تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



٢-ئاونگ
[[ستـ: هاڤانە، پهـ: هاڤەن]]
«نا.» دەفرێکە لە «زەرد» دروست دەکرێ و لە ماڵان، داو و دەرمان، قاوە، ناڵەت... و جۆرە شتانەی تێدا دەکوتن٭دەسکاونگ، هاونگ، هەونگ.
٢-ئاوی
«پبـ.» بەدوای ناو «ئیسمی زات» ـەوە دەلکێ و دەیکا بە «سفەت» : تۆزاوی، خۆڵاوی، ڕیپۆقاوی، قوڕاوی، ماستاوی.
٢-ئاویە
[[؟]]
«نا.»، «سنـ.» قوڕ، کە بە شێوەیێکی تایبەتی گیرابێتەوە و کای لێدرابێ و شێلدرابێ، تا بۆ ساف و لێک و لووس کردن دە دیواری ژوورەوەی خانووی هەڵسوون، یا بە سەربان و دیواری دەرەوەیدا پان کەنەوە بۆ ئەوەی باران نەیان شوواتەوە و دڵۆپە نەکا ٭تەڕاو، سواخ، سواغ، شمشە، لەپە، بانەناو.
٢-ئاوەسوو
[؟]
«ستـ.»، «سنـ.» ۱ئافرەتێ کە زگ نەکا و منداڵی نەبێ. ٭نەزۆک، نەشۆر. ۲-گیانداری مێیینە کە بەچکەی نەبێ. ٭قسر. ئەستەویر. ئەستێور. تێبــ.ینی: بە لای منەوە ئەو وشەیە دەچێتەوە سەر «ئاوس» و لەگەڵ «۱-ئاوەسوو» پێوەندی نییە.
٢-ئاوەکی
[[؟]]
«سـ.» حاڵی مەڕ و ماڵاتی دوور کەوتە و تاربوو لە ڕان: هەر دەڵێی گیسکی ئاوەکییە بەم لاولادا دەڕوا.
٢-ئاگردان
[[ئاگر + دان «فیعـ.» ] ]
«مستـ. متـ.» ١- تەقاندنی چەک «دەمانچە، تفەنگ، تۆپ،...» : کە ئێوارە داهات دەستیان دەکرد بە ئاگردانی ئەو تۆپە زلانە و نەیاندەهێشت خەڵک ئاسوودە بن. ٢- بەقسە و فیشال یەکێک لە مەیدان دەرکردن: کابرایان هەر بە جارێ ئاگردا و قسەی پێ نەکرا.
٢-ئاڵ
«سیمـ.، سنـ.» تمـ: ١- ئاڵە.
٢-ئاڵا
«نا.»، «هو.» تمـ: قەڵەم. □ «ئاڵاگرت بە دەس خورشیدی خاوەر» «نووسیا بولای بەهرۆزی سەروەر» «خوورشیدی خاوەر: دڵی دڵی».
٢-ئاڵەت
[ [= عا.: ئاڵەت ]]
«نا.» ١- ئەو پارچەدارە پچکۆڵە تاشراوانەن کە جاران پێش ئەوەی شووشە لە کوردستان بڵاوببێتەوە، لە ناو چوارچێوەیێکا بە نێرە و مێیە تێکدەکرانەوە و چاوەی پچووک پچووکیان پێ دروست دەکرا و دەبوو بە پەنجەرە. مزگەوتەکان تا ئەم دوایانەش هێندێک لەم جوورە پەنجەرانەیان پێوە مابوو. ٢- «سنـ.» ئەو دارە پچکۆڵانانەن کە وەکوو شیش لێک و لووسیان دەکەن یا بە خەرت دەیانگێڕن و دەخرێنە پشتی کورسی و نیم تەخت، ئێستا لە باتی ئەوانە شیشی مەعدەنی «زەرد» ئاوبەتاڵ بە کاردێت. * «مکـ.» ئاڵات. «سنـ.» ئاڵەتە.
٢-ئای ئای
«نتـ.» هەوایەکی کلاسیکیی گۆرانیی کوردییە، سەربەندەکانی بەم وشەیە دەست پێدەکا و بەندەکانیشی کڕووزانەوە و لاواندنەوەیان تێدایە.
٣- ئاخر
[[ عا. ]]
«سـ.» هەر شتێکی لە چاو هاوچەشنەکانی خۆی لە دوای هەموانەوە بێت: ئاخر شەوی پاییز، ئاخر ڕۆژی جەژن، نەریمان ئاخر کەس بوو هات. // هەوەڵ، یەکەم.
٣- ئان
[ [= عا.: آن]]
«نا.» دەم، کات، زەمانێکی کورت، وەختێکی کەم. □ «بخوێنن چونکە خو ێندن بۆ دیفاعی تیغی دوژمنتان» «هەموو ئان و زەمانێ عەینی قەڵغان و سوپەرتانە» «ئەحمەد موختار جاف».
