تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئارداوێژ
[[ ئارد + هاوێژ «هاویشتن» ] ]
«نتـ.» کاری فڕێ دران و هاتنەدەری ئارد لە نێوان دوو بەرداشی ئاشەوە: ئارداوێژی ئاشی ئاگر چاترە لە ئاشی ئاو «زۆتر دەهاڕێ» * ئاردەشان.
ئارەقاوی
[ [١- ئارەق + ٢- ئاوی] ]
«سمفـ..» حاڵی کەسێکی زۆری ئارەقە کردبێ و جلک و لەشی تەڕ بێ: شامار هەموو لەشی ئارەقاوی بوو خۆی کرد بە ژوورا، هەموو گیانت ئارەقاوییە تا ئیشک نەبیتەوە دەرمەکەوە.
ئاسیاوان
[[ ئاسیاو + وان ]]
«ستـ.» تمـ: ئاشەوان.
ئافتاوپەڕ
«نتـ.» تمـ: ئافتاب پەڕ. □ «چۆگە هەم خەرگەی خوسرەوی گوڵ زەڕ» «کردشان وە پا وەخت ئافتاپ پەڕ» «خانا - ١٨٨»
ئافتاوە
[[ ئاف + تاو + ه‌ - ئه‌/١]]
«نتـ.» دەفرێکه، لە تەنەکه، مس، زەرد یا ورشەو دروست دەکرێ، بۆ دەست و چاو شوشتن و دەستنوێژ هەڵگرتن بە کاردێت. * مەسینە.
ئافتاوە و لەگەن
ئافتاوە و قاپێکی دیکەیە لە عەینی مەعدەن «لەگەن» کە دەستی لەسەر دەشۆرێ، بۆ ئەوەی ئاوەکە نەڕژێتە سەر ئەرز یا فەڕشان: دەستێک ئافتاوە و لەگەنی مسواری جوانیان هەبوو.
ئافتاوەدار
[[ ئافتاوه‌+ دار ]]
«نتـ.» خزمەتکارێکی لە دیوەخانی میران و ئاغایان و دەربارەی پاتشایان، بۆ هەڵگرتنی ئافتاوە و ئاو بە دەستی خەڵکدا کردن، تەرخان کرابوو. □ «من کەمتر کەنیز پەرەستار تۆم» «من ئافتاوەدار، خزمەتکار تۆم» «خانا - ٢١٩»
ئاماوزێ
[[؟]]
«نا.»، «سیمـ.» مشەممایەکی تەنکە لە کوردەواری دەیکەن بۆ سەر برین و کوانان. تێبــ. ـ ئوم وشەیە تەنیا مامۆستا توفیق وەهبی نووسیویە و لە وشەیێکی کوردی تەواو دەچێ، من خۆم نەدەزانی.
ئاو لە ئاوەڕۆبڕان
«کنـ.» ١- ئیشک بوون و لە جاری بوون کەوتنی ئاو. ٢- کوێر بوونەوەی سەرچاوەی قازانج و سوودی کارێک، بڕانی خێروبێر.
ئاو لەدەسکاوونگا کوتان
«کنـ.»، «مکـ.» تمـ: ئاو لە دینگا کوتان.
ئاوا
«سـ.» ١- تمـ: ئاوەدان. // وێران: ماڵتان سەت جار ئاوابێ ٢- تمـ: ئابات.: حەسەناوا، قازیاوا، هەمزاوا، قەرەجاوا.
ئاوا بوون
[[٣- ئاوا + بوون]]
«مستـ. لا.» ١- ون بوون و چوونەخواری ڕۆژ، مانگ و ئەستێرە لە ئاسۆی ناوچەیەک.: ڕۆژ ئاوابوو، مانگی چاردە درەنگ ئاوا دەبێ □ «تا فەلەک دەورەی نەدا و سەد کەوکەبی ئاوا نەبوو» «کەوکەبەی میهری موبارەک تالعی پەیدا نەبوو» «نالی: گمـ ـ ٤١» // هەڵاتن «هەڵهاتن» ٢- تێ پەڕین، دەربازبوون، لە بەر چاوان ون بوون «شتێ، کەسێ» : سوارەکان هێشتا ئاوا نەبوون. ٣- مردن «لە هەندێ ناوچەی کوردستان، بۆ مردنی ئەوانەی موسوڵمان نین» وەستا شەلەمۆ ئاوابوو، مامیگون زۆر نەخۆشە لەوانەیە ئاوا بێ. * زایە بوون، ون بوون «تەنیا بۆ مانای سێیەم».
