تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیم
[[ست: ئیم]]
(نا.) شێوەی کۆنی (ئەم)ە و لە چەند وشەیەکدا ماوە و لە هەندێ ناوچەی کوردستان دەکوترێ. ئیمڕۆ، ئیمساڵ، ئیمشەو.
ئیمام
[[=عا.: ئیمام]]
(نا.) ١- پێشەوا و ڕابەری دینی. بە مەزەبی ئیمامی حەنەفی مارەی کەن. ٢- ئەو کەسەی پێش نوێژی، نوێژی جەماعەت دەکا. ئیمامی مزگەوتی هەباساغای. ٣- هەر بەکر. ئیمامی عومبەر، ئیمامی جەحفەری (شیعە) کە یەکەمیان (ئیمامی عەلی) و ئاخریان (مەهدی)یە. ب) هەریەک لەو چوار کەسەی کە پاش پێغەمبەر (ن.خ.) خەلیفەیی ئیسلامیان کرد. ئیمامی ئەبووبەکر. ئیمامی عومبەر ئیمامی عوسمان. ئیمامی عەلی. ٤- تم: ئیمامە.
ئیمامە
[[عا.: ئیمام + کو: ئە]]
(نت.) دەنکە مووروێکی درێژۆکەیە بە سەری تەزبیحەوە دەکرێ. * ئیمام.
ئیمامەت
[[عا.: ئیمامر]]
(نمس.) تم: ئیمامەتی.
ئیمامەتی
[[عا.: ئیمام+ کو: ئەتی]]
(نمس.) ١- پێشەوایی و ڕابەری کاروباری دینی موسوڵمانان. قوربان ئەو ڕەمەزانە تەشریف بێنە ئیمامەتییەکمان بۆ بکە. ٢- یەکێکە لە ئەرکانی ئیمان لە ئایینی شیعەدا *ئیمامەت.
ئیمان
[[=عا.: ئیمان]]
(نا.) تم: ئیمان. تێبــ.- ئەم وشەیە کە دەگەڵ بڵاو بوونەوەی ئیسلامەتی لە کوردستانا هاتۆتە ناو زمانی کوردی هەندێ جار دەنگ بزوێنەکەی (ی) هەروەک عەرەبییەکەی درێژە و هەندێ جارانیش ( بە تایبەتی لە تەرکیبدا) کورت دەبێتەوە و دەبێتە (ژیر=کەسرە)، بۆیە وەک وشەیەکی تەنیا (ی)ەکەی بە درێژ (ی) داندراوە و لە شوێنی خۆی نووسراوە.
ئیمان
[[=عا.: ئیمان]]
(نا.) باوەڕ، بڕوا (دینی و کۆمەڵایەتی) ((...زوڵمی دنیای داگرتووە خوا ڕەحم بە ئیمانەکەمان بکا. (قزڵجی:پێکەنین-٦٦). ((فەرمووی نیشانەی تێکچوونی جیهان)) ((بێ باوەڕییە و زەعیفی ئیمان)) (پیرەمێرد-٢٥٦). خوا ئیمانت داتێ، ئیمانت سڵامەت بێ، ئیمانت لێ نەستێنێ، ئیمانم بە خەباتی میللەتی ککورد بەقەوەتە.
ئیمان هێنان
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) ١- پەیدا کردنی باوەڕی بە ڕێ و شوێنی دینی یا بیروباوەڕێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی (بەگشتی). ٢- موسوڵمان بوونی یەکێکی غەیرە موسوڵمان (بەتایبەتی).
ئیماندار
[[ئیمان + دار]، [عا. کو.]]
(سفا.) تم: ئیماندار.
ئیماندار
[[عا. کو.]]
(سفا.) کەسێکی باوەڕی بە دینی ئیسلام هەبێ. خوا عافووی کا ئیشاڵڵا لە ڕێزی ئیماندارانە و دەچێتە بەحەشتێ. ٢- کەسێکی باوەڕی (بە هەرچییەکی بێ) بەهێز بێ.
ئیمتیحان
[[=عا.: ئیمتیحان]]
ئیمتیحان دان
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) ١- لێبوونەوەی قوتابیان لە وەڵام دانەوەی هەموو ئەو پرسیارانەی بە نیازی تاقی کردنەوەی ڕادەی فێربوون و تێگەیشتنی دەرسەکانیان لێیان دەکرێ. ٢- تم: ئیمتیحان ( لە ئیمتیحان دەرچوون) ئیمتیحانی خۆی داوە پێویست بەم قسانە ناکا.
ئیمتیحان کردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) ١- پرسیار کردن لە قوتابیان، ساڵێ چەند جارێک بە نیازی ئەوەی بزانن ئەوەی خوێندوویانە بە چاکی فێری بوون یان نا. ٢- تاقی کردنەوەی کەسێک بۆ هەر نیازێک و بە هەر شێوەیەک بێ.