٣-ئاو-
«ئمـ.» ئامرازی دروست کردنی ئیسمی مەفعووله، لە سیغەی ڕابوردووی سێیەم کەسی تاک کە فاعیلی دیار نەبێ «المبنی للمجهول» .: بڕاو، پچڕاو، خوراو، دڕاو، دڕێندراو، شکاو، شکێندراو. خنکاو، خنکێندراو.
٣-ئاوا
«سـ.» حاڵی شتێکی کە خەریک بێ لەبەر چاوان نەمێنێ، ون ببێ. تێبــ. ـ ١» ئەم وشەیە بە تەنیایی دەکار ناکرێ و دەگەڵ فیعلی «بوون» بۆ مانگ و ڕۆژ و ئەستێرە... دەکوترێ کە لە ئاسۆی شوینێ ون دەبن. ب» لە لەهجەی باکووریدا وەکوو ناو بە کاری دێنن: «تاڤک چوو ئاڤا = هەتاو چوە ئاوا ـ تمـ: ژابا. ل ـ ١٤».
٣-ئاوان
[ئاو+ئان «=ئانە» ]
«نتـ.»، «مکـ.» ئەو هەقەی ئاشەوان لە باتی هاڕینی دەغڵ لە ئاشێڕی دەستێنێ، خۆی لە١٥ یەک و ۲۰یەک دەدا، بۆ گەنمە شام و هەرزن و جۆ، لە گەنم زۆرترە. *ئاواناش.
٣-ئاونگ
«نا.» هێشووی ترێ، کە لە هێندێک شوێنی کوردستان داوەبەنی تێدەبەستن و بە میچی خانۆوە هەڵیداوەسن بۆ زستانان. ٭«مکـ.» مێلاق. تێبــ.: ا» ئەم وشەیە فارسییە و ئەسڵەکەی «ئاوەنگ» ـە و دەگەڵ «آویختن» بە مانای هەڵواسین خزمایەتییان هەیە و بێجگە لەوەی کە لەسەرەوە باس کرا هەر شتێکی بە هۆی داوەبەنێکەوە بە جێگەیەکەوە هەڵاوەسرێ، دەگوترێ. ب» لە قامووسەکانی کوردیدا تەنیا مەڕدووخ نووسیویە «جـ۱_٦۵» بۆ مانای سەرەوەی هەر لەوێ وەرگرتووە.
٣-ئاویە
[[؟]]
«نا.»، «سنـ.» ئامرازێکە بۆ پێکەوە جۆش دانی دوو مەعدەنان بەکاردێت. تێبــ.ینی: شیشێکی ئاسنە، سەرێکی مشتووی داری تێگیراوە و سەرەکەی تری «هەوەم» ـێکی سێ سووچە بە لایەکدا شکاوەتەوە. بۆ جۆشدانی دوو مەعدەن پێکەوە، سەری ئەم ئامرازە لە کوورەدا سوور دەکەنەوە و ئەو دەرمان و ماددەیەی کە شت پێکەوە جۆش دەدا «قەڵایی، زەرد، نۆشاتر...» پێی هەڵدەگرن و چەند جارێک بە جەمسەری هەر دوو پارچە مەعدەنەکانیدا دەخشێنن تا لێک قاییم دەبن ٭«مکـ.» هاویە.
پێ ئاشکرا کردن
«مستـ. متـ.» ئاشکرا کردنی مەسەلەیێکە، بە هۆی کەسێکەوە کە ئاگای لێ هەیە. جا بە هەوڵ و تەقەلا، یا بە هەر شێوەیێکی تر بێ.: بە زەبری تێڵا، دزێکەیان بە خدر ئاشکرا کرد. هیتلەرێکان پارتیزانەکانیان سەرەوبن هەڵداوەسی، هێشتا نەیاندەتوانی هیچیان پێ ئاشکرا کەن.
کلییەی ئاداب
[[ عا. ]]
«نتـ.»، «کعر.» ئەو بەشەی دانیشگا «جامعة» کە بۆ خوێندنی ئەدەبیات تەرخانە.
«ـئات
«ئمـ.» ئامرازی جەمعە و بە دوای ناوەوە دەنووسێت: ئاغاوات، باغات، ترشیات، حەشامات، خێڵات، دێهات، شامات، شیرنییات، عێلات، کێوات، ماڵات، میوەجات، میوەهات. تێبــ. ــ ئەگەرچی ئەمە نیشانەی جەمعە لە زمانی عەرەبیدا، بەڵام لە زمانی کوردیشدا ئەوەندە دەکار دەکرێ، پیاو دەخاتە شکەوە لەوەی کە ڕەنگە ئامرازێکی تری جەمعی کوردی بێ. لەبەر گرانی دوا پیتی هەندێ ناو، جاروبارە «ج، و، هـ» یەکێکیان دەخرێتە نێوان «ناو» و «ئامراز» ەکەوە* «ــــــ ئان» .
بەئاشکرایی
«بنتـ.» تمـ: بە ئاشکرا «ئاشکرا».
بەرئاوورد کردن
[[ فر، كعر.]]
«مست. مت» 1- هەڵسەنگاندنی دوو یا چەند شتان له چاو یە کتر لەلالنی چەشن و جنسیانەوه. 2- دیاری کردنی نرخی شتێک. «عا.» تخمین.