تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرهەتاو
«نت.»، «کعر.» تم:بەرتاو
بەرچاو
1- «نت.» ئەو شتانەی که چاوی ئادەمیزاد دەیان بینێ، ئەوانەی که له نزیک ئینسان هەڵکەوتوون:: بڕۆ لاچۆ بەڕچاوم چۆڵ کە. «که تۆ ڕۆیی، لەبەرچاوم - کورەی خاکێ به ئاودا چوو + لەپاش تۆ ئەی گوڵی نەوڕەسته خاکی کوێ بەسەردا کەم». «وەفایی.، کۆڕ، ل-74» 2- «ست.» حاڵی هەموو ئەو شتانەی که له پێش چاوی ئینسان بن. «مج.» ئاشکرا، دیار. «عا.» واضح.* «بک.» بەرچاڤ.
بەرکاو
[[به‌ر/4+كاو=كێو]]
«نت.»، «سن.» دامێنی چیا و کێو * «سن.» بەرزاخ، کەمەر. «تم:مردۆخ، ب1، «ل- 149»، «مک.» بەرقەد.
بەزی چاو
«نت.»، «سیم.»، «سن.» گۆشته زوونێکی له ناوچاوی ئادەمیزاد پەیدا دەبێ.
بەزەتاو
«نت.،» «کعر.» کاری داغ کردنی هەندێ جێگای لەش که قەڵشابێ یا بریندار بێ، به بەزی حەیوان. تێبــ.ینی: کەمێ «بەز» له پەڕۆیەکەوه دەپێچن و به ئاوری ڕادەدێرن تا ڕۆن دەردەکا و دەیساوون به شوێنی دا که مەبەسته تا دێ سارد دەبێتەوه، ئەگە ر پێویست بوو هەمیسان گەرمی دەکەنەوه.
بەستراو
«نمف: بەستران»
بەش بڕاو
«نمف.: بەش بڕان» کەسێکی بەهەویای شتێک بووبێ دەستی کەوێ و و دەستی نەکەوت بێ.
بەش خوراو
«نمف.: بەش خوران، کە سێکی بەشی خورابێ، شتێکی لێ داگیر کرابێ، به زۆر ماڵی زەوت کرابێ.:: ئەی بەش خوراو خۆمان.
بەفر و دۆشاو
«نت.»، «مک.» بەفری دانارداناری ئاخروئۆخری زستان و سەرەبەهاره که له هێندی نواڵ و قەد پاڵان د مێنێتەوه دەگەڵ دۆشاوی ترێ تیکەڵی دە کەن و بە چەشنی شەربەت دەیخۆنەوه.
بەفراو
(نت.) ١- ئاوە. کە هاوینان بەفری تێدەکەن تا سارد بێ و بۆ خواردنەوە دەست بدا. ٢- ئاوێکە کە هەوا گەرم بوو لە توانوەی بەفری شاخان پەیدا دەبێ و بۆ شیو و دۆڵان دێتە خوار. ٣- (کعر.) ئاوێکە سەهۆڵی دەسکردی تێ خرابێ.
بەلاو ەنان
«ست.، مت.» دوور کردنەوەی کە سێ یا شتێ، له کارێک یا جێگەیەک:: ئەوه بۆ چی وا بەلاتەوه ناوین هەر لێمان ناپرسی؟ دەگەڵ دەستی خۆت ئەم کورسییەش بەلاوە بنێ.
بەنداو
[[1-به‌ند/2+1-ئاو/1]]
«نت.» ئەو ئاوەیه که بە هۆی هەڵبەستنی (١-بەند/١)ە وە بە جۆگەی تایبەتی «1- بە ند /2» دا دەڕوا. هس.: کانیاو «کانی ئاو = ئاوی کانی». چەماو «ئاوی چەم» .
بەندو باو هەڵبەستن
«مست. لا.» سازکردن و بڵاوکردنەوەی قسه و قسەڵۆک دەربارەی کە سێ بۆ بەدناو کردنی.
بەیت و باو
«نت.» تم: بەندوباو.
بەیت و باو بۆ ڕێکخستن
تم: بەیت و بالۆره بۆ هەڵبەستن. «... ناوونیتکەیەکی زۆریان داخست و هەزاران بەیت و باویان بۆ ڕێک خست.» «قزڵجی پێکەنین، ل- 104» .