ئیمتییاز
[[=عا.: ئیمتییاز]]
(نمس.) ١- جیاوازی نێوان دوو کەس یا دوو شت (بە لای چاکەدا بۆ یەکێکیان)، بە سەردا هەبوون. ئیمتیازی چی بەسەر خدردا هەیە. ئەو ئیمتیازە چییە بۆ شێرکۆ؟. ٢- ئیجازەیەکی دەوڵەت بۆ دامەزراندنی کارگە، دەرهێنانی مەعدەن، بڵاو کردنەوەی ڕۆژنامە و گۆڤار و... دەیدا بە کەسێ یا کەسانێ.
ئیمجار
[[ئیم + جا (جار)]]
(بنت.) تم: ئەوجا.
ئیمزا
[[=عا.: ئیمزا]]
(نا.) نیشانەیەکە لە کۆتایی نامە و...دا دەندرێ، نووسینی ناوی نووسەری نامەیە بە شێوەیەکی تایبەتی لە پای کاغەزان بۆ ئەوەی بزانن کێ نووسیویە.
ئیمزا کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) دانانی نیشانەی ناوی خۆ لە ژێر نامە و نووسراوان و...
ئیمپڕاتۆ (توو) رێتی
(حمس.) ڕێژیمێکی پاتشایەتی و دەوڵەتییە کە سەرۆکەکەی ئیمپڕاتوور بێ. دوای شەڕی دووەم ئیمپڕاتۆرێتی ژاپۆن گەلێ گۆڕانی بەسەرداهات. ٢- بە تێکڕایی هەموو ئەو خاکانەی کە لە ژێر دەسەڵاتی ئیمپڕاتوورێکدا بن، مەیدانی فەرمانڕەوایی ئیمپڕاتۆرێک. ئیمپڕاتۆرێتی بریتانیا جاران ڕۆژی لێ ئاوا نەدەبوو. ب) گشت وڵاتانێ کە دەوڵەتێکی توانا و بە زیپک بە سەریان ڕادەگا، سەرۆکەکەی هەرچی دەبێ ببێ.
ئیمپڕاتۆ (یووو) ری
[[ئیمپڕاتۆر + ئی]]
(ست.) هەر شتێکی پێوەندی بە ئیمپڕاتۆرەوە هەبێ. تاجی ئیمپڕاتۆری لەسەرنا. فەرمانی ئیمپڕاتووری دەرچوو. ٢-(حمس.) تم: ئیمپڕاتۆرێتی. تێبــ.- بەم مەعنایە شێوەی داڕشتنەکەی زیاتر فارسییە تا کوردی.
ئیمپڕاتۆر/توور
[[لاتینی]]
(نا.) پاتشیەکی چەند وڵات و میللەتی لە ژێر فەرماندا بێ، پاتشای پاتشایان. کاتێ شۆڕشی مەزنی ئۆکتۆبەر هەڵگیرسا (نیگەڵە) ئیمپڕاتۆری ڕووسیا بوو. * شاهەنشا تێبــ.- ئەم وشەیە لەقەبێک بووە بۆ سەردارەکانی ڕۆمای کۆن.
ئیمپڕیالیزم
[[فرەنسی: ئیمپڕیالیسم]]
(نا.) سیاسەتی دەوڵەتانی گەورەی گەشە کردووە، ئامانجی داگیر کردنی وڵاتانی پاشکەوتە و پەرەپێدانی هەموو چەشنە دەسەڵاتێکتی خۆیانە لەوان وڵاتانەدا. تێبــ.- ئەم جۆرە وشانە بە پێی جۆری بیر کردنەوە و بیر و باوەڕی سیاسی لە لای خەلکی جووربەجوور مەعنایان کەم و زۆر دەگۆڕێ. مارکسیستەکان لە هەموو کەس زیاتر سەر و کاریان دەگەڵ ئەم چەشنە وشانە هەیە و بەکاریان دێنن، لە هەموو کەسیش زیاتر بە تان و پۆیاندا دەچنە خوار و ڕوونیان دەکەنەوە. (لێنین) لەم بابەتەوە زۆر دوور و درێژ دواوە دەڵێ: ((ئیمڕیالیزم بەرزترین قۆناغی سەرمایەدارییە)) و کتێبــ.ێکیشی هەر بەو ناوە نووسیوە و ئیمپڕیالیزم بەو جۆرە کورت دەکاتەوە: ((... ئیمپریالیزم سەرمایەدارییە وەزتێکی دەگاتە ڕادەیەکی (تەتوور) کە لە سایەدا دەسەڵاتی (ئیحتیکارات) و (سەرمایەی ماڵی) دروست بووە و ناردنە دەرەوەی سەرمایە ئەهمیەتێکی زۆری پەیدا کردووە و دابەش کردنی دنیا لە نێوان (تروست)ەکانی عالەمی دەسی پێکردووە و دابەش کردنی گشت وڵاتانی جیهان لە نێوان دەوڵەتە زلە سەرمایەدارەکان بڕاوەتەوە...))، ( لێنین، هەڵبژاردەکان ((ئیمپڕیالیزم بەرزترین قۆناغەکانی سرمایەداری))، بەرگی ١، بەشی ٢، چاپی مۆسکۆ (عەرەبی) ل- ٣٩٢).