تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاخندراو
تمـ : ئاخنراو.
ئاخنران «ئاخندران»
«مسـ. متـ.» باش داگیرانی دەفرێکی وەک جەواڵ، هۆڕ، پێستە پەنیر.... لە ماددەیەک: ئەم تا تووتنە بۆچی وا ئاخنراوە دەترسم گەرم دابێ.
ئاخنراو
«سمفـ.» حاڵی دەفرێکی باش داگیرابێ.
ئاخنین
«مسـ. متـ..» پڕکردن تێ پەستاوتن، بەو جۆرەی لۆکە یا خوری دەخرێتە ناو لێفە و دۆشەگ یا کەلوپەل دەخرێتە ناو هەمبانەوە: کولانەی مریشکەکان چاک باخنە، هەر ئێستا گلوێنەکە داخنم و دەست دەکەم بە نان کردن.
ئاخنینەوە
«مستـ. متـ.» هەر بە مەعنای ئاخنین هاتووە بەڵام بۆ ئەو جۆرە شتانەی کە ماوەیەک لە ناو دەفرەکەدا بمێننەوە: حەسەنی پیرەی هەموو ساڵێ چل پێستە پەنیری داخنییەوە، ئەو ساڵ دوو کووپە پەنیر و سێ کووپە شیرێژمان ئاخنیوەتەوە.
ئاخوا
[[ ٣- ئا ٢ + خوا ]]
«ئمتـ.»، «سیمـ.» ئامرازی پرسیار کردنە.: ئاخوا نەریمان کەنگێ بە سەفەر دەچێ؟ ئاخوا وەتمان چوو بۆ ئاشی؟ بڕۆ بزانە ئاخوا دەڵێ چی و ناڵێ چی؟ * ئاخوا، داخۆ، داخوا، داخودا، ئایا.
ئاخون/ ند
[[ ئا «پبـ.» + خوند «لە خوداوەند یا لە خوێندن» ـ معین ]]
«نتـ.»، «کئێر.» مەلای شیعان.
ئاخوڕ
[ [ستـ: ئا ـ کوەرە، پهـ: ئاخوەر ]]
«نا.» چێگەیەکە لە ناو پێگە و تاوڵەدا، بە خشت یا بەرد و قوڕ هەڵی دەبەستن وەکوو قووڵکەیەک وایە کە هەندێ لە زەوی بەرز بێ، ئالیکی بۆ وڵاغ تێدەکەن، دەکرێ ڕێزێک بە تەنیشت یەکەوە هەڵ ببەسترێن یا یەکی درێژووکە هەڵ بەستن و چەند وڵاغی لە سەر ببەستنەوە. * «بکــ.» ئافر، ئافەر، ئاخل «ژاباـ کفـ.»، «هو.» ئاو ـ وڕ، دەمگە.
ئاخڵە
«نا.»، «سنـ.» ١- داییرەیێکە هەندێ شەوان بە هۆی هەڵم و هاڵاوێ کە لە زەوی هەڵدەستێ دەورەی مانگ دەدا. * خەرمانە. ٢- دیوارۆکەیەکە لە لادێ بە قور و بەرد یان تەپاڵە یا هەر قۆر دروستی دەکەن و ئەو سەرەوسەرەکەی دەگاتەوە یەک، زۆریش بەرز نابێتەوە، کا و گژ و گیا و ئەو جۆرە شتانەی تێدا ڕۆ دەکەن «مخـ.». تێبــ. ـ بە لای منەوە ئەم وشەیە هەر ئاڵقەیە و گۆڕاوە.
ئاخڵەدان
[[ ئاخڵە /١ + دان] ]
«مستـ. لا.»، «سنـ.» ١- خەرمانەدانی مانگ، دروست بوونی ئاخڵە لە دەوری مانگ. ٢- پاپۆکە خواردنی مار. ٣- کۆبوونەوەی خەڵک وەکوو داییرە لە دەوری شتێک یا کەسێک.
