تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەندەروون
[[پە: ئەندەرۆن]
(نا.)، (کئێر.) ١- ژووری ماڵ، ئەو بەشەی ماڵ کە ژن و منداڵی لێ دادەنیشن. *حەرەم// بیروونی. ((یارم لە ئەندەروون هات دەستی ڕەقیب لە دەستا)) ((غەمناک و شادمانم ڕەحمەت عەزابی هێنا)) (سالم: گم-٣٥). ٢- ناوەوەی هەموو شتێک، * داخڵ. لە ئەندەروونی ئەشکەوتەوە هاتە دەر// دەرێ، دەرەوە. ٣- ناوزگ، دەروون. ((میرزا تەها! میرزا تەها ئەمە ئەگەر ئەو ئاوەمان خواردباوە و ئەو عەقڕەبە چووبا دە ئەندەروونمانەوە ئەندەروونی وەبەر نێشان داباین تەکلیفە مە چ بوو.)) (حوسێن ئاغای حاجی خۆشێ) تێبــ.- ئەم وشەیە لە دوو کەرتی (ئەندەر) و (ڕوون) پێکهاتووە، بەشی دووەم (ڕوون) لە پەهلەویدا بە مانای (لا، تەرەف...) وەکوو پاشبەند بەکارهاتووە، تم: (فرە: پفا-٣٨٩)، بەم پێیە مانای وشەکە دەبیتە: لای ناوەوە، ژوورەوە.
ئەنزەڕووت
[[؟]]
(نا.) مادەیەکە وەکوو جەوی، ڕەنگی سوور، زەرد یا سپییە، تامی تاڵە، لە دارێکی دڕکاوی کە گەڵای وە گەڵای مۆرد دەچێ دەگیرێ. تم: (معین: فەرهەن، ج١-٣٧٨) و زیاتر لە هەتواناندا دەکار دەکرێ. * عەنزەڕووت (معر بە).
ئەنعام
[[-عا.: انعام]]
(نا.)، (کئێر.) خەڵات. * بەخشیش. (( کوتی: ئافەریم وەزیر، ئەنعامی بدەن بە وەزیری)) (تحفە: ج١-٢٤٥) ئەوەندە زیرەکە تا ئێستا چەند جار ئەنعامی وەرگرتووە.
ئەنفلۆنزە
[[ئیتالی]]
(نا.) نەخۆشییەکە، بە هۆی (ڤیرووس)ی تایبەتی تووشی ئینسان دێت و (تا) لە پیاو دێنێ، هەندێ جار هەڵامەتیشی دەگەڵە و خەڵک لە یەکتری دەگرنەوە. تێبــ.- ئەم وشەیە کە لەم نیزیکانەدا- لام وایە لە ساڵەکانی ١٩٥٠دا- هاتۆتە ناو زمانی کوردی، ئەسڵی خۆی بە مەعنای (کارتێکردن، تەئسیر، نفووز) هاتووە و هیچ پێوەندی دەگەڵ نەخۆشێکە نییە، کەچی لە هەموو دنیادا هەر ئەم ناوە لە سەر زارانە و (گرتپ) کە ناوی عیلمی ئەم نەخۆشێیە بە زمانی کەسدا نایەت.
ئەنقەست
[[= عا.: عن قصد]]
(بنت.) ١- بە ئارەزەروو، بە هەوەس، بە تایبەتی. ((...وەکوو بە ئەنقەست بۆ من وەستا بێت، چاوەڕوانی ئەوە بێت بزانێ ئەو کارەی من ئەنجامی بە چی ئەگات)) (قەفتان: چیرۆک-٣٣). ٢- بە عەمدی (یەکێک کارێک بکا و هەر سووریش بێ لەسەر کردنی). دوو سەعاتە لەوێ چەقیوە بە ئەنقەست ناڕوا. *ئانقەست.
ئەنوا
[[؟]]
(نا.)، (مک.) ١-پەنا، جێگەیەکی پیاو خۆی تێدا بشارێتەوە، شوێنی حاوانەوە. ٢- (مج.) مایەی بەڕێ چوون و گوزەران. ((...هونەرمەندە گەورەکان لانەواز و بێ ئەنوا مانەوە...)) (هێمن) سەرەتای (تحفە: ج١-١٢).
ئەنگافتن
(مست. مت.)، (کی.) تم: ئەنگاوتن.
ئەنگافتە
(نمف.)، (کی.) تم: ئەنگاوتە.
ئەنگامە
(نا.)، (مک.) ١- زۆر و زەبەند، کۆمەڵێکی زۆری خەڵک. ((چەند لەشکرێکی ئەنگامەیە، بۆ قۆشەن و بە زەمزەمەیە)) (تحفە: ج١-٢٠٦). ٢- کار و کردەوە یا هەرا و هۆریای زۆر و سەرنج ڕاکێشتاقە کەسێ بەرپای کا یا کۆمەڵە خەڵکێ). * هەنگامە. تێبــ.- من ئەم وشەم هەر بە (هەنگامە) بیستووە.
