تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بە ئامانەت دان «دانان
«مستـ. متـ.» ١- شتێک لە لای کەسێ دانان کە پاشان لێی وەربگیرێتەوە. ٢- ناشتنی مردووی شیعە لە شوێنێک تا لە هەلێکدا بگوازرێتەوە بۆ شوێنە پیرۆزەکان.
ئامانج
«نا.» ١- نیشانە، مەبەست،ویست، ئاوات. تێبــ. ــ ئەم وشەیە لە لەهجەی باکووریڕا بۆ لەهجەی ناوەندی زمانی کوردی خوازراوەتەوە، خۆی لە ئەسڵا «ئارمانج» بووە و دەنگی «ر» یەکە زۆر زوو سواوە و لە ناوچووە. لە فارسیدا بە دوو شکڵی «ئارمان» و «ئامانج» هەیە. لە پێشدا مانای ماددی ئەم وشەیە «نیشانە» بووە کە دایان کردووە و «تیر» یان هاویشتۆتێ، ئێستا لە کرمانجیدا هەم ئەو مانایەی هەیە و هەم بە «نیشانە» ی مەعنەوی دەکوترێ. «تمـ: کفـ ــ ٤٩»، بەڵام لە لەهجەی ناوەندیدا لە باتی نیشانەی تیر و گوللە، نیشانە و مەبەستی خەبات و تێکۆشانی بزوتنەوەی سیاسی دەگەیێنێ.
ئامانەت
[[عا = ئەمانەت]]
«نا.» ١- هەرچێکی لە لای کەسێک دابندرێ، بۆ هەڵگرتن و پاراستنی و پاشان لێی وەربگیرێتەوە.: شێرکۆ پارەکانی بە ئامانەت لای سمکۆ داناوە. ئەوە لە کنە خۆی ئامانەتە چۆن دەستی لێدەدەی. ٢- هەرشتێکی بۆ کەڵک لێ وەرگرتن بدرێ بە کەسێ و یەکجاری بۆخۆی نەبێ.: ئەمن کتێبــ.ەم بە ئامانەت لە خەسرەو وەرگرتووە. قەڵەمەکەتم تا سبەینێ بە ئامانەت بدەیە. ٣- ئاگا لێبوون و پاراستنی شتێک یا کەسێک و دوور خستنەوەی لە دەردەسەری و زیان.: ئامانەتی تۆ و منداڵان «ئاگات لێیان بێ»، ئامانەتت لێبێ «بیپارێزە با هیچی بەسەر نەیە». ● «ئامانەت بە خوا» خودات لەگەڵ، خوا ئاگادارت بێ، وەڵامی ماڵاوایی و خواحافیزی کردنە. «ئامانەتی تۆ و...» ئاگات لە... بێ، چاوەدێری بکە، مەیەڵە هیچی بەسەر بێ.
ئامانەت بوون
[[عا. کو.] ]
«مستـ. متـ.» ١- ئاگالێبوون، ئاگاداری کردن، چاوەدێری کردن. ٤- چاک هەڵگرتن. ٥- وەزن نەکردن، نەفەوتاندن * ئەمانەت بوون.
ئامانەتی
[ئ[امانەت + ٣- ئی]، [عا. کو. ]]
١- «حمسـ.» دانانی شتێک لای کەسێ یا خواستنەوەی لە کەسێ، بۆ هەر مەبەستێ بێ. ٢- «نا.»، «مجـ.» هەرچێکی یەکێک لە یەکی تری داوا بکا یا هەواڵی بپرسێ، ئی خۆی بێ یا ئی کابرا، بەڵام نەیەوێ ئەوانەی گوێیان لە قسەیە بزانن چیە.: هاتووم بۆ ئامانەتییەکە. بڕۆ لای شێرزاد بزانە ئامانەتییەکەی چ لێکردووە. کوێخا دەیگوت ئامانەتییەکەی لایەتی بۆم بنێرێتەوە. * ئەمانەتی.
بە ئامانەت وەرگرتن
«مستـ. متـ.» خواستنەوەی شتێک لە کەسێ، کە پاش مەیسەر کردنی کار و جێ بە جێ بوونی مەبەست بیدرێتەوە. * ئەمانەت «بۆ هەمووی»
ئامان
[[ستـ: ئاوائیتی = هاتن، چوون. پهـ: ئامەتەن]]
«مسـ. لا.»، «هو.» لە شوێنێکەوە خۆ گەیاندنە جێگایەکی دی. □ «هەر وەزۆر مەندەن ڕای ئامای نەفەس» «تای ڕیشەی تاقەت شییەنم جە دەس» «مەولەوی: مکبـ ــ ٩» * هاتن.
ئامان
«نا.»، «بک.، شنـ..، هلـ..» قاپ و قاچاغی ناوماڵ کە چێشتیان تێدەکرێ، بۆ خواردن.: هەموویان لە ئامانێکیدا دەخۆن. تێبــ. ــ ئەم وشەیە هەر بەم مەعنایە لە زمانی ئاسۆری و کلدانیدا هەیە. * ئاوان. هس.: «عا» ئاوانی «ئەناء».
ئامان
[[عا = ئامان]]
«نا.» ١- بۆ داوای نەکردنی کارێک دەخرێتە سەرەتای ڕستەوە: ئامان نەچن بە گژ منداڵی خەڵکیدا بچن. ٢- بۆ دەربڕینی بێزاری لە کارێ یا شتێ: ئامان لە دەس زوڵمی دەرەبەگ. ٣- بێزاری لە کەسێک: لە دەستی ئەم منداڵانەی وە ئامان هاتووە. ٤ - بۆ پەنابردنە بەرکەسێ و داوای یارمەتی لێکردنی: قازی بە قوربانت ئامان لە دەستی ئەم مێردە ڕزگارم کە. ٥- بۆ پاڕانەوە: ئامان نەکەی، بە ئامان و زامن لە کۆڵی نابێتەوە. * ئەمان، پەنا، هانا. ٦- «مەنگوڕایەتی» ناوە بۆ ئافرەت، وەک نیشانەی بێزاری لە مناڵی زۆر یا کچی زۆر.
ئامان خواستن
[[٣- ئامان + خواستن]،[عا. کو.]]
«مستـ. متـ.» داواکردنی پەنا لە کەسێ، داوای جێگا و ڕێگای خۆشاردنەوە کردن، خۆ خسنتنە پەنای یەکێ لە ترسان «ترسی هەرچی و هەرکێ بی».
ئامان لەرزانە
«نتـ.» هەوایەکی کلاسیکی گۆرانی کوردییە.
ئامان و شیان
«مسـ. لا.»، «هو.» هاتن و چوون. هات و چۆ. ئامووشۆ.
ئاودامان
«ستـ.» کراس و کەوای درێژ کە بگاتە قولاپەی پێ، زیاتر بۆ کراسی ژنانە بەکاردێت.: کراسی ئاودامان.
ئاوەڵ دامان
«نتـ.»، «هلـ.» تمـ: ئاواڵ کراس.
ئاگری بێ ئامان
«نتـ.»، «کنـ.» بەڵا و چەرمەسەرێکی چارەکردنی گران بێ یا هەر نەکرێ. □ «ڕەببی ئاگری بێ ئامانیان تێ بەربی».