ئاخۆ
«ئمتـ.»، «سیمـ.» تم: ئاخوا.
ئاخۆران بخوران
«نتـ.، متـ.»، «سیمـ.» ١- چلۆنایەتێ ئیشی کەسێ، وڵاتێ یا ئیدارە و ڕێکخراوێک کە هیچی بەسەر هیچەوە نەبێ. ٢- پشێوی و بەربەشۆیی ٣- کەس ئاگا لە کەس نەبوون. ٤- هەر کەسە بۆ خۆ بوون * «مکـ.» ئاخوران زاخوران.
ئاخۆران زاخۆران
«نتـ.، ستـ.» «مکـ.» تمـ: ئاخۆران بخۆران. تێبــ. ـ زاخورانی عەشیرەتێکی کوردن لە مەڵبەندی هەوشاری کوردستانی ئیران.
ئاخێز
[[ ئا + خێز] ]
«نتـ..» حاڵەتێکە، کەسێکی دانیشتبێ وا نیشان بدا کە دەیەوێ هەڵ بستێ بەڵام هەڵ ناستێ و تۆزێ لە جێی خۆی دەجووڵێ. □ بانوو ئێد شنەفت نە جا کەرد ئاخێز بۆسا پای سەریر ئەوڕەنگ پەروێز «خانا ـ ١٤١».
ئاخێز کردن
«مستـ. لا.» هێندێک لە جێگەی جووڵان و نیشاندانی ئەوەی کە یەکێک دەیەوێ لەبەر کەسێکی تر هەڵ بستێ: کە حەسەن هاتە ژۆرێ شەریف ئاخێزێکی بۆ کرد.
ئاخەبان
[ [٢- ئاخ + ٣- ئە٢ + بان ]]
«نتـ.» ١- داپۆشینی سەربانی خانو بە گڵ و خۆڵ پاش دارەڕا کردن و پێش سواغ دان * گڵەبان. ٢- «بکـ.» هاوشاری، خەڵکی وڵاتێک، هاونیشتیمان «!» «کفـ ـ ٤١» ٣- «هلـ.» چاوەخانوێکی سەربانەکەی تەخت بێ.
ئاخەلێوە
[[ ٢- ئاخ + ٣- ئە٢ + لێو + ە - ئە ١ ]]
«هلـ.» یەکەم مانگی بەهار «لە ٢١ی مارت تا ٢١ی نیسان» * «مکـ.» خاکەلێوە. «کئێر.» فەروەردین. هس «بکـ.» ئاخلیڤە «یەکەم طۆژی بەهار: ژابا ـ ٤».
ئاداب
[[ عا. ]]
«نا.» ڕێ و شوێنی کۆمەڵایەتی* داب، دەستوور. تێبــ.. - ئەم وشەیە بەم شێوەیە تەنیا خوێندەواری کورد بە کاری دێنن و بە گشتی لە ناو لادێ و نەخوێندەواران بۆتە «داب».
ئادار
[[ سوریانی] ]
«نا.» شەشەمین مانگی ساڵ بە حیسابی سوریانی و سێیەمێن مانگە بە حێسابی ڕۆمی، ئاخر مانگی زستان بە حیسابی نەورۆز «٢١» ڕۆژی ئەم مانگە وەبەر خۆی ئەدات. □ «مانگی ئادارێ، ببارێ هەتا گوێی دارێ، هیچی نامێنێ هەتا ئێواری». * ئازار، مارت، مارس، هادار «ژابا ـ ٤».
ئادرێس
[[ فرەنسی] ]
«نا.»، «کئێر.» ١- ناونیشانی ماڵ یا جێگەی کار و کاسبی کەسێک. ٢- ناونیشانێکی لە سەر نامە یان تێلگراف دەنووسرێ تا بگاتە دەستی ئەو کەسی مەبەستە. * «کعر.» ئەدەرس، عینوان/١.