تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاو و گڵ
«نتـ.»، «کنـ.»، ا» ئەجەل، مەرگ. ب» ئەو شوێنەی پیاوی لێ دەمرێ. ئەو شوێنەی لێی دەنێژرێ.: ئاو و گڵ نالی بردۆتە ئەستەمبووڵ. ئاو و گڵ هێنابووی. کەس نازانێ ئاو و گڵی کوێی بە نەسیب دەبێ.
ئاو وتاو
«نتـ.»، «سنـ.» تم: ئاب وتاب.
ئاو وگۆشت
«نتـ.»، «کئێر.» چێشتێکی شلەی گۆشتە، لەتکە نۆکی تێدەکرێ و نانی تێدەکوشرێ. چەند جۆری هەیە ٭شۆرباو گۆشت، گۆشتاو.
ئاو پاشی
«حمسـ.»، «سنـ. هو.» تمـ: ئاوپڕژێن کردن. «عەینەن! وە ئەسرین، ئاوپاشی ڕاش، کەر» «نەک گەرد بنیشۆ، وە گۆنای دڵبەڕ» «مەولەوی: مکبـ_۳٦»
ئاو ڕژاندن
«مستـ. متـ.» ۱-بەتاڵ کردنی ئاوێکی لە گۆزە و... دایە و بە عەرزیدا بڵاو کردنەوەی.: ئەو هەموو ئاوە چییە ڕژاندووتانە. وشیار بە ئاوەکە نەڕژێنی. ۲- «کنـ.» ئیشێک یا ڕێ و شوێنێک کردن بە باو، داب و دەستوور داخستن، داهێنانی بیدعەتێک.: ئاوێکی وای نەڕژاندووە خۆشەوە بێ. ئاوێکی خراپیان ڕژاندووە. «بێفایدەیە مەنعی من ئێستاکە لە گریان» «بۆ عاشقی بێچارە زوو ئەم ئاوە ڕژاوە» «نالی: گمـ_۷۱» تێبــ.ینی: ئەم وشەیە زیاتر بۆ لانی خراپە و لۆمە و سەرکۆنە کەڵکی لی وەر دەگیرێ.. ٭ئاوڕشتن.
ئاو ڕۆشنکەرە
[[ئاو+ڕۆشن+کەر+ئە]]
«نتـ.»، «سنـ.» تمـ: ئاو ڕوونکەرە.
ئاو کێشان
«مستـ. متـ.» گواستنەوەی ئاو لە چەم و ڕووبار و کانیاوان، بە دەفر بۆ ماڵان.
ئاو کێشی
«حمسـ.» کار و پیشەیێکی ئاوکێش ئەنجامی دەدا.: پوورە فاتم ژنێکی ئازایە، ئەو منداڵانەی هەموو بە ئاوکێشیی ماڵان پێگەیاندوە. «ئەر ماچی هەم ناخاس هەم نائیخلاسم» «خۆ پەی ناکێشی مەتبەخت خاسم» «خانا- ۵۸۷»
ئاو گرتن
«مستـ. متـ.» کۆکردنەوەی ئاو لە ئەستێڵ و گوڵدا، بۆ ئەوەی زۆر ببێ و کشتوکاڵی پێ بدێرن. یا بۆ هەر مەبەستێکی تر.: ئاوەکەمان گرتووە، ئیمشەو تووتنەکە دەدێرین. //ئاوبەردانەوە. ۲- گوشینی هەندێ میوەی ئاودار «ترێ، پرتەقاڵ، هەنار و...» و جیاکردنەوەیان بۆ خواردنەوە.
ئاو گرتنەوە
«مستـ. متـ.» بەری جاری بوونی ئاو گرتن، پاش ئەوەی کە بەردرابێتەوە بۆ سەر شوێنێک.
ئاوا
«سـ.» ١- تمـ: ئاوەدان. // وێران: ماڵتان سەت جار ئاوابێ ٢- تمـ: ئابات.: حەسەناوا، قازیاوا، هەمزاوا، قەرەجاوا.
ئاوا بوون
[[٣- ئاوا + بوون]]
«مستـ. لا.» ١- ون بوون و چوونەخواری ڕۆژ، مانگ و ئەستێرە لە ئاسۆی ناوچەیەک.: ڕۆژ ئاوابوو، مانگی چاردە درەنگ ئاوا دەبێ □ «تا فەلەک دەورەی نەدا و سەد کەوکەبی ئاوا نەبوو» «کەوکەبەی میهری موبارەک تالعی پەیدا نەبوو» «نالی: گمـ ـ ٤١» // هەڵاتن «هەڵهاتن» ٢- تێ پەڕین، دەربازبوون، لە بەر چاوان ون بوون «شتێ، کەسێ» : سوارەکان هێشتا ئاوا نەبوون. ٣- مردن «لە هەندێ ناوچەی کوردستان، بۆ مردنی ئەوانەی موسوڵمان نین» وەستا شەلەمۆ ئاوابوو، مامیگون زۆر نەخۆشە لەوانەیە ئاوا بێ. * زایە بوون، ون بوون «تەنیا بۆ مانای سێیەم».