ئەنگاوتن
(مست. مت.) ١- بەرد، تیر، گوللە و... لە نیشانەدان. فیشەکی بە خەسار نەدەچوو هەر دەستی لە پەلەپیتکە بەردەدا یەکێکی دەنگاوت، (دەئەنگاوت). ئەو هەموو بەردەت هاویشتێ نەت ئەنگاوت. هەر دەیئەنگێوم بۆ کوێ دەچێ. ٢- بە نەفەس و هێزی ڕوحی کەسێک تووشی ناڕەحەتی و گیر و گرفت کردن. لێمان بوونە شێخ مەند و شێخ ڕەش هەر لەوەی ئازان یەکتری بنفێون (بئەنگێون)، باسی ئەم شەخسە مەکە زۆر تووڕەیە تا ئێستا چەند کەسی ئەنگاوتووە. ٣- (مج.) دیتن، بەدی کردن. ((برایم خۆ من بە قسەی شەیتانانم دەگەڵ نەکردی، لە ڕازی کانییەم بۆ خۆم بەچاو ئەنگاوتی)) (تحفە: ج١-٣٧٦). * ئەنگافتن، پێکان (ماددی و مەعنەوی)، هەنگاوتن. (بک.) هەنگافتن. تێبــ.- مانای تەرکیبی ئەم وشەیە دەبێتە: لێل نیزیک کردنەوە، پێکەوە بەند کردن. تم: ئەنجامە.
ئەنگاوتە
(نمف. سمف.: ئەنگاوتن)، (مک.) شتێ یا کەسێ کە هۆیەکی غەیرە ماددی پێکابێتی. ڕەببی ڕۆڵە ئەنگاوتەبی. کچی دایکم حەکیمی چی ئەوە ئەنگاوتە بووە خێری بۆ لە خۆ بگرن. * ئەنگافتە. هس.: ئەنگواو، ئەنگێوراو.
ئەنگاوتە بوون
(مست. لا.)، (مک.) کتوپڕ نەخۆش کەوتن، تووشی بەڵایەک بوون ( بێ ئەوەی هۆیەکی دیاری هەبێ).
ئەنگوان
(مس. لا.)، (مک.) بەرد، تیر، گوللە و... وێکەوتن، پێکران بە شتێکت ماددی. لە شەڕەکەی دوێنێ تەنیا دوو کەس ئەنگوان. تێبــ.- ئەم مەسدەرە لەوانەیە کە فاعیلی دیارنییە.
ئەنگواو
(نمف: ئەنگوان)، (مک.) تم: ئەنگێوراو.
ئەنگوتک
[[؟]]
(نا.)، (مک.) بەشی نانێک هەویر کە جیا کرابێتەوە و تۆپەڵ کرابێ بۆ ئەوەی پان کرێتەوە و بکرێ بە نان. * (بک.) پەپک. پەپکە. گونک، گونتک.
ئەنگوتک گرتن
(مست. مت.)، (مک.) بەش بەش کردنی هەویر، هەر بەشەی بۆ نانێ، کولێرە و... یەک و ئامادە کردنی بۆ پان کردنەوە و کردنی بە نان. خێرا ئەنگوتکەکان بگرە تا تەندوورەکە دادەمرکێتەوە، ئەوە ئەنگوتکت نەگرتووە.
ئەنگوس
(نا.)، (سن.) تم: ئەنگوست.
ئەنگوست
[[پە؛ ئەنگوست]]
(نا.)، (مک.) ١- هەریەک لەو پێنج ئەندامەی کە بە ئاخری دەست و قاچی ئینسانەوە بەندن. ((ئەنگوستی داکی خوازیم بە ڕیشە ئەنگوستی هەروەک درێشە)) (بەردەشانی: وردیی-٣٨) ٢- واحیدێکە بۆ دیاری کردنی ئەستوورایی و پانایی شت. بەقەد ئەنگوستی گەورە ئەستوور بوو، با دوو ئەنگوست پانتر بێ. * ئەموست، ئەنگوس، پەنجە، قامک، (بک.) تلی، تبل، (جنو. جف.) کلک.
ئەنگوستیلە
[[ئەنگوست+ئیلە]]
(نت.) ئاڵقەیەکی مەعدەنە (زیاتر: زێڕ یا زێو) نەقیمێکی بەردی بە نرخ (یاقووت، پیرۆزە، ئەڵماس...) یا هەر بەردێکی دیکەی تێدەگرن و بۆ جوانی دەکرێتە پەنجەوە. (( تا ببنە هەواڵی دیدەموستان)) (( ئەنگوستیلە دەرخران لە دەستان)) (هەژار: مەم و زین-٢٩) * ئەموستییلە، ئەنگوستەویلە، کلکەوانە.
ئەنگوستیلەی دروومان
(نت.)، (مک.) پارچە مەعدەنێکە لە شێوەی کڵاوی بەڕوو، بەڵام قووڵترە دیوی دەرەوەی کونج کونجە، لە کاتی دروومانا دەیکەنە سەری قامکەوە و پاڵی پێ بە دەرزییەوە دەنێن، نایەڵێ قامکیان دەرزیی تێڕابچێ. *قووچەکە.