تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



برا باب
«نت.»، «مک.» دوو کەس کە باوکیان یەک بێ و لەدایکێک نەبن.
برای باب
«حافیدی» «نت.»، «مک.» تم: ١- ئام «مام» «خزم برای بابیش بێ هەرباشه» «فولکلۆر» .
باب و باپیر
(نت.) چەند پشتی ئینسانێک. *باووباپیر.
١- باب
(نا.)، (مک.) ١- نێرینەی ئادەمیزاد کە ژنی هێنابێ و منداڵی بووبێ، دەبێتە بابی منداڵەکان. ٢- (مج.) هەر ئەو حاڵەتەی ژمارە (١) بۆ هەندێ گیانداری کەوی وەکوو ئەسپ و... (( لە ئێستریان پرسی بابت کێیە؟ کوتی خاڵم ئەسپە)) (فۆلکلۆر). تێبــ.- ئاوێستایی هاو مانای ئەم وشەیە زۆر گۆڕانی بەسەرهاتووە: پەتەر، پیتەر، پتەر، پیتهەر، فیدز (تم: یکد، پد. خ٢، ل-١١) و تەنیا لە لەهجەی جنووبی زمانی کوردیدا لە قالبی (پیەر) و لە بن لەهجەی سلەیمانیشدا لە وشەی (باوەپیارە)دا دەبیندرێ، کەچی زمانی فارسی (پدر) و فرەنسی (پێڕ) و ئینگلیسی (فادز)یان پاراستووە. بەڵام ئەم وشەیە (١-باب) لە (پاپ)ی پەهلەوی کەوتۆتەوە (تم: ژابا-٣٣). هس.: پایەک، پایەکان، بابەک، بابەکان (بک.) باڤ. (کعر.) باوک، باو. (جنوو.) پیەر، بۆوە.
٢- باب
(س.)، (کئێر.) ١- شایان، لاییق (بۆ شتێک). ٢- ڕێ و شوێن. ٣- دەستە، جەماعەت. نۆکەرباب. بابی ددان- (سن.) هەر خواردنێکی بە دڵی ئینسان بێ، هەر شتێکی دەگەڵ سەلیقەی کەسێ ڕێک بکەوێ *باو، مۆد.
٣- باب
[[عا.]]
(نا.) ١- دەرگا، دەروازە. ٢- بەشێکی کتێبــ..
ئاوی بابەقەتار
«نتـ.»، «مکـ.» ئاوی کانییەکە لە موکریان، خەڵک لایان وایە خواردنەوەی کۆخە و کۆخەڕەشە چاک دەکاتەوە و لە هەموو لایێکەوە بۆی دەچن و دەیهێنن. تێبــ. ــ بابەقەتار خۆی «چاک» ێکە لە دێی «خوراسانە» ٣٠/٢٠ کیلۆمەتر دوور دەکەوێتەوە ڕۆژهەڵاتی «مەهابات» و کانیاوەکە نیزیکی ئەم «شەخس» ەیە.
بابا
(نا.)، (کک) ١- تم: باپیر. ٢- کەس، شەخس. بابایەکی وەکوو شێرۆ چی بەسەر ئەو جوورە کارانە داوە. ئێمە بابایەکی فەقیرین دانوومان دەگەڵ ئەوان ناکوڵێ. ٣- تم: بابە.
بابابردۆڵە
[[بابابردوو+ ئەڵە]]
(سمف.) تم: بابردەڵە. تێبــ.- لەم وشەیەدا (و)ی وشەی (بابردوو) دەگەڵ (ئە)ی (ئەڵە) تەرکیب بووە و (ئۆ)ی لێ پەیدا بووە. تەنیا خوالێخۆش بوو مامۆستا گیو ئەم وشەیەی لە (مەهاباد)ا نووسیوە.
بابان
[[باب + ئان]]
(نت.) ماڵە باوکی ئافرەتێک. تێبــ.- آ) ئەم وشەیە ئەگەرچی لە باری زمانەوانییەوە جەمعی (باب)ە، بەڵام بەم مانایە دەکار ناکرێ و ناگوترێ: (بابانی ئەفراسیاو هەمووی پیاوی چاک بوون) و بۆ ئەم مەبەستە (باب و باپیر)، بەکاردیت. ب) ئەم وشەیە بەم مانا مەجازیەشی کە بە تەواوی وەکوو حەقێکی لێهاتووە، تەنیا بۆ ئافرەت دەگوترێ. * باوان.
بابان وێران
(سمف.) کەسێکی ماڵە بابی وێران بووبێ. تێبــ.- ئەم وشەیە لە ناو ئافرەتاندا دەکار دەکرێ و شەرتیش نییە کە ئەو ژنەی بەم سفەتە ڕووی قسەی تێدەکرێ بە ڕاستی تووشی بەڵایەکی وا بووبێ.
بابانت خرا (پ) بێ
(کن.) تووک و نزایە و تەنیا لە ناو ژناندا باوە، گەلێ جار هەر وەکوو قسەیەکی ئاسایی دەگوترێ و لە دڵان گران نایە، بەڵام لە کاتی دەمەقاڵی و شەڕە دەندووکێدا بە (جنیو) حیساب دەکرێ و شەڕەکە بەتین تر دەکات. * بابانت شیوێ، بابانت کوێر بێتەوە.
بابانت شێوێ
(کن.) تم: بابانت خرابێ.
بابانت کوێر بێتەوە
(کن.) تم: بابانت خرابێ.