ئاوا کردنەوە
«مستـ. متـ.» تمـ: ١- ئاوا کردن/١.
ئاوات
«نا.» ١- مەبەستی پڕ بە دڵ بۆ وەدەست هێنان یا وەدیهێنانی شتێک، کارێک و ئامانجێک. ئارەزووی بە جۆش: ئاواتی بردەبن گڵی. □ «بێ بابیی تۆ، بۆ من و تۆ، بابی فتووحە» «بێ بابیی تۆ، خواستەیی من بوو، بە ئاوات» «نالی: گمـ ـ ١٤» ٢- ناوە بۆ نێرینە. تێبــ. ـ بە لای منەوە ئەم وشەیە لەگەڵ «ئایەپتە» ی ئاوێستایی بە مانای «وەدەست خستن» کە لە پەهلەویدا بۆتە «ئایەفت» خزمایەتییان هەبێ. پرۆفیسۆر ئابڕامیان «ئەیەفت» ی بە ئارەزوو، مراد مانالێداوەتەوە «تمـ: ئابرامیان: قامووسی پەهلەوی، فارسی، ئەرمەنی، ل ـ ٦».
ئاوات پێکهاتن
«مستـ. لا.» وەدێ هاتنی مەبەستی دڵ، جێ بە جێ بوونی ئامانج و ئارەزوو، مەخسوودحاسڵ بوون. □ «وەسییەت بێ کەمن مردم، وەرە سەر قەبرەکەم «قالە» » «بڵێ ئاواتەکەت پێکهاتووە! سا، بێرە دەرخاڵە» «؟» * بە ئاوات گەیین. بە ئاوات گەییشتن.
ئاواتی
[ئاوات + 3- ئی]
«سمفـ.» تمـ: ئاواتەخواستە.
ئاواتەخواز
[[ئاوات + ٣- ئه‌/٢+ خواز «خواستن» ] ]
«نفا.، سفا.» کەسێکی بۆ وەداەست هێنانی شتێک، وەدی هێنان، یا وەدی هاتنی مەبەستێک زۆر بە پەرۆش بێ.: ئاواتەخوازی قومە جگەرەیەک بوو «نفا.»، بۆ قومە جگەرەیەک ئاواتەخوازبوو «سفا.»، ئاواتەخوازی جگەرە «نفا.»، پیاوێکی ئاواتەخواز «سفا.».
ئاواتەخواستە
[[ئاوات + ٣- ئه‌/٢ + خواست «خواستن + ٢- ئه‌/٦» ] ]
«نمفـ. سمفـ.» شتێک، کارێک و مەبەستی کە بۆ وەدەست هێنانی، زۆر هەوڵ درابێ.: ئاواتەخواستەش وا نابێ. ٢- «کنـ.» هەرچی زۆر خۆشەویست بێ و بە دڵەوە نووسابێ. «بە تایبەتی منداڵ» .: کوڕە خۆ تۆ ئاواتە خواستە نی، بۆ وازنابێبی. * ئاواتی.
ئاوارتن
[[مسـ.. متـ. .]]
«زا.» دەربواردنی شتێک لە شتێک «استثناء»، «تمـ. خا: جـ ١، ل ـ ٦٠» ـ بێجگە لە «فەرهەنگی خاڵ» ئەم وشەیە لە هێچ قامووسێکی تری کوردیدا نەدیت، ئەگەرچی خۆی لە لەهجەی ناوەندی زمانی کوردیدا لە بیر چۆتەوه، بەڵام لە شێوەی «هەڵاوارتن» و «هەڵاواردن» دا دەبیندرێ، لام وایە «ئاوارە» ش هەر بە بنیچە دەچێتەوە سەر ئەم مەسدەره، کە بەڕای من مەسدەرێکی ئەسڵی زمانی کوردییە و شایانی ئەوەیە زیندوو بکرێتەوە. هس.: بواردن، هەڵبواردن.
ئاوارتە
«سمفـ. لە: «ئاوارتن»، «زا» جیاکراوەوه، بە جێ هێڵراو، لادراو «شتی دەربراو «مستثنی». تمـ: خا. جـ ١، ل - ٦٠».