تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەللی ڕەم
[[ئەللی (پەنجا)+ ڕەم (درەم)]، [تو. کو.]]
(نت.)، (کعر.) سەنگێکە بۆ کێشانی شت، بەشێکە لە هەشت بەشی حۆقەیەک، بە حۆقەی سلەیمانی دەکاتە ٤٥٠ گرام.
ئەلمۆدە
١- (نت.)، (کعر.) ژنێکی جلوبەرگی فەڕەنگی دەبەرکا و چارشێو (عەبا) بەسەر دانەدا. ((مێخەکبەند ئەخشێ لە ناو مەمکانی)) ((هەزار ئەلمۆدە بێ بە قوربانی)) (پیرەمێرد-٢١٠) ٢- (ست.) هەموو شتێکی جیا لە داب و دەستووری کوردەواری، کە لە فەڕەنگان وەرگیرابێ. کەوشی ئەلمۆدە، کراسی ئەلمۆدە، ژنێکی ئەلمۆدە. هس.: مۆد، مۆدە. تێبــ.- وا دەزانم ئەم وشەیە لە (ئالامۆد)ی فرەنسی وەرگیرابێ و لە ڕێگای زمانی تورکییەوە هاتبێتە ناو زمانی کوردییەوە.
ئەلوات
[[=عا.: ئەلوات (لوطی)]]
ئەلواتی
[[ئەلوات+ئی]، [عا. کو.]]
(حمس.) ١- بێشەرمی، سەرسەرێتی، هەرزەیی. ٢- کاری پیاوی ملهوڕ و شەڕانی، شەڕ و گێچەڵ بە خەڵک فرۆشتن، تەشقەڵە. ٣- دەست بڵاوی و سەخاوەتێک کە سەرچاوەکەی فیز و ئیفادە فرۆشتن بێ نەک پارەداری. نازانم ئەو ئەلواتییە چییە ئەم کوڕە دەستی داوەتێ شەرم مەعنا نایزانێ، بابە گیان لەباتی ئەو ئەلواتییەی بە سەر ئێمەوە دەیکەی منداڵەکانی خۆت تێر و پۆشتە کەی باشترە.
ئەلوەدا
[[-عا.: الوداع]]
(س.) ١- وێڵ، سەرگەردان، ئاوارە. ٢- بە تەمای...، لە بیری... لە هەوڵ و تەقەلای... ((بەڵگش نە درەخت زایف و زەردەن)) ((ڕوحش ئەلوادەی ئاداب و دەردەن)) (خانا-٦٨٣) *(مک.) هەڵوەدا.
ئەلەتریک
(نا.) تم: ئەلەتریک.
ئەلەم
[[=عا" الم]]
(نا.) ئیش، ئازار، ژان. ((جل شڕ و ملخوار و سەرکز، هاودەمم دەرد و ئەلەم)) ((عاجز و زار و زەلیل و مات و هەم دڵپارە بووم)) (سەلام-١٠٥) هس.: عەلەم.
ئەلەنگە
[[؟]]
(نا.)، (مک.) زمانە چکۆڵە. ((بە ئەلەنگەی نەنکییەوە)) جنێوێکی دۆستانەیە کە کەس لەدڵی گران نایە. تێبــ.-من ئەم وشەیە و ڕستەکەشم بیستبوو بەڵام نەمدەزانی مانای چییە. تا کاک هێمن تێیگەیاندم.
ئەلەکترۆن
[[=یۆنانی: ئێلێکترۆن (کارەبای زەرد) ئەوەی تەسبیح و... لێ دروست دەکرێ (لەبەر ئەو هێزە شت ڕاکێشەی تێدای]
(نا.) ئەو (زەڕڕە) زۆر زۆر بچووکانەی کە بە چاو نابیندرین، کارەبای سارد (سالب)یان تێدایە و ئەستێرە چۆن بە دەوری (خۆر)دا دەسووڕێنەوە، ئەوانیش بە خێرایی ٤٨ هەزار کیلۆمەتر لە سانیەیەکدا بە دەوری ناوکەی (ئاتۆم)دا دەسووڕێنەوە (تم: معین. فەرهەنگ، ج١-٣٤١) ژمارەی ئەلەکترۆن لە هەر جیسمێکدا فەرق دەکا و هەر ئەلەکترۆنەی لە مەدارێکدا دەسووڕێتەوە.
ئەلەکتریسیتە
[[فرەنسی: لە (ئێلێکترۆن)ی یۆنانی]]
(نا.)، (کئێر.) هێزێکە کە لە ئەنجامی لێک خشانی دوو جیسمدا پەیدا دەبێ و شتی سووک (وردە کاغەز،کا، سووتوو،...) ڕادەکیشێ، وەکوو چۆن تەسبیحی کارەبا لە پارچەی خۆی بخشێندرێ، یا شانەی باغە پاش ئەوەی سەری پێ داهێنرا، شتی سووکەڵە هەڵدەگرن. ئەمە سادەترین چەشنێتی. ئێستا بەهۆی کاری دوولانە (تەفاعول)ی کیمیایی کە لە (پیل)دا پێکدێ و هەروەها بەهۆی کاری مەکینە (داینەمۆ)، بۆ پێویستەکانی جۆربەجۆری ژیانی ئیمڕۆی ئادەمیزاد، سازدەکرێ و کەڵکی لێ وەردەگیرێ *(کئێر.) بەرق. برووسکە. (کعر.) کارەبا.
