تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەونە
(بنت.)، (سن.) تم: ئەمەندە.
ئەوهە
[[ئەو+هە]]
(ز.)، (مک.) تم: ١- ئەوە. ((وەڵڵاهی شەیتان ڕمۆزنە، ئەمن بە دەستی ئەوهەی دەچم.)) (تحفە: ج٢-٧٤٩. تێبــ. آ) کەرتی دووەمی ئەم وشەیە (هە) تەحدیدێکی زیاتر لە (١-ئەوە) زیاد دەکا و بۆ (مشارالیە)ێکی نیزیکتر بەکاردێت. ب) هە، خۆی لە ئاویستادا زەمیری سێیەم کەسی غاییبی مێینەیە و نێرینەکەی (ها)یە. تم: (پد: یگد، ج٢-٣١٩).
ئەوڕاق
[[-عا.: ئەوڕاق (وەرەق)]]
(نا.( ١- گەڵای دار و درەختان. ((مەیلی بکە بە سەوزە درەختانی مەدرەسە)) ((ئەوڕاقیان مقەدەمەیی شینیە یا سوور)) (نالی-مقبل-١٧) ٢- کاغەزی نووسین، کاغەزەکان. ٣- کۆمەڵێ کاغەز کە دەربارەی کەسێ شتێ یا کار و مەسەلەیەک نووسرابن. ئەوڕاقەکانیان ناردوە بۆ بەغدا هێشتا نەهاتۆتەوە. باش چاوەش ئەوڕاقەکانی ئەم کابرایە بێنە.
ئەوڕاقی ئیعتماد
(نت.) تم: ئیعتبارنامە.
ئەوک
(نا.)، (مک.) ١- شوێنێکە لە نێوان دەم و گەرووی ئادەمیزاد، زارکی گەروو. پارووی دە ئەوکی گیرا، دڕووی ماسی دە ئەوکی مابوو. ٢- (مج.) بەرانبەری ئەو شوێنە (ئەوکبەڵام لە دیوی دەرەوە کە دەکەوێتە نێوان قوڕقوڕۆچکە و ژێرچەنە. دەستی دە ئەوکی نابوو هێندەی نەمابوو بیخنکێنێ. تێبــ.- لای پێشەوەی ئەوک زمانە چکۆڵەیە و ئەو لاولای (ئاڵوو)ن لای سەرەوەشی دەگاتە دوایی کونە لووتان و لوولەی هەناسە و ئەو لوولەی کە خواردنی پێدا دەچێتە ورگەوە دەکەونە لای خوارەوەی.
ئەویانە
[[ئەو+ یە (یەک) +ئانە]]
(نت.) ناوی ئیشاڕەیە بۆ (ئەو)ێک لەناو کۆمەڵێ (ئەو)دا، *ئەوەیان.
ئەویتر
[[ئەو+ ئی+تر]]
(نت.)، (کعر.) تم: ئەویکە.
ئەویدی
[[ئەو+ئی+دی]]
(نت.)، (مک.) تم: ئەمیکە.
ئەویدیکە
[[ئەویدی+ئەکە]]
(نت.)، (مک.) تم: ئەمیکە.
ئەویستاکێ
(بنت.)، (مک.) تم: ئێستاکێ.
ئەویکە
[[ئەو+ ئە+ئەکە]]
(نت.)، (کعر.) ناوی ئیشاڕەیە بۆ شتێکی معینی دوور، کە لە ناو چەند شتێکی هاوچەشنی خۆیدا بە ئیشاڕە دیاری دەکرێ. * ئەویتر.
ئەوێ
[[ئەو+ئێ]]
(ز.) زەمیری ئیشاڕەیە بۆ شوێنێکی دوور. // ئەمێ. ((... بۆ کاروباری ئەوێ دایرەکیان دانا بە ناوی...)) (قزڵجی: پێکەنین-٤٩).
ئەوێستا
[[ئەو + ئێست +ئا (٢-ئە)]]
(بنت.)، (مک.) تم: ئێستا ((ئەو وەختی هاتە کن شاگردان و بەوانی گوت: ئەوێستا بنوون و بحەسێنەوە...)) (ئینجیل؛ مەتی-٧٩).
ئەوێستاکە
(بنت.)، (مک.) تم: ئێستاکە.
ئەوێندەرێ
[[ئەوێ + هەندەر + ئێ]]
(بنت.)، (مک.) تم: ئەوێ. تێبــ. آ) بەشی دووەمی ئەم وشەیە (هەندەر)ە کە لە وشەی (هەندەران)ی موکریانیدا بە مەعنای (جێگایان) دەبیندرێ. ب) جەمعی ئەم وشەیە (ئەوێندەرانێ)یە، وشەیەکی تریش هەیە کە (ئەوەندەران)ە.
ئەوەتا
[[ئەوە+تا]]
(شر.) تم: ئەمەتا. ((... ئەوەتا گێژێکی گەورە دە بەحریدا بووو وەها کە گەمێ لە شەپۆلان دادەپۆشرا...)) (ئینجیل: مەتی-٢٠). ((... ئاخری مانگێ ئەفەندی گوتی: کوا دەفتەری مالەوە؟ -ئەوەتا.)) (قزڵجی: پێکەنین-٣٦). * ئەوەیانێ، ئەوەسا، ئەوەسە.
ئەوەتانێ
[[ئەوەتا+ئانێ]]
(شر.) تم؛ ئەوەتا.
ئەوەتی
(شر.) تم: ئەوەتەی.
ئەوەتەی
[[ئەوەتە+ ی (ز.)]]
(شر.) لەو کاتەوە کە... (ڕستەی دوایی کاتەکە دیاری دەکا). ئەوەتەی لە بەندیخانە هاتۆتە دەر کەم دوێ بووە. ئەوەتەی هەیە وای بە خۆیەوە نەدیوە. تێبــ. - آ) گەلێ جاران (لەلە پێشەوە دێ. ب) لە زمانی ئاوێستاییدا (ئەڤەتە، ئەڤەتهە) بە مانای: (ئەوەندە، هێندە زۆر و ئاوا، ئەو جوورە، بەو چەشنەی) هاتووە. تم: (ئەوڕەنگ: بەهرام-١٨٧). هەروەها (یەوەت) مانای (تاوەختێکی، هەرچەند) دەدا. تم: (پد: یگد، ج٢-٢١٧) *ئەوەتی، لەوەتی، لەوەتەی، لەوەتا.
ئەوەجە
[[=عا.: حوج]]
(نا.)، (سن.) پێویستی، پێداویستی، ئیحتیاج، حەوجێ.