تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



١-ئەمە
[[ئەم + ئە]]
(نت.) ناوی ئیشاڕەتە بۆ نیزیک. ئەمە چ زەزنازەنایەکتانە منداڵینە؟ ((... ئەمە کێیە جوێن بە چاوساغەکە دەدا...)) (بیرەوەری خۆم) ((... باشە دەی فەرموو ئەمە قەڵەم و کاغەز...)) (قزڵجی: پێکەنین-٧٣) *(مک.) ئەوە،. (بک.) ئەڤ، ئەڤا، ئەڤە.
٢- ئەمە
[[ست: ئەهما. پە: ئەماه]]
(ز.)، (مک.) زەمیری نەلکاوی یەکەم کەسی جەمعە (ئەوانەی قسە دەکەن). ((... قەرزی مەبەخشە چلۆنێکی ئەمەش قەرزدارانی خۆمان دەبەخشین)) (ئینجیل: مەتی-١٤) ٨ئێمە، مە. (بک.) ئەم، مە.
ئەمەتا
[[ئەمە+تا]]
(شر.) وەڵامی پرسیاری: کامەتا، کوا؟ ی پێ دەدرێتەوە. (جم؛ ئەمەتان). کامەتا کتێبــ.ەکە؟ -ئەمەتا لێرەیە. تێبــ.- ڕەنگە پارچەی دووەمی ئەم وشەیە، دەگەڵ (تا) و (تە)ی ئاوێستایی کە مانایان (ئەم)ە (تم: پد. یگد. ج٢-٣٦٧) پێوەندی هەبێ، لەم خاڵەدا دووپاتە کردنەوەی (ئەم) دەشێ بۆ تەئکید بێ. ڕێشی تێدەچێ کە (تا) لە (ستا)ی ئاوێستایی وەرگیرابێ کە لە پەهلەویدا بۆتە (ئێستاتەن). بە مانای: بوون، هەبوون (تم: فرەوشی: پفا-١٤٤)، هەڵسەنگاندنی دەگەڵ شێوەی سنەیەکەی (ئەمەسە) بۆمان دەردەخا کە ڕای دووەم لە ڕاستی نیزیکترە. * ئەمەتانێ، ئەمەتە، ئەمەسە، ئەوەتا، ئەوەتونێ. (بک.) ئەڤە، ڤایە.
ئەمەتانێ
[[ئەمەتا+ ئانێ]]
(شر.) تم: ئەمەتا.
ئەمەتە
[[ئەمەتا+ئە]]
(شر.٩ تم: ئەمەتا.
ئەمەریکا
(نا.٩، (کعر.) تم؛ ئەمریکا.
ئەمەسە
[[ئەمە+سا]]
(شر.)، (سن.٩ تم: ئەمەتا.
ئەمەل
[[=عا.: امل]]
(نا.) تم: ئومێد. هیچ ئەمەلی نەماوە ڕوحمی خوا نەبێ، ئەمەلت بەم کابرایە نەبێ. (( خستییە ناو قەفەس، بڕا، ڕێی ئەمەل)) ((هیچ چارەی نەما، بێجگە لە ئەجەل)) (سەلام-١٤٠)
ئەمەند
[[ئەم+هەند]]
(بنت.) تم: ئەمەندە.
ئەمەندووسکانە
[[ئەمەندووسکە+ئانە]]
(بنت.) تم: ئەمەندووکانە.
ئەمەندووسکە
[[ئەمەند+ ئووسکە=ئووچکە]]
(بنت.) تم: ئەمەندووچکە. تێبــ.- دەنگی (چ)ی ئووچکە لەسەر زمانان بۆتە (س).
ئەمەندووچکە
[[ئەمەند+ ئووچکە]]
(بنت.) میقدارێکی کەمتر لە ئەمەندووکەی پێ دیاری دەکرێ. *ئەمەندووسکە، ئەوەندووسکە.
ئەمەندووکانە
[[ئەمەندووکە+ ئانە]]
(بنت.) بۆ موبالغە لە بچووک نیشاندانی شتێکدا. هێشتا ئەمەندووکانەیە، وایە! گەورەتربێ چۆن دەبێ. *ئەمەندووسکانە.
ئەمەندووکە
[[ئەمەند+ئووکە]]
)بنت.) میقدارێکی کەمتر لە (ئەمەندە) پێشان دەدا.
ئەمەندە
[[ئەم+ هەند (هێند) +ئە]]
(بنت.) ١- بە شێوەیەکی نامەحدوود میقدارێک پێشان دەدا (جاروبارە بە ئیشاڕەی دەست یان بەراوردکردن دەگەڵ شتێکی تر تەحدید دەکرێ). ماریکمان کوشت ئەمەندە دریژ بوو نەبێتەوە، ئەمەندەی بەرچیغێکیش ئەستوور بوو. قەت وڵاغم نەدیوە ئەمەندە بەرز و شۆخ. ئافرەتی ئەمەندە خوان هەر نابێتەوە. ٢- وەڵامی پرسیاری (چەند) و (چەندە)ی پێ دەدرێتەوە. مارەکەی کوشتتان چەندە درێژ بوو؟ -ئەمەندەی پشتێندێک. *ئەمەند، ئەمەنە، ئەوەند، ئەوەندە، ئەوەنە، هێندە.
