تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەهلی وەفا
(نت.) ئەو کەسانەی چاکەی خەڵکیان لەبەر چاوە و لە بیریان ناچیتەوە. (( قیبلەی ئەمەلی ئەهلی وەفا تاقی برۆتە)) ((هەر چەندە لە خوێنڕێژیی عاشق نیەتی جووت)) (ئەدەب: گم-٢٧) تێبــ. آ) ئەم جۆرە تەرکیبە دە شیعری شاعیرانی کلاسیکی کوردیدا زۆرن. تەنیا ئەوانە باس کراون کە بەسەر زمانی خەڵکیشەوە هەن. ب) هەموو (ئەهل)ەکان لە بن لەهجەی (سنەیی)دا دەبنە (ئال) ئالی کەیف (ئەهلی کەیف).
ئەهلی کەیف
(نت.) ئەوەی هەمیشە حەزی لە بەزم و خواردنەوە و ڕابواردنی دیکە بێ.
ئەهمیەت
[[=عا.: اهمیە]]
(نا.) گرینگی، بایەخ. ئەو جۆرە کارانە ئەهمیەتێکی ئەوتۆیان نییە، جا ئەهمیەتی چییە با هەر قسە بکەن.
ئەهمیەت پێ نەدان
(مست. لا.) بە هیچ زانین، بێ قیمەت تەمەشا کردن، حورمەت نەگرتن. هەر ئەهەمیەتیشی پێ نەدا و نەیهێشت بچێتە ژوورەوە، ئەم جۆرە قسانە ئیمڕۆ باویان نەماوە کەس ئەهمیەتیان پێ نادا.
ئەهمیەت پێدان
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) ١- بە هیندگرتن، بایەخ پێدان ٢- (کن.) قەدر و حورمەت گرتنی کەسێ. وادیارە ئەهمیەتێکی زۆریان پێداوە، لەوە دەچێ ئەهمیەتی پی بدرێ.
ئەهۆ
[[ئە+هۆ]]
(ند.)، (ئم.) بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە کار و کردەوە یا قسەی یەکێک. ئەهۆ! دە بڕۆ وازمان لێ بێنە، ئەهۆ! کوڕە دەیبڕەوە. * ئەیهۆ.
ئەهێو
(ئم.) بۆ نیشاندانی باوەڕنە کردن، یان گالتە بە قسەی یەکێک کردن. ئەهێو! بەخوا بابە تەڕی تێ نەگێیشتووی، ئەهێو! نامە خوا قسە لەوە باشتر هەر نابێ.
ئەوا
[[ئەوە+ئا]]
(شر.) تم: ئەوەتا. ((.. کەوشەکانیشم ئەوا بە حاڵ بە پێمەوە گیر دەبن..)) (قزڵجی: پێکەنین-٣٦٩. ((ئەوا تۆ دەڕۆی بە ناڕەزای دڵ، خودات دەگەڵ بێ مەنزڵ بە مەنزڵ.)) (فۆلکلۆر).
ئەواری
[[ئەوار+ئی]]
(پبت.) ١- بە دوای ڕیشەی مەسدەرەوە دەنووسێ و دەیکا بە حاسڵ مەسدەر. خوێندەواری. ٢- بە دوای ناو یا سفەتەوە دەلکێ و دەیکا بە ناوی مەسدەر. کۆڵەواری، کوردەواری، کوێرەواری ٠کوێرەوەری).
ئەوانە
[[ئەوان+ئە]]
(ز.٠ زەمیری ئیشارەیە بۆ جەمع. ئەوانە کێ بوون لە ماڵی ئێوە، ئەوانە بۆ کوێ دەبەی.
ئەوتۆ
[[ئەو+ تۆ (طور)]، [کو. عا.]]
(بنت.) ١- جۆرێک، چەشنێکی وا، شێوەیەک. ٢- (مج.) (ست.) شایانی باس. ((...وەکوو هەوری بەهار بە گوڕ ئەهاتن بە خترایی تێ ئەپەڕین و یادێکی ئەوتۆی پاش خۆیان بەجێ نەئەهێشت.)) (قەفتان: چیرۆک-٤). * وەتۆ.
ئەوج
(نا.) بەرزی، بڵیندی. ٢- بەرزترین شوێنی جێگا یا شتێک، باڵاترین پایە. ((لە عەرسەی ئەوجی عەشقت بازی دڵ هەڵسا لە دەورانا)) ((بە بەرقی پەرتەوی حوسنت پەڕی سووتا لە تەیرانا)) (سالم: گم-٣٥) ((سیابازێک بووم سیابازێک بووم)) ((لە ئەوجی گەردوون تیژ پەڕوازێک بووم)) (پیرەمێرد-٢٣١) تێبــ.- ئەم وشە لە سانسکرێتیدا (ئوچچە)یە تم: (معین: فەرهەنگ، ج١-٣٩٩) و لە پەهلەویدا بۆتە (ئۆج) و ئەوجار عەرەبی وەریگرتووە و کردوویەتە (ئەوج) و سەرلەنوێ هاتۆتە ناو کوردی و فارسی. هس.: (تو.) ئوجا.
ئەوجا
[[ئەو+جا] (جار)]]
(بنت.)، (کی.) ١- کەوابوو، کەوابێ، لەو حاڵەتەدا، لە حاڵێکی وادا. ٢- پاشان، لە پاشان. ((... دەوجا (دەئەوجا) یا دەبێ ڕەخنە نەگرێ و بە تەواوی خامۆش بێ...)) (مەسعوود: حاجی، ب١-٧) *ئەوجار، ئەوجارەکە، ئیمجا، ئیمجار.
ئەوجار
(بنت.) تم: ئەوجا. ئەوجار نۆرەی ئەو بەزم و ڕەزمەیە.
ئەوجارەکە
(بنت.) تم: ئەوجا. ئەوجار نۆرەی ئەو بەزم و ڕەزمەیە.
ئەوجاڕ
[[؟]]
(نت.)، (سەردەشت) نیسبەت و پێوەندی دوو ژنان دەگەڵ یەکتری، کە شوویان بە دوو برایان کردبێ. *هەوگیان، هێوەرژن. تێبــ.- من بۆ ئەوە دەچم کە (جاڕ) عەرەبی بێ کە بە مانای هاوسێیە.
ئەورۆپا
(نا.)، (کعر.) تم: ئۆرۆپا.
ئەوزاع
[[=عا.: ئەوزاع (وەزع)]]
(نا.) ١- چلۆنایەتی، حاڵ و ئەحواڵ. ٢- (مج.) چلۆنایەتی ژیان و دارایی کەسێک. لە سایەی خواوە ئەوزاعی باشە.
ئەوسا
[[ئەو+سا (؟)]]
(بنت.) ١- ئەو کاتە، ئەو دەمە. ((...ئەوڕەحمان تۆ ئەوسا گوتت ماستم هێناوە بیفرۆشم...)) (قزڵجی: پێکەنین-١٢٠). ٢- پاش ئەوە، پاشان، پاش حاڵێ کە لە پیشدا باسی لێ کرابێ. ((...مناڵەش ئەیدا زریکە و ژیر نەئەبۆوە هەتا دایکە ئەیگرتە باوەش، ئەوسا خێرا فرمێسکی وشک ئەبوو.)) (قەفتان: چیرۆک-٣).