تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاڵۆ
[[؟]]
«نا.»، «سنـ.» تمـ: خاڵ. * لالۆ. تێبــ. ــ بە لای منەوە «ئۆ» ی دوایی ئەم وشەیە ئامرازی بانگهێشتنە لە لەهجەی باکوریدا، بەڵام هەروا ڕۆییشتووە و ئەسڵی وشەکە هەرچی بووبێ لەبیر چۆتەوە. هس.: «بکـ.» ئاپ، ئاپۆ.
به ئاڵۆش
«ست.» تم: ئاڵۆشاوی / ب2
ئاڵۆز
«سـ.» ١- «مکـ.» حاڵەتی تێکهاڵاوی و تێک ئاڵقاوی هەوداکانی ماشەرەبەن و کەڵافەدۆز و...: ئەم ماشەرە هێندە ئاڵۆزە بە کەس هەڵناکرێ. ٢- سەر و پرچی شانە نەکراوی ژن و پیاو، ٣- «مجـ.» کاری دژوار و گران کە سەرەودەری لێنەکرێ. ٤- «سیمـ. سنـ.»، «مجـ.» حاڵەتی پیاوی توڕە و تۆسن، توندە میجاز. هس.: «فر.» ئالیز = جووتەی یەکسم.
ئاڵۆز بوون
«مستـ. لا.» ١- تێک ئاڵقانی داوی بەن و دەزوو ئەم کەڵافە بۆچی وا ئاڵۆز بوە ؟ ٢- تێکچوونی ڕێک و پێکی سەر و پرچی بەشانداهاتوو.: کچێ تا پەرچەکانت ئاڵۆز نەبوون بیانهۆنەوە. ٣- «مجـ.» توڕە بوون، ڕق هەڵسان. ٤- بەر هەڵبەست و ناڕەحەتی هاتنە پێش جێ بە جێ بوونی کارێک. ئیشەکەمان لێ ئالۆز بووە.* ئاڵۆزان، ئاڵۆزکان، ئاڵۆسکان
ئاڵۆز پاڵۆز
«نتـ.» تمـ: ئاڵۆز پڵۆز.
ئاڵۆز پڵۆز
[[ئاڵۆز + پڵۆز]]
«نتـ.» ١- ئاژاوە و هەراو هوریا. ٢- شێوانی چلۆنایەتی کۆمەڵ، ناڕێکی.: دنیایەکی ئاڵۆزپڵۆزە. ئاڵۆز پڵۆزی مەکەن. * ئاڵۆز پاڵۆز. تێبــ. ــ بەڕای من، کەرتی دووەمی ئەم وشەیە، شێوەیێکی دیکەی وشەی کوردی «پڵووچ» ە لە «پێچەڵپڵووچ» دا، لە فارسیدا «پەلیس» بە مانای «ناڕێک و ناهەموار» و «پەریز» بە مانای «هاوار هاوار» ە و ئێستا لە کارکەوتوون و تەنیا لە قامووسدا ماون.
ئاڵۆز کردن
«مستـ. متـ.» ١- شێواندن و گرێ و گۆل خستنە ماشەرەبەن، گڵۆڵەموو، کەلافەدەزوو. ٢- شێواندن و تێکدانی سەروپرچی شانەکراو و داهێنراو. ٣- «مجـ.»، ا» تووڕەکردن و رق هەڵساندنی کەسێک. ب» تەگەرە و چەت خستنە پێش جێ بە جێ کردنی کارێک و دژوار کردنی. * ئاڵۆزاندن.
ئاڵۆزان
«مسـ. لا.» تمـ: ئاڵۆز بوون ١ و ٢ و ٤.
ئاڵۆزاندن
«مسـ. متـ.» تمـ: ئالۆز کردن: ئیشەکەیان لێ ئاڵۆزاندین. کچێ ماشەرەکە ناڵۆزێنی.
ئاڵۆزاو
«نمفـ. سمفـ.» ١- چلۆنایەتی هەموو شتێکی وەکوو بەن، موو... کە ئاڵۆز بووبێ. ٢- چلۆنایەتی کارێکی گرێ و گۆلی تێکەوتبێ، شتێکی بەسەرهاتبێ بە هاسانی جێ بە جێ نەبێ و سەرەو دەری لێ نەکرێ. ٣- حاڵی ئینسانێکی توڕە بووبێ، ڕقی هەڵستابێ: بەنی ئاڵۆزاو هەڵناکرێ. ئیشی ئاڵۆزاو جێ بە جێ کردنی دژوارە. پیاوی ئاڵۆزاو جێگە بە خۆی ناگرێ «سمفـ.»، ئەم ماشەرە بۆچی وا ئاڵۆزاوە. تەماشای ئەم پیاوە هێمنە چۆن ئاڵۆزاوە «نمفـ.» * ئالۆزکاو، ئالۆسکار.
ئاڵۆزکان
«مسـ. لا.» تمـ: ئالۆزبوون.
ئاڵۆزکاو
«نمفـ. سمفـ.» تمـ: ئاڵۆزاو.
ئاڵۆزی
[[ئاڵۆز + ئی]]
«حمسـ.» ١- تێک ئاڵاوی و تێک ئاڵقاوی «بۆ: موو، بەن، دەزوو...» ٢- توڕەیی و تۆسنی، توندە میجازی، ڕق هەڵستاوی «بۆ ئادەمیزاد». ٣- پشێوی و شێواوی «کارو....» ٤- «هەکاری» تیفووس، ڕەشەگرانەتی «تمـ: ژابا. ل ــ ١٩» !؟.
ئاڵۆسکان
[[ = ئاڵۆزکان]]
«مسـ. لا.» تمـ: ئاڵۆز بوون.
ئاڵۆسکاو
«نمفـ.، سمفـ.» تمـ: ئاڵۆزاو.
ئاڵۆشاوی
«سمفـ.» ١- حاڵی کەسانێ کە لەبەر نەخۆشی پێست هەمیشە هەندێ جێگای لەشیان دەخورێ. ٢- «مجـ.»، ١» حاڵی ئەوانەی خوویان بە خۆ هەڵکڕاندنەوە گرتووە. * ئاڵۆشدار. ب» نافرەتی حەشەری. * بە ئاڵۆش. حەکەدار «عا. کو.». هۆکن.
ئاڵۆشدار
«سفا.» تمـ: ئاڵۆشاوی ١ و ٢ «ا».