ئاوا کردنەوە
«مستـ. متـ.» تمـ: ١- ئاوا کردن/١.
ئاوات
«نا.» ١- مەبەستی پڕ بە دڵ بۆ وەدەست هێنان یا وەدیهێنانی شتێک، کارێک و ئامانجێک. ئارەزووی بە جۆش: ئاواتی بردەبن گڵی. □ «بێ بابیی تۆ، بۆ من و تۆ، بابی فتووحە» «بێ بابیی تۆ، خواستەیی من بوو، بە ئاوات» «نالی: گمـ ـ ١٤» ٢- ناوە بۆ نێرینە. تێبــ. ـ بە لای منەوە ئەم وشەیە لەگەڵ «ئایەپتە» ی ئاوێستایی بە مانای «وەدەست خستن» کە لە پەهلەویدا بۆتە «ئایەفت» خزمایەتییان هەبێ. پرۆفیسۆر ئابڕامیان «ئەیەفت» ی بە ئارەزوو، مراد مانالێداوەتەوە «تمـ: ئابرامیان: قامووسی پەهلەوی، فارسی، ئەرمەنی، ل ـ ٦».
ئاوات پێکهاتن
«مستـ. لا.» وەدێ هاتنی مەبەستی دڵ، جێ بە جێ بوونی ئامانج و ئارەزوو، مەخسوودحاسڵ بوون. □ «وەسییەت بێ کەمن مردم، وەرە سەر قەبرەکەم «قالە» » «بڵێ ئاواتەکەت پێکهاتووە! سا، بێرە دەرخاڵە» «؟» * بە ئاوات گەیین. بە ئاوات گەییشتن.
ئاواتی
[ئاوات + 3- ئی]
«سمفـ.» تمـ: ئاواتەخواستە.
ئاواتەخواز
[[ئاوات + ٣- ئه‌/٢+ خواز «خواستن» ] ]
«نفا.، سفا.» کەسێکی بۆ وەداەست هێنانی شتێک، وەدی هێنان، یا وەدی هاتنی مەبەستێک زۆر بە پەرۆش بێ.: ئاواتەخوازی قومە جگەرەیەک بوو «نفا.»، بۆ قومە جگەرەیەک ئاواتەخوازبوو «سفا.»، ئاواتەخوازی جگەرە «نفا.»، پیاوێکی ئاواتەخواز «سفا.».
ئاواتەخواستە
[[ئاوات + ٣- ئه‌/٢ + خواست «خواستن + ٢- ئه‌/٦» ] ]
«نمفـ. سمفـ.» شتێک، کارێک و مەبەستی کە بۆ وەدەست هێنانی، زۆر هەوڵ درابێ.: ئاواتەخواستەش وا نابێ. ٢- «کنـ.» هەرچی زۆر خۆشەویست بێ و بە دڵەوە نووسابێ. «بە تایبەتی منداڵ» .: کوڕە خۆ تۆ ئاواتە خواستە نی، بۆ وازنابێبی. * ئاواتی.
ئاوارتن
[[مسـ.. متـ. .]]
«زا.» دەربواردنی شتێک لە شتێک «استثناء»، «تمـ. خا: جـ ١، ل ـ ٦٠» ـ بێجگە لە «فەرهەنگی خاڵ» ئەم وشەیە لە هێچ قامووسێکی تری کوردیدا نەدیت، ئەگەرچی خۆی لە لەهجەی ناوەندی زمانی کوردیدا لە بیر چۆتەوه، بەڵام لە شێوەی «هەڵاوارتن» و «هەڵاواردن» دا دەبیندرێ، لام وایە «ئاوارە» ش هەر بە بنیچە دەچێتەوە سەر ئەم مەسدەره، کە بەڕای من مەسدەرێکی ئەسڵی زمانی کوردییە و شایانی ئەوەیە زیندوو بکرێتەوە. هس.: بواردن، هەڵبواردن.