، شاگرد، خزمەتکار....» ۳- ئەهلی هەر کارێک: ئەربابی قەڵەم، ئەربابی ڕابواردن، ئەربابی شەڕ. «لەبەر قاپی سەرا سەفیان دەبەست شێخ و مەلا و زاهید» «مەتافی کەعبە بۆ ئەربابی حاجەت گردی سەیوان بوو» «ڕەزا_۳۸». ۴- «سـ.»، «مکـ.» پیاوی خۆش مەشرەف و ڕووخۆش، ئەو کەسەی بێ ئەوەی گوێ بداتە خۆی یا عادەتی خۆی بۆ ئەوەی مەجلیس لە خەڵک تێک نەدا دەگەڵیان دەگونجێ.
بەرەباب
[[1-به‌ره+1- باب /1]]
«نت.» هەموو ئە و کەسانەی له عەشیرەتێکدا، له باوکێک کەوتبنەوه بەو حیسابەی کە هەر عەشیرەته لە پێشدا له چەند «برا» یا «خزم» پێکهاتبێ و زەو و زوویان کردبێ و زۆربووبن، بۆ ناسینەوەیان بە ناوی باوکێکی کۆن «نسبیا» هەڵدەدرێن:: عەشیرەتی دزەیی چوار بەرەبابی گەورەن.