تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاگری قودرەت
«نتـ.»، «کنـ.» ١- قەزا و قەدەر، بەڵای لابەلا: ئاگری قودرەتێیان تێ بەربێ. ٢- ئادەمیزادی بزۆر و نەسرەوت بە تایبەتی منداڵ: ئەوە بۆ دانامەزرێی، هەی ئاگری قودرەتێ. ٣- پیاوی کار لە دەست هاتوو، ئازا و شەڕکەر.: دەڵەی ئاگری قودرەتێیە هیچی لەبەر دەستی عاسێ نابێ، وەک ئاگری قودرەتێ وایە، غەنیمی پەنجا سوارانە. * ئاوری قودرەت.
ئاگری پێوه نێی بۆ سۆی لێ هەڵناستێ
«کن.» زۆر ڕووت و ڕەجاڵ و نەداره.
ئاگری ژێرکا
«نتـ.»، «کنـ.» تمـ: ئاگری بن کا.
ئاگرین
[[ئاگر + ئین]]
«ستـ.» هەرشتێ وەکوو ئاگر، لە بارێکەوە پیاو گەرم دابێنێ.: ڕەووشت و خووی ئاگرین «تووڕەیی و تۆسنی». فرمێسکی ئاگرین «فرمێسکی گریانی بە کوڵ». شیعری ئاگرین «شیعرێ کە پیاو هان بدا و بیهێنێنە جوش».
ئاگرە
[[ئاگر + ە ــ ئە/١]]
«نتـ.» ١- نەخۆشێکی تایبەتی پێستە، زیاتر مناڵ تووش دەبن، لە پێشدا لالغاوە و چەناگە دادەگرێ و پاشان دەپەڕێتە جێگای تر. ئەو شوێنانەی کە تووش دەبن زیپکەی ورد دەر دەکەن و زنچکاوێکی زەردیان لێدێت* ئاگرەکە، ئاورە. تێبــ. ــ پێش بڵاو بوونەوەی دوکتور و دەرمانی تازە، لە کوردەواری ئەم نەخۆشییەیان بەم جۆرە چارەدەکرد: ا» ترشاوێکی خەستی سماقیان دەگرتەوە و ڕۆیان دەکردە سەر ئەرز، دەستی دەکرد بە کەف و کوڵ، کەفەکەیان لە برینەکان دەدا ویشکی دەکردن. ب» شوانێکی حەوت ساڵ شوانی کردبێ، بە ئەستێ و بەرد چەند پڕیشکێک ئاگری لەسەر برینەکان دەکردەوە، لایان وابوو چاک دەبێتەوە، رەنگە ئێستاش لە گەلێ شوێنی کوردستان هەر بام جۆرە چارەی بکەن. ٢- تمـ: ئاتەشەک «تمـ: هبێد: ل- ١، مخـ: جـ ١، ل ــ ١٨».
ئاگرەکە
[[ئاگر+ ١- ئەک/ ١ ـ ە ــ ئە/ ١]]
«نتـ»، «هلـ.» تمـ: ئاگرە/١.
ئاگرەگڕە
[[ئاگر + ە ــ ئە/١ + گڕ + ە ــ ئە/ ١]]
«نتـ.» ئاگرێکە بە سووتەمەنێکی وەکوو «گوێنی» کرابێتەوە، کە هەر گڕی هەبێ و سکڵ نەخاتەوە. تێبــ. ــ مناڵان کاتێ ئاگرێکی وا دەکەنەوە بە دەوریدا هەڵدەسووڕێن و چەپڵە لێدەدەن و ئەم گۆرانییە دەڵێن: «... ئاگرە گڕەی خۆمانە...» * ئاورەگڕە.
ئاگڕۆکە
[[ئاگر + ئۆکە]]
«نتـ.» تمـ: ئاگرۆچکە.
ئاڵ
[[پهـ: ئارووس]]
«سـ.» ڕەنگی سووری گەش.: پیوازەکە ئەوەندە سوور کەوە تا ئاڵ دەبێ. وەکوو دەنکی هەنار ئاڵە. ئەوەندە ئاڵە ئاوی چاوی پیاو دەبا. □ «لە ئەشکی خوێن بە یادی لێوی ئاڵت» «کەنارم بوو بە کانی لەعل و یاقووت» «سالـم: گمـ: ٤٩»
ئاڵ بردنەوە
[[٢- ئاڵ + بردنەوە]]
«مستـ. لا.» مردنی ژنی زەییستان یا منداڵەکەی، لە دوای زالی لە چەند ڕۆژێ.: ئاڵ بردییەوە، شەوارەی بۆ بگرن با ئاڵ نەیباتەوە.
