تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەڕاست
«بنت.» تم: بەڕاستی.
بەڕاستی
«بنت.» تم: له واقیعدا، واقعا، حقیقیا:: بەڕاستی دنیایەکی سەیره ! تێبــ. - ئەم وشەیه ئەگەر بە شێوەی پرسیار بگوترێ بۆ ئەوەیه ئەو قسەی بیستراوه جەخت بکرێتەوه:: جا هەر بەڕاستی سەرتان شکاند ؟ * بەڕاست؟
١-ئاسار
«نا.»، «سنـ.» تمـ: بناغە. □ «ئاساری لەسەر پاداری نەماوە.»، «... ئەگەر مام غەلیفە بزانێ ئاسارمان دەبڕێیە.» «تحفە: جـ ٢ ــ ١١١». تێبــ.: ئەم وشەیە دەگەڵ «آثار» ی عەرەبی کە کەوتۆتە ناو زمانی کوردییەوە جیاوازە. ڕەنگە دەگەڵ ئاسال، بە مانای پایە و بناغە «تمـ: بورهان، عەبباسی ــ ٤١» لە یەک ڕیشە بن. هس.: ئاسەوار.
٢-ئاسار
[ [= عا.: آثار ]]
«نا.» ١- نیشانە و شوێنەوارێکی لە شتێک مابێتەوە □ «وا ئەزانم مووڕزیوی پێستی دەباغجانە بوو» «چونکو ئاساری کەتیرە و جەوت و مازووی پێوە بوو» «ڕەزا ــ٣٥». ٢- پاشماوەی سەنعات و خانوو، ئەشکەوت و نووسینی سەر تاشە بەردان، سکە و کەلوپەلی جۆربەجۆر کە لە ژیانی شارستانێتی کۆنی ئادەمیزاد بە جێ ماوە و لە ژێر خاک دەدۆزرێنەوە و لە عەنتیکەخانە دادەنرێن: بەردەنووسەکەی پەیکوڵی ئاساری «نەرسی» پاتشای ساسانییە. ئەشکەوتی کەرەفتوو لە سەر ڕێگای «سنە» و «سەقز» ە یەکێکە لە ئاسارەکانی کوردستان. تێبــ.: ئەم وشەیە بە شێوەی جەمع لە عەرەبیدا هاتۆتە ناو زمانی کوردی، بەڵام وەکوو «مفرد» دە کار دەکرێت.
باس و خواس
[[عا.] ]
(نت) قسە دەربارەی چلۆنایەتی ڕووداوەکانی ناو دەوڵەتان، وڵاتان، زانست وهونەر و چلۆنایەتی کۆمەڵایەتی و... *دەنگ و باس. (عا) خەبەر، ئەخبار.: باس و خواسی لوبنان چییە ؟ ڕۆژنامەکانی ئیمڕۆ باس و خواسێکی ئەوتۆیان تێدا نەبوو.
ئاس
[[ لاتینی، فرەنسی] ]
«نا.» یەکێکە لە ٥٢ پەڕی قومار کە تاقە خاڵێکی لەسەرە و هەر دەستەپەڕێک چواری لەوانە تێدایە * «کئێر.» تەککە، «کعر.» بیللی «تو.». تێبــ. ــ ئەم وشەیە ناوی واحیدی پارە و پێوانە و کێشانەی کۆنی ڕۆۆمانیکان بووە و لە لاتینی وەگیراوە کە مەعنای «فلس، شایی» یە «تمـ: لاڕووس ــ ٦١».
ئاس و پەڵاس
[ [ئاس «= پهـ: بەرد» + پەڵاس «کوێن» ] ]
«کنـ.» ڕووت و قووت، نەدار و پەریشان ● «ئاس و پەڵاس ئازا لەوەندەی» : سۆیند بە ئاس و پەڵاس «ڕووت و قووتی» هیچ، «بە ئاس و پەڵاسدا چوو کوتی ئاگام لێ نیە» : سوێندی خوارد «بە ڕووت و ڕەجاڵی خۆی» کە ئاگای لە فڵانە کار یا شت نیە. تێبــ. ــ مەبەست ئەوەیە هێندە ڕووت و نەدارە بەرد «ئاس» سەرین و کوێن «پەڵاس» ڕایەخ و پێخەفێتی.
