تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



«ـ ئاخن»
«پبـ.» ڕیشەی مەسدەری ئاخنینە، وەکوو پاشبەند بە دوای ناوەوە دێت و ناوێکی تازە یا سفەتی لێ دروست دەکا: گڵوێناخن، ناواخن.
ئاخدار
«سفا.» ١- ئاخ هەڵکێش، کەسێکی ئاخ هەڵبکێشێ ٢- «کنـ.» کەسێ خەم و خەفەتی هەبێ، دڵ بریندار. □ ئاخ، چراخ! چ ئاخ؟ ئاخ بەی ئاخدارێ. چون من خاترخار، خەمبار، داخدارێ «مەولەوی: مکبـ - ٥٥».
ئاخر بوون
[[ عا. کو.] ]
«مستـ. لا.» دوایی هاتن، خراپ بوون، تێکچوون «هەر بۆ دنیا» : «کە جرجال هەستا نیشانەی دنیا ئاخربوونە».
ئاخر خێر
[[ عا.] ]
«ستـ.» ١- پیاوێ کە کاروبار و ژیانی بە چاکی و خۆشی دوایی بێت. ٢- کەسێ کە دوایی تەمەنی بە دینداری بەرێتە سەر● «ئاخری خێر بێ»، «کنـ.» بۆ باش نەبوونی چلۆنایەتی «ئێستا» ی کەسێ □ «وەفایی ئاخر خێر بێ دەمێکە بێ سەر و شوێنە.». // ئاخر شەڕ.
ئاخر شەڕ
[[ عا. کو. ]]
«ستـ.» ١- کەسێک کە لەدوایی تەمەنی خۆی و کاتی پیریدا دەستی کردبێتە کاری پێچەوانەی دین. ٢- پیاوێ کە لە دوایی ژیانی خۆیدا تووشی بەڵا و ناڕەحەتی و نەداری هاتبێ. // ئاخر خێر.
ئاخر و ئۆخر
دوایی کارێک یا شتێک: زستان ئاخر و ئۆخرێتی.
ئاخرزەمان
[[ عا. کو.] ]
«نتـ.» ١- دوامین دەوری دنیا کە لە پاشان بە پێی قسە و حوکمی دین قیامەت دادێ و دنیا خراپ دەبێ. ٢- «کنـ.» ڕۆژگاری ناخۆش و پڕ ئاژاوە کە کەس ئاگای لە کەس نەبێ هەر کەسە دە هەوڵی خۆیدا بێ. □ «ئەی خودا لەو ئاگربارانە، ئەی خودا لەو ئاخرزەمانە».
ئاخری و عاقیبەتی
لە ئەنجامدا لە نەتیجەدا، هەر...
ئاخرەمین
[ [ئاخر + ٢- ئەم + ئین]، [عا. کو.] ]
«ستـ.» تمـ: ٣- ئاخر.
ئاخندراو
تمـ : ئاخنراو.
ئاخنران «ئاخندران»
«مسـ. متـ.» باش داگیرانی دەفرێکی وەک جەواڵ، هۆڕ، پێستە پەنیر.... لە ماددەیەک: ئەم تا تووتنە بۆچی وا ئاخنراوە دەترسم گەرم دابێ.
ئاخنراو
«سمفـ.» حاڵی دەفرێکی باش داگیرابێ.
ئاخنین
«مسـ. متـ..» پڕکردن تێ پەستاوتن، بەو جۆرەی لۆکە یا خوری دەخرێتە ناو لێفە و دۆشەگ یا کەلوپەل دەخرێتە ناو هەمبانەوە: کولانەی مریشکەکان چاک باخنە، هەر ئێستا گلوێنەکە داخنم و دەست دەکەم بە نان کردن.
ئاخنینەوە
«مستـ. متـ.» هەر بە مەعنای ئاخنین هاتووە بەڵام بۆ ئەو جۆرە شتانەی کە ماوەیەک لە ناو دەفرەکەدا بمێننەوە: حەسەنی پیرەی هەموو ساڵێ چل پێستە پەنیری داخنییەوە، ئەو ساڵ دوو کووپە پەنیر و سێ کووپە شیرێژمان ئاخنیوەتەوە.
ئاخوا
[[ ٣- ئا ٢ + خوا ]]
«ئمتـ.»، «سیمـ.» ئامرازی پرسیار کردنە.: ئاخوا نەریمان کەنگێ بە سەفەر دەچێ؟ ئاخوا وەتمان چوو بۆ ئاشی؟ بڕۆ بزانە ئاخوا دەڵێ چی و ناڵێ چی؟ * ئاخوا، داخۆ، داخوا، داخودا، ئایا.
ئاخون/ ند
[[ ئا «پبـ.» + خوند «لە خوداوەند یا لە خوێندن» ـ معین ]]
«نتـ.»، «کئێر.» مەلای شیعان.
ئاخوڕ
[ [ستـ: ئا ـ کوەرە، پهـ: ئاخوەر ]]
«نا.» چێگەیەکە لە ناو پێگە و تاوڵەدا، بە خشت یا بەرد و قوڕ هەڵی دەبەستن وەکوو قووڵکەیەک وایە کە هەندێ لە زەوی بەرز بێ، ئالیکی بۆ وڵاغ تێدەکەن، دەکرێ ڕێزێک بە تەنیشت یەکەوە هەڵ ببەسترێن یا یەکی درێژووکە هەڵ بەستن و چەند وڵاغی لە سەر ببەستنەوە. * «بکــ.» ئافر، ئافەر، ئاخل «ژاباـ کفـ.»، «هو.» ئاو ـ وڕ، دەمگە.
ئاخڵە
«نا.»، «سنـ.» ١- داییرەیێکە هەندێ شەوان بە هۆی هەڵم و هاڵاوێ کە لە زەوی هەڵدەستێ دەورەی مانگ دەدا. * خەرمانە. ٢- دیوارۆکەیەکە لە لادێ بە قور و بەرد یان تەپاڵە یا هەر قۆر دروستی دەکەن و ئەو سەرەوسەرەکەی دەگاتەوە یەک، زۆریش بەرز نابێتەوە، کا و گژ و گیا و ئەو جۆرە شتانەی تێدا ڕۆ دەکەن «مخـ.». تێبــ. ـ بە لای منەوە ئەم وشەیە هەر ئاڵقەیە و گۆڕاوە.
ئاخڵەدان
[[ ئاخڵە /١ + دان] ]
«مستـ. لا.»، «سنـ.» ١- خەرمانەدانی مانگ، دروست بوونی ئاخڵە لە دەوری مانگ. ٢- پاپۆکە خواردنی مار. ٣- کۆبوونەوەی خەڵک وەکوو داییرە لە دەوری شتێک یا کەسێک.