بابنە پێچ
(نت.)، (مک.) گیایەکی بۆنخۆشی لاسک سەوزی باریکی گەڵا وردی بەهارییە، گوڵی سپییە و لە ناوەڕاستیا تۆزێ زەرد و بۆنی خۆشە، بۆ هەندێ داودەرمان بەکاردێت، زیاتر گوڵەکەی ئیشک دەکرێ، وەکوو (چا) دەمی دەکەن و دەیخۆنەوە یارمەتی (هەزم) دەدا و ئەگەر خەست بێ، بۆ (ڕەوانی) باشە. * بابوونە.
بابڕ
[[با + بڕ (بڕین)]]
(سفا.) حاڵی سمێڵی زۆر گەورە و ئەستوور.
بابۆ
[[با + بۆ (بۆن)]]
(ست.)، (مک.) حاڵی گۆڵە سەگێکی بە شوێن دێڵە بەبادا هەڵوەدابێت. //بەبا.
بابۆڵە
[[با + ب؟ + ئۆڵە]]
(نت.) ١- (مک.) نانی لوول دراو کە پێخۆرێکی زیاتر (ماست، پەنیر، ڕۆنی کەرە،...) و ئەو جوورە شتانەی دە ناودا بێت. ساندویچی کوردی. ٢- (سن.) منداڵی ساوا کە دە پارچەیەکەوە پێچرابێ و بەسترابێ *(مک.) قۆنداغە. کردنە بابۆڵە- آ) دانانی هێندێ پێخۆر لە ناو نان و پێچانەوەی. کوڕم ڕۆنەکە دە نانەکە هەڵسوو بیکە بابۆڵە و بیخۆ. ب) (-کەسێک)، (مج.) تێکەوەپێچان و زاڵ بوون بە سریدا. کوڕە لەسەر پەت و سینگی خۆت دانیشە، دەنا هەڵدەستم دەتکەمە بابۆڵە.
بابۆڵە پێچ
(نت.)، (سن.) تیزماڵکە پەڕۆیەکە منداڵی ساوای پێ دەپێچنەوە.
بابۆڵە پێچ کردن
(معت. مت.)، (سن.) پێچانەوەی منداڵی ساوا بە شکڵی مەلۆتکە.
بابۆڵەی باسک
(نت.)، (کن.) ئەستوورایی قۆڵی ئینسان. * (سیم.) بازۆڵە.
بابی بابی
[[؟]]
(نت.)، (کعر.) یارییەکی منداڵانەی کوردەوارییە. تێبــ.- منداڵەکان دەبنە دوو دەستە یەکیان (تێکەوت) سەر بە دیوارەوە دەنێن و دەستەکەی تر بە پڕتاو دێن خۆ داوێنە سەر شانیان، ئەوجار هەر یەکیان چەند پەنجەی دەستی جیا دەکاتەوە و لەوی تێکەوتووە دەپرسێ: ((بابی بابی، چەند بابی))، ئەگەر هەڵیهێنا چەند پەنجەیە هەڵدەستیێتەوە و بەو جۆرە یاری درێژەی پێدەدرێ. * (مک.) کەری سووری پشت درێژ.
بابە
[[باب + ئە]]
١- وشەی (باب)ە و لە حاڵەتی بانگهێشتن دایە، منداڵانی باوکێک- بۆ (خطاب) و (ندا) بەکاری دێنن *باوکە، باوە (بک.) بابۆ. ٢- (مج.) گەورەش بە ڕووی قسە دە کەسێ کردن بەکاری دێنێ. بابەگیان ئەو قسانەی تۆ ئاسمان و ڕیسمانیش نین. ٣- (مج.) جاروبارە خۆی دەبێتە ئامرازی بانگهێشتن. بابە! خەڵکینە، بابە! عالەمینە، بابە ئەی خەڵکی گەڕەک ئەوە چەند ساڵەخراپەیەکتان لەم کابرایە دیتووە؟ ٤- نازناوێکە دەکەوێتە پێش ناوی شێخ و دەروێش و چاک و پیران. بابە قەتار، بابەگورگوڕ، تەکیەی بابە غەلیفەی لە گەڕەکی سئ ئاشان بوو *بابا، باوە.
بابە عەمرە
[[بابە + عەمر (عومەر) + ئە]]
(نت.)، (سی،.) ئادەمیزادی بە دیمەن منداڵی بە تەمەن پیر. تێبــ.- ئەم حاڵەتە هۆی فیزیۆلۆژی هەیە و زیاتر ئینسانی وا کۆسە دەبێ.
بابەت
[[=عا.: البابە)]
(نا.) ١- جۆری کاڵا، نەوعی شتوموک. ئەم مەغازەیە هەموو بابەتێکی تێدایە. ٢- هەر شتێکی بۆ کارێ یا کەسێ دەس بدا، لاییقی ئەو کەسە بێ، بە کەڵکی ئەو کارە بێت. ئەم جلکانە بابەتی ئێوە مانانن، فڕنی بابەتی بێ ددانە. (( پاڵان قەجەرییەکی باش بابەتی کوێخا سجیلی موحتەڕەم))، (کابرایرکی سەقزی). ٣- لەباتی، لە جێگەی، دەربارەی. ئەو دە تەغار گەنمە بابەتی دە و دوو ئەدی زەکاتەکە؟ تێبــ.- بە مانای سێیەم لە فارسی ڕا پەڕیوەتە ناو کوردی * (سن.) باوەت.
بابەلێ
(شر.)،(مک.) تم: باوکەلێ.