تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاخۆ
«ئمتـ.»، «سیمـ.» تم: ئاخوا.
ئاخۆران بخوران
«نتـ.، متـ.»، «سیمـ.» ١- چلۆنایەتێ ئیشی کەسێ، وڵاتێ یا ئیدارە و ڕێکخراوێک کە هیچی بەسەر هیچەوە نەبێ. ٢- پشێوی و بەربەشۆیی ٣- کەس ئاگا لە کەس نەبوون. ٤- هەر کەسە بۆ خۆ بوون * «مکـ.» ئاخوران زاخوران.
ئاخۆران زاخۆران
«نتـ.، ستـ.» «مکـ.» تمـ: ئاخۆران بخۆران. تێبــ. ـ زاخورانی عەشیرەتێکی کوردن لە مەڵبەندی هەوشاری کوردستانی ئیران.
ئاخێز
[[ ئا + خێز] ]
«نتـ..» حاڵەتێکە، کەسێکی دانیشتبێ وا نیشان بدا کە دەیەوێ هەڵ بستێ بەڵام هەڵ ناستێ و تۆزێ لە جێی خۆی دەجووڵێ. □ بانوو ئێد شنەفت نە جا کەرد ئاخێز بۆسا پای سەریر ئەوڕەنگ پەروێز «خانا ـ ١٤١».
ئاخێز کردن
«مستـ. لا.» هێندێک لە جێگەی جووڵان و نیشاندانی ئەوەی کە یەکێک دەیەوێ لەبەر کەسێکی تر هەڵ بستێ: کە حەسەن هاتە ژۆرێ شەریف ئاخێزێکی بۆ کرد.
ئاخەبان
[ [٢- ئاخ + ٣- ئە٢ + بان ]]
«نتـ.» ١- داپۆشینی سەربانی خانو بە گڵ و خۆڵ پاش دارەڕا کردن و پێش سواغ دان * گڵەبان. ٢- «بکـ.» هاوشاری، خەڵکی وڵاتێک، هاونیشتیمان «!» «کفـ ـ ٤١» ٣- «هلـ.» چاوەخانوێکی سەربانەکەی تەخت بێ.
ئاخەلێوە
[[ ٢- ئاخ + ٣- ئە٢ + لێو + ە - ئە ١ ]]
«هلـ.» یەکەم مانگی بەهار «لە ٢١ی مارت تا ٢١ی نیسان» * «مکـ.» خاکەلێوە. «کئێر.» فەروەردین. هس «بکـ.» ئاخلیڤە «یەکەم طۆژی بەهار: ژابا ـ ٤».
ئازووقەداخستن
«مستـ. متـ.»، «کئێر.» کڕین یا پەیداکردنی خواردەمەنی، ئەوەندەی بەشی ماوەیێک بکا و عەمبار کردنی.
ئاشاخە «غە»
[[ = تو: لای خوارەوە ]]
«ستـ.»، «مکـ.» هەموو شتێکی خراپ و بێ کەڵک. □ «دیسان بۆی تێنام لێفەی ئاشاخە/ لینگی بە ملم وێنەی دووشاخە» [؟] تێبــ. ــ لە مەڵبەندی سنە بە تایبەتی بۆ میوەی گەندە و خراپ بە کار دێت. * «سنـ.» داشاخە.
ئەجزاخانە
[[ئەجزا+خانە]]
«نتـ.»، «کعر.» ۱- ئەو دووکانەی دەرمانی نەخۆشی لێ دەفرۆشرێ. ۲- سندووقێکی پچکۆلەیە کە هەندێ دەرمانی پێویستی تێدا دادەندرێ بۆ ناو ماڵ و شوێنی گشتی. ٭ «کئێر.» داڕووخانە، دەواخانە. «کعر.» سەیدەلییە.
ئەستێ لە باخەڵ
«نتـ.»، «سیمـ.» یارییەکی بە کۆمەڵە لە کوردەواری. تێبــ.ینی: خەڵکەکەی یاری دەکەن دەبن بە دوو دەستە، دەستەیەکیان «ئەستێ» یەک لە باخەڵی یەکێک لە خۆیاندا دەشارنەوە و دەستەکەی تر دەبێ بگەڕێ بیدۆزێتەوە، ئەم یارییە شێوەیێکی تری گۆرەوی بازی «جۆرابێن» و زەرفێن «فینجانێن» ە.
باخچە
[[باغ + چە (ئم.) بچووکی]]
(نت.) ١- (کئێر.) پارچە ئەرزێکە لەناو حەوشەی ماڵ، بۆ چاندنی گوڵ و شیناوەرد تەرخان دەکرێ. ٢- (کعر.) پارچەیەک زەوییە کە سەوزە و گیاوگۆڵی خواردەمەنی لێ دەچێنرێ. *(کئێر.) سەوزیخانە. تێبــ.- دەنگی (غ) لە جیرانەتی دەنگی (چ) بۆتە (خ).
باخڵە
[[؟]]
(نت.)،(سن.) ١- دووکانی کشتووکاڵ کە بۆ شەتڵی هەندێ شیناوەرد و گیاوگۆڵ وەکوو (باینجان، تەماتە، ڕەیحانە، تووتن و...) تەرخان دەکرێت و پاشان دەگوێزریتەوە بۆ جێگای تایبەتی. (عا.) مەشتەل. ٢- قووڵکەیەکە لە دەوری نەمامی دار یا بڕکەی شیناوەردێک دەکرێ تا ئاوی تێدا ڕابوەستێ و دار یا گیایەکە ئاو باش بخواتەوە. ٣- توورەکەیەکە جووتێران تۆوی تێدەکەن و دەیوەشێنن * (مک.) تۆمەدان. تێبــ.- تەنیا مردۆخ ئەم وشەیەی نووسیوە و من بۆ ئەوە دەچم کە بەم جورە [باخ + ئەڵە] پێکهاتبێ و کەم کەمە (ئە)ی (ئەڵە/٢) سوابێ و (باخڵە)ی لێ کەوتبێتەوە.
باخۆش
[[؟]]
(مک.) گەورەتر لەچاو شتێکی دیکە. ئەو کەوشە تۆزێ بە پێم بچووکە ئەگەر هەوایەک با خۆشتر بێ باشترە. شیروان تۆزێ لە نەریمان باخۆشترە.
باخەوان
[[باخ + ئە + وان]]
(نت.)، (کعر. سن.) تم: باغەوان.
باخەوانی
[[باخەوان + ئی]]
(حمس.)، (کعر.) تم: باغەوان.
باخەڵ
(نا.)، (مک.) تم: باغەڵ.
بن باخەڵ
«نت.»، «کعر.» تم: بنەنگڵ.
بناخه
[[بن/6+2-ئاخ/1+5-ئه/1]]
«نت.» 1- ئەو بەشەی که دەکەوێته خوار ئاستی زەوی. تێبــ.- بۆ دانانی بناخه، زەوی هەڵدەقەنن تا دەگاته سەر «خار» و ئەوجار به بەرد و قسڵ «ئێستا چیمەنتۆ و...» دایدەڕێژن تا دەیگەیێننەوه ئاستی زەوی، پاشان دیواری له سەر بەرز دەکرێتەوه.* «کک.» تەمەڵ، «مک.» بناغه. بنەڕەت. «سیم.» بنچینه. «بک.» بنگه. «جن.» پیی. 2- ئەساسی هەر ئیش و کارێک. * بنیات، بنیاد.
بە قنگاخستن
[[به/12+قنگ+دا +خستن قنگ+٣-ئا+خستن]]
«مست.مت.»، «سیم.» تم: بەقووندا خستن.