تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



1-باو
«نا» تم: ١- باب/١.
2- بلاو
[[2-ب/2+لاو «لاوانده‌وه» ]]
«سفا.»، «سن.» ئەو کەسەیه مردوو دەلاوێنێتەوه و پێی هەڵدەڵێ «تم: مردۆخ، ب1، ل- 178»
2-باو
[[؟]]
«نا» هەر ڕێ و ڕەسمێکی ژیان و کۆمەلایەتی و... که بەرەوەی بووبێ یا هەیبێ. د ەربەگایەتی و سەرمایەداری لەم زەمانەدا باویان نەماوه. ڕێژیمی پاتشایە تی له دنیای ئێستادا له باو کەوتووه. جاران کەوای شۆڕ و سەڵته له کوردستان باو بوو. *نەریت «کەمەرلاڵ کەی سەر هۆردەر جەخاو+ خاو سەرای سەنگ، بەتۆنیەن باو.(خانا-٧٧١)
3-باو
[[؟]]
«نا.» «مک.» ١- پاڵێکه بە «جۆلانه» ه دەندرێ بۆ ئەوەی دەست بکا به هاتووچۆ::کچێ کنێر وەره باوێکم پێوه نێ جا کە تۆش سوار بووی من باوت پێوه د ەنێم. باو ەلێ باوێکی بەسه- «کن» ههر تەکانێکی پێبده و بیخه جووڵەوه ئیتر ناو ەستێتەوه. ٢-وشەیەکه له یاری «باوباوێن» دا وێڕای لارکردنەوەی سەر دەگوترێ.
4-باو
[[؟]]
«پب» بەدوای ناوی ڕەنگانەوه د ەلکێ و بۆ هەر شتێ کرا به سفەت وا دەگەیێنی که ئەو شتە تەواو ئەو ڕەنگه نیه و نزیکیێتی::شین باو، سوور باو، ڕەش باو، «مەیلەو،شین مەیلەو....،....».
ئابڕووبراو
«نمفـ.، ستـ.» کەسێکی ڕیسوا کرابێ.
ئابڕووتکاو
«سمفـ.» کەسێکی نامووسی چوو بێ، تووشی سووکی و سەرشۆڕی بوو بێ. □ «ڕۆژی تەرزە، چەندە مینای دڵشکێن و سەرشکێن» «ڕۆژی باران، چەند شڕە، بێ عیسمەت و ئابڕووتکاو» «نالیی: گمـ»
ئاخندراو
تمـ : ئاخنراو.
ئاخنراو
«سمفـ.» حاڵی دەفرێکی باش داگیرابێ.
ئاراو
[[ ئار؟ + ئاو ]]
«نتـ.»، «مکـ.» کەفاو و سابووناوێ کە پاش جل شوشتن لە سوێنە و تەشتا دەمێنێتەوە تێبــ. ـ ماڵە فەقیری کورد ئەو کەلوپەلەی زۆر دەربەستی خاوێنی نەبن لە «ئاراو» دا دەیشۆن، ماڵە دەوڵەمەندەکانیش جل و شتومەکی خزمەتکار و دەست و پێوەندیان. * «بکـ.» ئاراڤ: ـ بێجگە لەم مەعنایەی کە لە سەرەوە باس کرا، بە ئاو یا سابووناوێکیش دەڵێن کە بۆ جل شوشتن ئامادە کرابێ «تمـ: کفـ ـ ٤٨».
ئاسنجاو
[[ ؟ ]]
«نتـ.»، قاپ و قاچاغی مس و زەرد یە هەر مەعدەنێکی تر کە لە ماڵێکا هەبێ: ئاسنجاوی ئەم ماڵە باری ئێسترێکە. * «هلـ.» هیربار.
ئاسیاو
[[ پهـ: ئاسیاپ]، [ئاس «لە ئاسانە: ستـ = بەرد» + ١- ئی + ئاو] ]
«نتـ.» تمـ: ئاش.
ئافتاو
[[ ئاف + تاو ]]
«نتـ.»، «سنـ. سیمـ.، مکـ.» ١- تمـ: ئافتاب /١ □ «سبحەینێ ئەگەر ئافتاو دەرپەڕییه، ماڵ ماڵ ئەوێ ڕۆژێ دەهاتە بازاڕییە» «تحفە: جـ ٢ - ١٦» ٢- تمـ: ئافتاب /٢.
ئاو بە ئاگردا کردن
«مستـ. متـ.»، «کنـ.» کوژاندنەوەی فیتنە و شەڕوشۆڕ.
ئاو بە خۆدا کردن
«مستـ. متـ.» ١- خۆ شوشتنی بە پەله، بۆ دەرکردنی ماندوویی لەش و ڕزگار بوون لە گەرما و ئارەقە و... ٢- غۆسلی شەرعی بەجێ هێنان، خۆپاکردنەوە لە لەش پیسی، بەو جۆرەی شەریعەتی ئیسلام دایناوە.
ئاو بە سەر کشان
«مستـ. لا.» ١- ون بوونی زەوی و زار و هەر شتێکی تر لە ژێر ئاوا.: بەستێنی چۆمی مەهاباد، بەهاران ئاوی بەسەر دەکشێ. ٢- خنکانی کەسێک یا نوقم بوونی شتێک کە لە ناو ئاودا بێ و لە پڕ ئاوەکە لەبەر هەرچی بێ، تێکیەوە پێچێ و بیبا.
ئاو بەردانەوە
[[ئاو+بەردانەوە]]
«مستـ..، متـ..» لە ئەستێڵ یا هەر شوێنێکی تر، کە ئاوی تێدا کۆبووبێتەوە، ئاو ڕەوانەی شوێنێکی دیکە کردن، بۆ هەر مەبەستێ بێ.: ئاوەکەی بەردا بۆوە و خۆی لە بن سێبەرێکدا پاڵی دابۆوە، ئەو ئاوە بەردەنەوە بۆ تووتنەکانتان. *ئاو بەرەوەدان. //ئاو گرتن.
ئاو بەرەوەدان
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاو بەردانەوە.
ئاو خواردنەوە
«مستـ. لا.» ۱-خواردنەوەی ئاو بۆ شکاندنی تینوایەتی. ۲- «کنـ.» کاری هاسان و بێ ئەرک.: جا ئەوە چییە؟ هەر ئاو خواردنەوەیە. پیاو کوشتن و ئاوخواردنەوەی لە لا وەک یەکە. چ پیاو بکووژن و چ ئاو بخۆنەوە.
ئاو دادان
[[ئاو+دا «پیبـ.» +دان «فعـ.» ]]
«مستـ. لا.» ۱- گیر نەبوونی ئاو بە زەوی و کانیاوانەوە و خێرا چوونە خوارێ بە زەویدا، لەبەر فشەلێ زەوی کە ئاو بە خۆیەوە ڕاناگرێ. ۲-تمـ: ئاولێچوون. ۳-نەخۆشییەکە، تووشی قول و قاچی وڵاغی بەرزە دەبێ و جومگەی دەست و قاچیان دەئاوسێ و کە دەستی لێبدری وەکوو ئاوی تێدابێ وایە.