ئەمەنی
(پب.) بە دوای ڕەگی هەندێ فیعلی ڕابردۆوە دەنووسێ و ناوی شتێکی لێ پێکدێنی کە (فیعل)ەکە بەبێ ئەو سەرناگرێ. (تم: هبێد-٤٤و٤٥). سووتەمەنی (ئەو شتەی سووتان بێ ئەو نابێ)، خواردەمەنی (ئەو شتانەی بۆ خواردن دەشێن). تێبــ.- لەم ساڵانەی دواییدا وشەی (چاپەمەنی) لەباتی (مطبوعات)ی عەرەبی داتاشراوە. ئەمە بە دوو سەران هەڵەیە، یەکیان پاشبەندەکە خراوەتە سەر (ناو)ێک و ناوێکی تری پی دروست کراوە، کە دەگەڵ ڕەوتی زمانی کوردیدا رێک نییە. دووەمیان ئەوەیە ئەگەر چاومان لەو هەڵەیەش قووچاند دەبوایە وشە تازەکە مانای (کەرەستەی چاپ) یا (نووسراوێکی بۆ چاپ کردن) ئامادە کراوە، بدات کەچی دەبینین لاباتی چاپکراو بەکار دەهێنرێ.
ئەمەنە
(بنت.)،(سن.) تم: ئەمەندە. تێبــ.- لە قسە کردنا (ن)ە کە تۆزێک دەگیرێ، هەروەکوو (ن)ێکی سووکی لە پێشەوەبێ وایە.
ئەمەگ
[[؟]]
(نا.٩ ١-کاری سەخت و قورس کر پیاو ماندوو بکا. هس؛ ئەرک. ٢- ئەو حەقەیە کە دایک و باب لەبەر ماندوویەتی پێگەیاندن و بەخێوکردن، دەیانکەوێتە سەر منداڵی خۆیان. کوڕ قەت لە ئەمەگی دایک و باب دەرناچی، ڕۆڵە ڕەببی ئەمەگم بتگرێ. ٣- (مج.) حەقێکی لە ئەنجامی ماندووبوون بە کەسێکەوە (جێبەجێ کردنی کارێکی، ڕزگارکردنی لە تەنگانە، لەکۆڵ کردنەوەی گیروگرفت و...) بۆ یەکێک ساز دەبێ. ئەوەندەی ئەمەگی زۆراب بەسەرەوەیە نەبێتەوە. تێبــ.- آ) لە هەنذێ قامووساندا ئەم وشەیە (ئەمەک) نووسراوە، ئەوی ڕاست بێ بەسەر زمانانەوە بێجگە لە دەنگی (گ) شتێکی تر نابیسترێ. بۆ ئەوەی (ک) تەلەفوز بکرێ پێویستە قورسایی زیاد بخرێتە سەر شەویلاکە. ب) هیندێک بە وشەیەکی تورکی دەزانن (تم: ژابا-٢٠) و لە زمانی ئازەربایجانیشدا بەکاردێت.
ئەمەگ بەجێهێنان
(مست. لا.) پاداشت دانەوە، خزمەت کردنی کەسێک بەرامبەر بە ماندووبوونی بە کارێکەوە، وەفا بەجێگەیاندن. ((.... زۆری نەخایاند دایکیشی ئەمەگی بەجێهێنا و دوای باوکی کەوت بۆ شاری خامۆشان...))، (قزڵجی: پێکەنین-١٠١).
ئەمەگ بەخەسار
[[کو. عا.]]
(ست.) ١- حاڵی دایک و بابێکی منداڵیان نالەبار و ناعاملاوبێ. دایە گیان بە هۆمێدی خودای نایەڵم ئەمەگ بەخەساربی. ئەمەگ بەخەسار خۆی منداڵەکانی یەکێکیان باش دەرنەچوون. ٢- حاڵی کەسێکی سەرەڕای ماندووبوون بە کارێکەوە هیچی بۆ حیساب نەکرێ.
ئەمەگ بەسەرەوە بوون
ژێرباری کەسێک بۆ کەسێکی تر لەبەر ئەوەی کە پێیەوە ماندوو بووە. ((ڕەفیقینە ئەمە زۆرمان ئەمەگی ئەو پیاوەی لەسەرە...)) (تحفە: ج١-١٩٨).
ئەمەگ دانەوە
(مست. لا.) تم: ئەمەگ (ئەمەگ بەجێهێنان).