ئاڵ بوونەوە
[[ئاڵ «؟» + بوونەوە]]
«مستـ. لا.» لە کار کەوتنی ددانی ئادەمیزاد و توانای جوونی خواردەمەنی نەمانی. تێبــ. ــ ١» ئەم فیعلە هەر بۆ ددان بە کار دێت و مانای «ئاڵ» دەگەڵ سێ هاوتاکەی کە لە پێشدا باس کران جیایە و بۆم مەعلووم نەبوو چیە. ٢» لە ناو کوردەواریدا باوە دەڵێن ئەگەر یەکێک ددانی ئاڵ بێتەوە، دوو سێ گەڵای دار قەیسی بجاوێ چاک دەبێتەوە. ٣» سەعدی شاعیری گەورەی فارس دەڵێ: «... هەموو کەس ددانی بە ترشی ئاڵ دەبێتەوە «قازی» نەبێ، بە شیرنی.» «گوڵستان: بابی هەشتەم»
ئاڵ و بۆڵ
[[ئاڵ ؟ + و + بۆڵ]]
«ستـ.» حاڵی بەرسیلە کە ئاوی تێگەڕابێ بەڵام هێشتا بە تەواوی نەگەیبێ و تامی بە لای ترشیدابێ، حاڵێکەوە لە نێوان بەرسیلەیی و ترێی گەییودا، شکڵی ترێی پەیدا کردووە «بۆتە بۆڵ» و تامی بەرسیلە دەدا. تێبــ. ــ ڕەنگە «ئاڵ» ی ئەم وشەیە و «ئاڵ» ی ئاڵبوونەوە پێوەندی و خزمایەتییان پێکەوە هەبێ.
ئاڵ و بۆڵ بوون
«مستـ. لا.» ئاوتێگەڕان و ترش و شیرن بوونی بەرسیلە، گەییشتینە حاڵەتی ئاڵ و بۆڵی.
ئاڵ و واڵا
[[ئاڵا + و + واڵا]]
«ستـ.»، تمـ: ئاڵایی.
ئاڵ و وێر
[[ئاڵ «ئالمق» + و + وێر «وێرمق» ]،[تو.]]
«نمسـ.»، «مکـ.» سەودا و مامەڵە، کڕین و فرۆتن. تێبــ. ــ ئەم وشەیە لە ڕیشەی دوو مەسدەرەکەی تورکی «ئاڵمق بە مانای: وەرگرتن، ئەستاندن و کڕین» و «وێرمق بە مانای: وێدان» پێکهاتووە، لە سەودای ناو بازاڕا لادێیەکانیش بە کار دێن.
ئاڵ و گۆڕ
[[ئاڵ = «ئاڵمق، ئاڵماغ: وەرگرتن، کڕین» + و + گۆڕ «گۆڕینەوە» ]،[تو. کو.]]
«نمسـ.» گۆڕینەوەی شتێک بە شتێک لە جسنی خۆی: چێگەکانتان ئاڵ و گۆڕ کەن، دیارە ئوتۆمبیلەکەت ئاڵ و گۆڕ کردووە.
ئاڵا
«نا.» ١- پارچەیەک قوماش هەرچێکی بێ و هەرچەندێک بێت: ئاڵەبێژ «ئاڵابێژ»، ئاڵەبووک * واڵا. ٢- پارچە قوماش یا کەوڵێک بووە، بە سەری ڕمب و نێزەوە دەکرا و شکڵی گیاندار یا شتێکی تری لەسەر دەکێشرا. زەمانی کۆن نیشانەی لەشکر و ئۆردووی جیاجیا بووە، هەر لەشکرێ هەولێ دەدا، لەشەڕا ئاڵای لەشکری دوژمن بگرێ یا بیخا، کەوتن یا گیرانی ئاڵای لەشکرێک شکستی تێدەخست، لە چەرخی نۆزدەهەمڕا، ئاڵا بۆتە نیشانەی گەلێ ڕێکخراو یا دەزگای تریش، لە هەموان موهیمتر بۆتە نیشانەی سەربەخۆیی نەتەوەکان و ڕەنگاو ڕەنگیش بووە: ئاڵای نەتەوە یەک گرتووەکان. □ «دیارە ئەم ئاڵایە شاباڵی پەری ئازادییە» «دەیشەکێنێ بای فەڕەح دەشکێ سوپای ڕەنج و کەدەر» «هەژار» * بەیداغ.
ئاڵات
«نا.»، «مکـ.» تمـ: ٢- ئاڵەت.
ئاڵاچغ
[[ = تو: ئالاچیق، ئالاجق، ئاڵاجوو ]]
«نا.»، «مکـ.» هۆدەیەکە بۆ دانیشتن، دیوارەکانی لبادە و لێک دەدرێن و کاتی ماڵ گواستنەوە لێک جیادەکرێنەوە. تێبــ. ــ ئەم جۆرە خانووە تەنیا لە ناو خێڵاتی «شوقاق» باوە، کە عەشیرەتێکی کۆچەری ئازەربایەجانین و هاوینان ڕوو دەکەنە کوێستانەکانی کوردستان و زستانان دەگەڕێنەوە پێدەشتان، فەقیرەکان لە «زنج» اندا دەژین و دەوڵەمەندەکانیشیان لەم جۆرە خانوانەدا، لەوانەیە لە «تەتەر» انیان وەرگرتبێ و ڕەنگە خۆشیان هەر پاشماوەی ئەوان بن.
ئاڵایی
[ ١[- ئاڵا/ ٢ + ٣ - ئی] ]
«ستـ.»، «سنـ.» شتی ڕەنگاو ڕەنگ، هەر شتێ چەند ڕەنگی هەبێ * ئاڵ و واڵا. تێبــ. ـــ وا دیارە لەبەر ئەوەی کە هەموو «ئاڵا» یەک لەم زەمانەدا زیاتر لە ڕەنگێکی تێدایە، ئەم وشەیە بەم مانایە هاتۆتە مەیدان.