تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پێ ڕابواردن
[[پێ «به‌+ی» =پێبف» +ڕابواردن/1]]
«مست.، مت.» 1- گاڵته کردن بەکەسێ. 2-سەر خستنه سەر یەکێک. 3- خۆ خافڵاندن بە شتێکەوه.:: کابرایان بە گیر هێنابوو پێیان ڕابوارد. وازی لێ بێنن پێی ڕامەبوێرن. ئەم ڕۆژانه به چی ڕادەبوێرن.
ئابوور
«بکـ..»، «نا.» حەیا، داوێن پاکی، شانازی، شەرەف، نامووس: م ئابوور کر «م ئابوورم کرد» : ڕێکم خست، تەرتیبم کرد، بە خۆشی و دۆستانە بڕیمەوە «کار و مەسەلە»، دەفعم کرد «پارە» تمـ: بە ئابوور، بێ ئابوور. تێبــ. ـ ئەم وشەیەم هەروەکوو خۆی لەبەر قامووسەکەی «ژابا JABA - ٢» نووسیوەتەوە کە بەو مەعنایانەی سەرەوەی هێناوە و «م ئابوور کر» و مەعناکانیشی لە زمان «سۆسیین SOCIN» گێڕاوەتەوە. «کارومەسەلە» و «پارە» بۆ ڕوونتر کردنی مەعناکانی من لێم زیادکردووە. هس.: ئابڕوو.
ئابووری
«تتـ.»، «نا.» - چاوەدێری ڕاگرتنی ڕێک و پێکی داهات و خەرجی ماڵ، ئیدارە و دەوڵەت. ئیقتیساد. تێبــ. - نازانم ئەو وشەیە لە کوێڕا هاتووە و چۆن داتاشراوە، بەڵام ئەوەندە بڵاو بۆتەوە، بەم مەعنایە جێگای خۆی کردۆتەوە.
ئابوونە
«فەرەنسی»، «نا.» ١- پارەیەکی پێشەکی دەدرێ بە ئیدارەی ڕۆژنامە و گۆڤاران و تا ماوەیەک ڕۆژنامە بۆ خاوەنی پارەکە دەنێرن. ٢- پارەیەکە ئەندامانی «یانە» و «نەقابە» و «پارتی» یەکان مانگانە یا ساڵانە دەیدەن.
ئاگابوونەوە
«مستـ. لا.» وەخەبەر هاتن لە خەو یا مەستی، وەهۆش هاتنەوە لە بێ هۆشی، کە بەسەر یەکێکا هاتبێ جا لەبەر هەرچێکی بێت: خەوی زۆر سووکە لە خشپەی پێ ئاگای دەبێتەوە. پیاوی سەرخۆش بۆ ئاو خواردنەوە ئاگای دەبێتەوە. ئەو نیوەڕۆیە دلێر هێشتا ئاگای نەبۆتەوە. کە عەمەلیاتیان کرد شەو و ڕوژێکی پێچوو یاڵڵا ئاگای بۆوە. * ئاگاهی «هو.» بە ئاگا هاتن، وەئاگا هاتن.
بوغڕابوون
«مست. لا.»، «مک.» تم: باغر بوون.
بەرەڵلابوون
«مست. لا.» 1- هاتنەدەر و ڕزگار بوونی کەسێ یا گیاندارێ له بەند و داوێکی گە ڕان و هاتوچۆی لێ بەستبێتەوه. ڕزگار بوون له بەندیخانه و دیلی:: ئەوه سێ ڕۆژه گووروون بەرەڵڵا بووه کوڕینه ئێستره زەرد بەرەڵڵا بووه بزانن نایگرنەوه. 2_ حاڵەتی بێ بەند و باری و گوێ نەدانه هیچ له کەسێکدا:: کابرایەکی بەرەڵڵا بوو.
بەزاوابوون
«مست. لا.» 1- ئەنجام دانی کاری ژن و مێردایەتی له لایە ن کەسێکەوه که تازه ژنی بۆ گوێزرابێتەوه، تێبــ.ینی: زیاتر مەبەست لابردنی کچێنی «بووک» ه له لایان زاواوه که له زۆر کۆ مەڵگایاندا گرینگی تایبە تی هەیه و بە مایەی ڕووسووری «بووک» دادەنرێ:: هێشتا به زاوا نەبووه 2- «مج.» ژن هێنان:: یاخوا به زاوا بی «یاخوا ژن بێنی»
وەک لەبانێک بەر...دەنەوه وابوو
«کن» ئاگای له... هیچ شتێک نەبوو، لە پێشدا هیچ شتێک...لەو کاره یا یا ئەو قسەیەی نەدەزانی. «عا.» موباغەتەکرا. «هل.» تۆپێک...، لەخۆ.. دێت.
ڕابواردن
[[ ڕا «پێڤ» + بواردن]]
«مست. لا.» وەخت دەربازکردن. 2- کە یف کردن:: و ختەکەی بە هیچێ دەبوێرێ. ئەمه کەی ژیانه ئێمه ڕایدەبوێرین. 3- «نت.» کەیف و خۆشی.:: «...سەری سوڕما لەو شوێنەی نەک لە ماڵ، لە ڕابووردنیشا پڕی کردبۆوه...» «بله. ژان، ل 75».
ڕابووردن
«مست. لا.» 1- تێپەڕینی شتی ماددی له شوێنێکەوه یا به شوێنێکدا.:: خدر دێوێنێ بێرەدا ڕابوورد. 2- بەسەرچوونی زەمان:: دوو ساڵیش ڕابوورده هێشتا نەگەڕاوەتەوه.* «مک.» ڕابردن. «بک.» بهوورتن.