ئەلەکتریک
[[-فرەنسی: هەر شتێک و کارێکی پێوەندە بە ئەلەکتریسیتەوە هەبێ]]
(نا.)، (کئێر.) ١- لەباتی ئەلەکتریسیتە بەکاردێت. ٢- دەزگای تەل و گڵۆپ کە لەباتی چرا ناوماڵ و خانووی پێ ڕووناک دەکرێتەوە. ٣- چرای دەستی کە بە (پیل) کار دەکا. ((ڕەهنومای گومبووی هەردەی هەوایی)) ((ئەلەکتریکی تەلی بینایی)) (پیرەمێرد-٣٦٦) *ئەلەکتریک. عەلەکتریک. تێبــ.- ئەم وشەیە زیاتر لە گفتوگۆی زانستی و ناو خوێندەواران دەبیسرێ، خەڵک بەگشتی شێوە کوردییەکانی بەکاردێنن.
ئەم
[[ست: ئییم، ئییمە. پە: ئێت، ئێن]]
(ز.) زەمیری ئیشاڕەیە بۆ نیزیک. ئەم کتێبــ.ە، ئەم پیاوە -مەبەست کتێبــ. یا پیاوێکە لە هەمو کتێبــ. و پیاوێکی دیکەی (لەبەرچاو) نیزیکتر بن- ((...چاوێک، چاوێک... ئەم هەموو دنیایەی گرتۆتە خۆی...)) (مەم: چیرۆکەکان- ١٣٨) *(مک.) ئەو، (بک.) ئەڤ، (هو.)یە.
ئەمانە
[[١-ئەمان + ٢- ئە/٢]]
(ز.) زەمیری ئیشاڕەیە. ((... ئێمە ئەمانە بە خۆ ئەزانین و لە خۆمانیان جیا ناکەینەوە...)) (بلە؛ ژان-١٥٨) *(مک.) ئەوانە.
ئەمانەت
[[=عا.: امانە]]
(نمس.) ١- ڕاستی و دەست پاکی. ٢- تم: ئامانەتی. ((زۆر کەم ئەمێنێ نوێژ و جەماعەت)) ((لە ئەمانەتیش ئەکەن خیانەت)) (پیرەمیرد-٢٥٧) ٣- (مج.) گیان، ڕووح. خوا هەروەختێ حەزی کرد با ئەمانەتی خۆی بەرێتەوە.
ئەمانەتی
[[عا. کو.]]
(نا.)، (مک.) تم: ئامانەتی.
ئەماڕەت
[[=عا.: امارە]]
١- (نمس.) حوکمداری کردن، میرێتی کردن... دەوری ئەماڕەت لە کوردستان مێژووی تایبەتی هەیە. ٢- (نا.) ئەو مەڵبەندەی دەبەردەستی میرێک دایە، *میرنشین. ئەماڕەتی بۆتان، ئەماڕەتی سۆران.
ئەمبار
[[پە: هەنبار، لە (هامپەر)ی ئاوێستایی بە مانای ئاخنین، پڕکردن و داگرتن وەرگیراوە]]
(نا.)، (مک.) تم: عەمبار. ((... کە بێژینگی دەدەستی خۆی دایە و جۆخینی خۆی پاک دەکا و گەنمی خۆی دەئەمبارێدا خڕ دەکاتەوە...)) (ئینجیل: مەتی-٦).
ئەمجا
(بنت.)، (کعر.) تم: ئەمجار. (( ئەمجا دەچوونە شارەوە ناوماڵی عاسیمە)) ((بێت و بنووسرێت نابێتە خوێی چێشت ئەمەکەمە)) (پیرەمێرد-٢٥١)
ئەمجار
(نت. بنت.)، (کعر.) ١- ئەم کەڕەتە، ئەم دەفعەیە. ئەم جارەش لەبەر خاتری عەبە وازی لێ بێنە. ئەمجار نۆرەی ئەم بەزم و ڕەزمەمانە. ((وتیان، هەرچەند خوێن کەوتە بەینەوە)) ((ئەمجارە هاتووین ئاشتت کەینەوە)) (پیرەمێرد-١٨٤) ٢- پاش ئەمە، دوای ڕووداویک. ((... ئەمجار پیرۆتیش هەر چەندە وەیسە تەقەلای دەدا نەهێڵێ کاربکا کەلکی نەدەگرت...)) (قزڵجی: پێکەنین-٨٠) ٣- تم: ئەوجا. *ئەمجا، ئەوجا،ئەوجار، ئینجا، ئینجار، ئینجارەکە، ئینجارەکانێ، ئینجاکوو، ئینجاکوونێ.
ئەمر
[[=عا.: امر]]
(نا.) حوکم،فەرمان.. ((پیاو بە ئەمری ژن ئەچێت بەڕێوە)) ((لە مەجلیسدا نان دەخۆن بەپێوە)) (پیرەمێرد-٢٥٧) *عەمر.