١-ئاو
[[ستـ.، پهـ: ئاپ]]
«نا.» ١- ماددەیێکی شلی بێ بۆنی، بێ تام و ڕەنگه، زۆری لە شوێنێکدا کۆبێتەوە شین دەنوێنێ. لە بەشێک «ئۆکسیژێن» و دووبەش «هیدروژێن» پێکهاتووه، لە ١٠٠ دەرەجە گەرماییدا دەکوڵێ و دەبێتە هەڵم و لە دەرەجەی «٠ » دا دەیبەستێ. سێ بەشی ڕووی زەوی ئاو دایپۆشیوە و لە «هەوا» شدا بە شێوەی «هەڵم» هەیە و کە هەوای سارد کرد دەبێتە باران و بەفر و تەرزە و دێتەوە خوار. ژیانی ئادەمیزاد و گیاندارانی تری سەرزەوی بە ئاو بەنده، گەلێ شتی وەکوو «خوێ، شەکر،...» لە خۆیا دەتوێنێتەوە. ئەو ئاوەی بە ڕووبار و چۆم و کانیاواندا دێ گەلێ ماددەی تێدا تواوەتەوە و تۆز و خۆڵێکی لە هەوادا هەیە تێکەڵی بووه، هەر وەها میکڕۆبێشی تێدایه، بۆیە لەوانەیە خواردنەوەی، پیاو تووشی گەلێ ئازار و نەخۆشی بکا. ئاوی خواردنەوە دەبێ بپآڵێورێ و بە دەرمانی تایبەتی میکڕۆبە خراپەکانی بفەوتێنرێ * «بکـ.» ئاڤ. ٢- شیرەی هەندێک میوە و سەوزیجات.: ئاوی ترێ. ئاوی شووتی تووتن خۆش دەکا. ئاوی گێزەر بۆ حوکمی چاو باشە. ئاوی پڕتەقاڵ. نەختێک ئاوی هەنار بگرن. □ «بە گڵی سپی و ئاوی ترێ» «دۆشاوی شیرنت چۆن بۆ دەکرێ» «مەلا.» ٣- فرمێسک.: چاوی پڕ بوو لە ئاو. پیواز پاکردن ئاو لە چاو دێنێ. ٤- ئارەقەی لەش. :لە عەیبەتان «هەیبەت» هەموو لەشی وەسەر ئاو کەوت. هێند گەرمایە پیاو هەموو گیانی دەبێ بە ئاو * ١ - ئارەق. ٥ـ «مجـ.» بریقە و درەوشانەوەی جەواهێرات «ئەڵماس، پیرۆزه، یاقوت...» □ «ئەو گەوهەری نیکتەی کە لە نالی دەدزن خەڵق «ئاوی نیە وەک ئاگری بێ شەوقی دزانە» «نالی: گمـ ــ ٥٤». *١- ئاب. ٦- تۆوی ئادەمیزاد و ئەو گیاندارانەی بەچکەی خۆیان بە شیری مەمکیان بە خێو دەکەن.: ئاوی هاتەوە * «مکـ.» شاوەت.
١-ئاو هێنان
«مستـ. متـ.»، «مکـ.» تمـ: ئاوکێشان.
١-ئاو کردن
«مستـ. متـ.» ڕشاندنی ئاو لە هەندێ شت «نان، تووتن،...» بۆ نەرم بوونەوە و خاو بوونەوەیان.: نانەکە ئاوکە و دایپۆشە، تووتنەکەیان ئاو کردووە ئیمشەو دایدەگرن.
٢-ئاو هێنان
«مستـ. لا.»، «مکـ.» ۱-تووشی نەخۆشی «ئاوی سپی، یا ئاوی ڕەش» بوونی چاو.: بارام چاوی ئاوی سپی هێناوە حەکیم پێی گوتوە دەبێ ڕاوەستێ تا دەگا ئەوجار عەمەلیاتی دەکا. ۲- خڕبوون و ئاو تێدا کۆ بوونەوەی ڕەفیسکەی یەکسم.
٢-ئاو کردن
«مستـ. لا.» ۱-پەیدا بوونی زنچکاو لە کوان و بریناندا. ۲-فرمێسک کردنی چاو لەبەر نەخۆشی یا هۆی تر، بە جۆرێ کە هەر لە چاوا قەتیس بمێنێ و وەک فرمێسکی گریان بە ڕوومەتا نەیەتە خوار.