ئاواڵ کراس
«نتـ.» دەرپێی ژنانە. تێبــ. ـ ڕەنگە ناوهێنانی دەرپێ «ئەویش ژنانە» بە شوورەیی داندرابێ، بۆیە ئەم ناوەیان لێناوە. * ئاوەڵ کراس، ئاوەڵ دامان، دەرپێ. «بکـ.» هەڤال کراس «تمـ: کف، ل ـ ٣١٥».
ئاوەڵ کراس
«نتـ.»، «سیمـ.» تمـ: ئاواڵ کراس.
ئیجلاس
[[=عا.: اجلاس]]
(نا.)، (کئێر.) کۆبوونەوەی هەیئەتێکی ڕەسمی یا کۆمەڵایەتی و... بۆ وتووێژ دەربارەی کارێک یا چارەسەرکردنی گیروگرفتێ. ئیجلاسی کۆمیتەی ناوەندی، ئیجلاسی ساڵانەی کۆمەڵی نەتەوە یەکگرتوەکان.
ئیحساس کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) هەست کردن بەو کارەساتانە کە لە لاوە روودەدەن و لە دەروونی ئینسانا دەنگ دەدەنەوە و کاری تێدەکەن. قاچی سڕبووە ئیحساسی گەرما و سەرما ناکا، کە لەسەر پشت ڕادەکشێ ئیحساسی ژان دەکا. * هەست پێکردن.
ئیخلاس
[[=عا.: ئیخلاس]]
(نا.) ١- دڵپاکی و دڵسۆزی لە دۆستایەتیدا. ٢- ڕاستی و جگەرسۆزی لە کار و کردەوەدا. ئیخلاسمان هەیە بۆتان. ئەم کابرایە هەر ئیشێکی پێی بسپێرن بەوپەڕی ئیخلاسەوە دەیکا.
ئیفلاس
[[=عا.: ئیفلاس]]
(نمس.)،( کعر.) نەداری، نابووتی.
ئیفلاس کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.)، (کعر.) ١- نابووت بوونی بازرگان یا کاسبێکی ناو بازاڕ. نەدار بوون. لە مایەکەوتن. ٢- دۆڕاندنی زۆر لە قومارا. ٣- لە دەست دانی باوەڕی خەڵک بە خۆ، لە ئیش و کاری سیاسی و کۆمەڵایەتیدا.
ئەختەر شناس
«سفا.» تمـ: ئەستێرە ناس. «جەو دما ئەسحاب «زیج» و «ئوستوڕلاب» » «ئەختەرشناسان ئەڕستوو خیتاب» «خانا_۲۰»
ئەستێرە ناس
[[ئەستێرە+ناس «ناسین» ] ]
«سفا.»، «تتـ.» ئەو کەسەیە سەری لە گەڕان و هەڵاتن و ئاوابوونی ئەستێران دەردەچێ ٭ئەختەرشناس، حیسابگەر. منجم.
ئەسکینناس
«نا.»، «مکـ.» پارەی کاغەز. ٭«سنـ.» ئەسکەناس. «کعر.» بانقەنۆت. «نازت بوو، نازت بێ+سەت تمەن ئەسکینناس پایەندازت بێ» «فۆلکلۆر» .: گیرفانی پڕ بوو لە ئەسکینناس، جاران ئەسکینناسی سەد دیناریش هەبوو. تێبــ.ینی: وەکوو دەزانن پارە لە پێشدا مەعدەن «مس، زێڕ، زێو،...» بوو، لە شۆڕشی فەڕەسادا پارەی کاغەز «حەواڵە بۆ سەر خەزێنە ی میللی» داهێنرا کە پێیان دەکوت «ئاسسیگنات» ئەم وشەیە لە ڕێگای زمانی عرووسیڕا «تمـ: معین: فەرهەنگ. جـ۱- ۲۷۱» هاتۆتە ناو زمانی فارسی لەوێش ڕا بۆ کوردی. لەوانەشە بە هۆی بازرگانیی ڕاستەوخۆی نێوان بەشێک لە کوردستانی ئێران و عرووسیات، هەر ڕاستەوخۆ لە ڕووسیڕا هاتبێتە ناو زمانی کوردی.
ئەسکەناس
«نا.»، «سنـ.» تمـ: ئەسکینناس.
ئەشخاس
[[=عا.: اشخاص] ]
«نا.» کەس، کەسان، کەسەکان: ئەو جۆرە ئەشخاسە کەڵکی ئەم کارانەیان پێوە نییە. «پەندی پێشینیان ڕووحی مەولەوی» «تاریخ و ئەشخاس کوردی دڵ قەوی» «سەلام- ١٤٦»
ئەڵماس
[[پە: ئەلماست]]
(نا.) ١- بەردێکی سەختی بە ورشە و گرشەی بەقیمەتە، ئەسڵەکەی ڕەژیی (کاربۆن)ە. تێبــ.- لەبەر سەختی و ڕەقی هیچ ماددەیەک کار دە ئەڵماس ناکا و خۆی هەموو ماددەیەک دەڕووشێنێ و شوینی دەکا، بۆیە بۆ کون کردنی هەندێ شت و بڕینەوەی شووشە، لە سەنعەتا کەڵکی لێ وەردەگیرێ. بۆ ڕازاندنەوە و خشڵی ژنان بەکاردەهێنری. ڕەنگی سەوز و سوور و شین و ڕەشی هەیە (مەیلەو ئەو ڕەنگانەیە)، لە هەموان گرانتر و پەسندتری ئەوەیە کە هیچ ڕەنگی نییە وەکوو بلوور. کاتێ لەکان دەریدێنن پارچەکانی ناقۆڵا و کڕێژاوین بۆ لێک و لووس کردن و بریقەدار کردنی بە خاکەی خۆی دەیسوونەوە. کانی لە هیندستان، ئەفریقای جنووبی، ئوسترالیا و جێگای دیکەش دۆزراوەتەوە. لە کوردەواری دەکوترا هەر شوێنیک برووسکی ئاسمانی لێ بدا ئەڵماسی تێدایە. ٢- (مج.) آ) زۆر تیژ: ((پردی سێڕاتێ لە موو باریکتر و لە ئەڵماس تیژترە))، گوێزانەکەی وەها تیژ کردووە دەڵەی ئەڵماسە. ب) هەر شتێکی بریقەدار و ڕوون. ((ئەوا ساماڵی کرد ڕۆژ کەوتە سەر شاخی گڵەزەردە)) ((بەسەر ئەو بەفرەدا تیشکی هەتاو ئەڵماسی خوا کردە)) (پیرەمێرد-١٣٦) ٣- ناوە بۆ ئافرەتان.
باس
[[- عا.: بحث]]
(نا) ١- قسە لەسەر شتێک، دەربارەی کەسێک (ناوهێنانی بەچاک یا خراپ، بەدەم یا بە نووسین): ئەم نامەیە هیچ باسی تۆی تێدا نیە. ڕۆژنامەکان پڕن لە باسی شۆڕش «هەباسە لە دیوانان چ باسە؟». ٢-لێکۆڵینەوەی وردی گشت لایەنە، لەسەر مەسەلەیەک، کارێک یا شتێک.: باسێکی دوور و درێژم لەسەر کۆلێڕا خوێندۆتەوە. «باسی زوڵفی درێژ و چاوی بە خەو + نەبڕاوە بووە تڕی خوسرەو». (حاجی، کم - 75).
باس کردن
[[عا. كو.]]
(مست. لا.) ١-کۆڵێنەوە و دوان لە شتێ یا مەبەستێ، ٢- قسەکردن دەربارەی کەسێ یا هەرچی.
باستانناس
(نت.) زانای ئاساری کۆن (العالم الاثری).